حـوكمی دەست هێنان بەسـەر ( الجبیرة ) دا چیە ؟ و مانای ( الجبیرة ) ش چیە ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حـوكمی دەست هێنان بەسـەر ( الجبیرة ) دا چیە ؟ و مانای ( الجبیرة ) ش چیە ؟

پرسیارى یەکەم : حـوكمی دەست هێنان بەسـەر ( الجبیرة ) دا چیە ؟ و مانای ( الجبیرة ) ش چیە ؟ 

سەرەتا دەبێت بزانین ( الجبیرة ) چیە ؟ (الجبیرة ) لەبنەمادا ئەوەیە كە شكاوی پێ دەگیرێتەوە ، وە مەبەست لەمە لەعورفی شەرعزاناندا ( الفقها‌ء ) ئەو شتەیە كە لەشوێنی دەستنوێژ دادەنرێت بۆ پێویستیەك وەكو ئەو گەچەی كەلەسەر شكاو دادەنرێت یان ئەو لەزگەیە كەلەسەر برین یان لەسەر شوێنی ئازار لەپشت وهاوشێوەی ئەمانە دادەنرێت ، ئەوا دەست بەسەر ئەمانە دا بسڕێت شوێنی شۆردنی دەگرێتەوە . بۆیە ئەگەر وادابنێن كە لەزگەیەك بەسەر برینێكی باڵی ئەو كەسەوە بێت كە دەستنوێژ دەگرێت كە پێویستی پێیەتی ئەوا دەست بەسەر لەزگەكەدا دەسڕێت لـەجیـاتی شـۆردنی ئـەو شـوێنــە ، وە ئـەم پـاككردنەوەیە ( الطهارة) تەواوە بەواتای ئەوەی كەئەگەر ئەو كەسە ئەم ( الجبیرة ) یان لەزگەی لادا دەستنوێژەكەی دەمێنێتەوە و بەتاڵ نابێتەوە ، چونكە بەشێوەیەكی شەرعی كراوە ، وەلادانی لــەزگەش هیـچ بـەڵگەیەك نیـە دەوا دەست بەتاڵ دەكاتەوە یان (الطهارة ) پاككردنەوەكە بەتاڵ دەكاتەوە وە لەسەر ( الجبیرة ) بەڵگەیەكمان نیە كە بەتاڵ بێت لەبەرنگاری ، چەند فەرموودەیەكی (ضعیف ) ی لەسەرە كەهەندێك لەزانایان كردوویـانە بەبـەڵگە و بۆچوونیـان لەسەریەتی ، و دەڵێن : بەكۆی ئەو فەرموودە ( ضعیف) ـانە بەرز دەبێتەوە بۆ ئەوەی ببێت بەبەڵگە وهەندێكی تریش لەزانایان دەڵێن : لەبەر ئەوەی ئەو فەرموودانە (ضعیف ) ن ئەوا پشتیان پێ نابەسترێت ، و ئەم زانایانە بۆچوونیان جیاوازە لەم بارەیەوە ، هەندێكیان دەڵێن : ئەو ئەندامەی كە لەزگەی بەسەرەوەیە پاككردنـەوەی لـەسەر نیـە ، یان ئەو شوێنەی كە ( الجبیرة ) ـەی پێوە پێچراوە پاكردنەوەی لەسەر نیە چونكە ناتوانرێت پاك بكرێتەوە ، وە هەندێكی تریشیان دەڵێن : بەڵكو ( تیمم ) دەكات بۆ ئەو ئەندامە ودەستی بەسەردا ناسڕێت ، بەڵام نزیكترین ئەو بۆچوونانە لە ڕێساكانی ئوصوڵەوە بەبێ سەیركردنی ئەو فەرموودانەی كە لەسەری هاتووە ، نزیكترین بۆچوون ئەوەیە كەدەستی بەسەردا بسڕێت ، وەبەم دەست هێنانەش پێویستی بە ( تیمم ) نامێنێت ، وە ئەوەكـاتە دەڵێین : كەئەگەر برینێك هەبوو لـەئەنـدامێك لەئەندامەكانی ( الطهارة ) پاككردنەوە ئەوا چەند پلەیەكی هەیە ( مراتب ) :

