ئایا دروستە مەسح لەسەر مێزەر بكرێت ؟ وه ئایا سەرپۆشی ئافرەت بەمێزەر دەژمێردرێت ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە مەسح لەسەر مێزەر بكرێت ؟ وه ئایا سەرپۆشی ئافرەت بەمێزەر دەژمێردرێت ؟

ئایا دروستە مەسح لەسەر مێزەر بكرێت ؟ وە سنوری ئەو مەسحە كامەیە ؟ و سیفەتی مێزەریش چیە ؟
مەسح كردن لەسەر مێزەرە لەو شتانەیە كە لە سوننەتی پێغەمبەردا هاتووە ، و دروستە مەسحی لەسەر بكرێت ، وە دەست بەسەر هەموو مێزەرەكە یان زۆربەیدا دەهێنرێت ، و هەروەها سوننەتیشە دەست بەسەر ئەو بەشەی سەردا بهێنرێت كە دەردەكەوێت وەكو پێشەسەر( شعر الناصبة ) ، و ئەم لاولای سەر و هەردوو گوێ .
 ئایا سەرپۆشی ئافرەت بەمێزەر دەژمێردرێت ؟
ئافرەتان دەست بەسەر سەرپۆشەكانیاندا دەسڕن (على المشهور من مذهب الإمام أحمد ) لەسەر بۆچووونی بەناوبانگ لەمەزهەبی ئیمام أحمد ، ئەگەر خرابێتە ژێر قوڕگیانەوە ، چونكە ئەمە لەهەندێك لە ئافرەتی هاوەڵانەوە خوایان لی ڕازی بێت پێمان گەیشتووە .
شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله

سەردان: ٢,٠٥٤ بەش: مەسح کردن لەسەر گۆرەوى و خوف