پلەی یەكەم : ئەوەیە كە پێ یەكان بەهیچ دانەپۆشرابێت و بەشۆردنی زیانی پێ ناگات ، لەم حاڵتەدا ( واجب ) ـە بشۆردرێت .
پلەی دووەم : ئەوەیە كە پێ یەكان بەهیچ دانەپۆشرابێت و بۆشۆردنی زیانی پێ دەگات ، ئەوا لەم پلەیەدا ( واجب ) ـە دەستی بەسەردا بسڕێت ونەشۆردرێت .
پلەی سێ‌یەم : ئەوەیە كە پێ یەكـان بەهیچ دانـەپـۆشرابێت و بـۆ شــۆردن و ( دەست هێنان ) یش زیانی پێ دەگات ، ئەوا لەم حاڵەتەدا ( تیمم ) دەكات ، ... .
پلەی چوارەم : ئەوەیە كە داپۆشرابێت بە ( لەزگە ) یەك یان هاوشێوەی ئەوە وپێویستی پێیەتی ، ئەوا لەم حاڵەتەدا دەست بەسەر داپۆشەرەكەدا ( الساتر ) دەهێنێت و شوێنی شۆردنی ئەو ئەندامە دەگرێتەوە . 

پرسیارى دووەم : ئایا هیچ مەرجێك هەیە بۆ دەست هێنان بەسەر ( الجبیرة )ـدا ؟ بەمانای ئەوەی ئەگەر پێویستی پێ‌ی نەبوو ؟

(الجبیرة ) دەستی بەسەردا ناهێنرێت لە كاتی پێویستی دا نەبێت ، بۆیە دەبێت پەیوەست بێت بە ڕادەی پێویستی بە (الجبیرة ) ـەوە ، وە پێویستیش تەنهـا شـوێنی ئـازارەكـە یـان برینـەكە نیـە ، بەڵكو ئـەو شـوێنـانەش دەگـرێتەوە كـە ئـەو (الجبیرة ) یـە جێگیر دەكات یـان ئـەو لـەزگەیە دەیگیرێتەوە بـۆ نمـوونە ئـەویش لـەپێویستە .

 پرسیارى سێیەم : ئایا پێچەرەوە ( لفائف ) ی وەكو شاش بە (الجبیرة) دادەنرێت ؟

بەڵێ وەكو (الجبیرة ) دادەنرێت ، دەست هێنان بەسەر (الجبیرة ) وەكو دەست هێنانە بەسەر خوففەكان نیە ماوەیەكی دیاری كراوی هەبێت ، بەڵكو بۆی هەیە دەستی بەسەردا بهێنێت چەندی پێویست بێت كە بمێنێتەوە ، وە هەروەها لەدەست نوێژ و خۆشۆردنی لەش گرانیشدا دەستی بەسەردا دەهێنرێت ( فی الحدث أصغر وأكبر ) بـەپێچـەوانەی خـوففـەوە كـەپێشتر ئـاماژەمان پێ دا وەهەركاتێك ( غسل ) خۆشۆردنی لەسەر ( واجب ) بوو ئەوا دەستی بەسەردا دەهێنرێت وەكو چۆن لەكاتی دەستنوێژدا دەستی بەسەردا دەهێنرێت . 

پرسیارى چوارەم : چۆن دەست بەسەر (الجبیرة ) دا دەسڕێت ؟ ئایا دەست بەسەر هەموویدا بهێنرێت یان بەسەر هەندێكیان ؟ لەگەڵ درێژی باسەكەیدا .

بـەڵێ ئەبێت دەست بەسـەر هـەموویدا بهێنرێت چونكە بنەوا وایە كە ( البدل ) حوكمی ( المبدل عنه ) ی هەیە ئەگەر بەڵگەیەك نەبێت پێچەوانەی ئەمە ، وە لێرەدا دەست هێنان لەجیاتی شۆردنە ، وچۆن شۆردن ( غسل ) دەبێت هەموو ئەندامەكە بگرێتەوە بەو شێوەیەش دەبێت دەست بەسەردا هێنانەكەش هەموو (الجبیرة ) كە بگرێتەوە ، بەڵام دەست هێنان بەسەر خوففەكان ئەمەیان ڕوخسەتێكە ولەسوننەتدا هاتووە كە دەست بەسەر هەندێكیدا بهێنرێت
شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله

سەردان: ٣,٨٠٣ بەش: مەسح کردن لەسەر گۆرەوى و خوف