چۆن مێردەكەت بەختەوەر دەكەیت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆن مێردەكەت بەختەوەر دەكەیت؟
پرسیار:

ئایا ئافرەت چۆن و چی بکات بۆ ئەوەى مێردەکەى هەمیشە دڵخۆش و بەختەوەر بکات؟

ئافرەت دەتوانیت ماڵەكەی بكات بە بەهەشتێك كە بەردەوام مێردەكەی حەز بكات بگەرێتەوە بو ناوى،وە لەپەنایدا ئارامى دەست بكەوێت،وەغەم وخەفەتەكانى تیایدا بڕەوێنەتەوە،وە هیلاكى و ئازارەكانى بسڕێتەوە،وە توانا دەرونیەكانى بەرز بكاتەوە بۆ ئەوەى پەیامەكەى بەرامبەر بە خوداو كۆمەڵگاكەى بە باشترین شێوە بگەیەنێت...........بەڵام ئەمەچۆن دەكرێت؟
ئەم پرسیارە كتێبى (چۆن مێردەكەت بەختەوەر دەكەیت)ى نووسەر (محمد عبد الحلیم حامد) وەڵامى دەداتەوە،كەتیایدا چەند ڕیساو ڕینمووییەك پێشكەش بە ئافرەتى موسڵمان دەكات،بۆ ئەوەى پاڵپشتى بێت لە بەختەوەر كردنى مێردەكەیدا،كە ئەمانەن:-
*حفظ غيبة الزوج(پاراستنى دیار نەبوونى مێرد)
پێویستە لە سەر ئافرەت كە پارێزگارى لە نهێنیەكانى مێردو ئەوەى لە نێوانیاندا ڕودەدات بكات،وە منداڵەكانى بپارێزێت بە باش پەروەردەكردن وفێركردنیان وچاودێرى كردنیان تەندروستیان،وە هەروەهاپارێزگارى كردن لەكەس وكارو خزمەكانى بەوەى كە خراپەیان لە گەڵدا نەكات وڕێزلە كەس وكارو مێوانەكانى بگرێت.
*حسن الاستقبال (بە جوانى پێشوازى كردن):-
ئەو كردەوانەى ئافرەت مێردەكەى پێ بەختەوەر دەكات بە جوانى پێشوازى لێ كردنیەتى كاتێك كە دەگەڕێتەوە ماڵەوە،بە مەش هیلاكی ئیشى لە سەر لادەبات،وە قورسی و ناڕەحەتیەكانى ژیانى لە سەر سووك دەكات،پێغەمبەر ()
دەفەرمووێت:-(لاتحقرن من المعروف شيئا ولو أن تلقى أخاك بوجه طلق)
واتە:- (هیچ شتێكى چاكە بەكەم وسووك مەزانن ئەگەر ئەو شتە ڕووگەش كردنەوەیەك بێت بەرامبەر براكەشت).
*أوقات الزينة (كاتەكانى خۆڕازاندنەوە):-
ئافرەتى ژیر ئەو ئافرەتەیە كەدەزانێت شتەكان لە شوێنى خوى دابنێت،وە خۆى لەو كاتانەدا دەڕازێنێتەوە كە خواى گەورە ئاماژەى پێ كردووە لەكاتەكانى پشوودا و پێش نوێژى بەیانى و لە كاتى نوێژى نیوەڕۆ و لەپاش نوێژى خەوتنان (العشاء)وەلەكاتى گەڕانەوەى مێردەكەى لە سەفەر.
*(التزين والتطيب) (خۆڕازاندنەوەو بۆن خۆشكردن):-
لەو شتانەى دڵى مێرد دەكاتەوە وچاوى ڕون دەكات بینینى خێزانەكەیەتى بە دیمەنێكى سەرنج ڕاكێش لە جل وبەرگى خاوێن وجوان و پرچێكی داهێنراولە گەڵ بۆنێكى خۆش ئەو كاتە هەست بە خۆشى و ئاسودەیی دەكات.
*(تجميل الصوت وترقيقه) خۆش كردنى دەنگ وناسك كردنى:-
پێویستە لە سەر ئافرەت كە مێردەكەى تایبەت بكات بە ناسكى دەنگى لە كاتى قسە كردن لە گەڵیدا ئەم شێوازە لەقسەكردن بۆ كەسى تر نەبێت جگە لە مێردەكەى چونكە دەبێتە مایەى فیتنە،هەروەكو خواى گەورە دەفەرمووێت:  { فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ } واتە: [... لە كاتى قسەكردندا ناز مەكەن بەناسكى قسە مەكەن، بۆ ئەوەى كەسانى دلرِ نەخۆش تەماحتان تێنەكەن ] .
*الرضا بما قسم الله(ڕازى بوون بە بەشى خوا):-
پێویستە لە سەرت قایل وڕازى بیت بەبەشى خودا،پێویستە لەسەرت كە سەیرى ئەو كەسانە بكەیت كە لە خوارەوەى تۆن لە دونیادا،پێغەمبەر ()دەفەرمووێت
هەر كەسێك بەیانى هەستاو جەستەى ساغ بوو وبەئارام وئاسایش بوو لە ناو كۆمەڵەكەیدا،وە خواردنى ئەو ڕۆژەى هەبوو ئەوە وەك ئەوە وایە كەهەموو دونیاى دەسكەوتبێت).
*طاعة الزوج(گوێڕایەڵى مێرد):-
مێرد سەركردەیە،بەلاَم سەركردایەتى تەكلیف وبەخشین وخۆبەخت كردنە نەوەك بە كۆیلە كردن وزاڵبوون،ژنیش پاڵپشت ویارمەتى دەرە لەم كارەدا بە گوێڕایەڵى كردنى
پێغەمبەر ()دەفەرمووێت(ئەگەر فرمانم بەكەسێك بكردایە سوژدە بو كەسێكى تر ببات،ئەوا فرمانم بە ئافرەت دەكرد سوژدە بۆ مێردەكەى ببات).
*اجتناب الزينة المحرمة(دوور كەوتنەوە لە خۆجوان كردنەوەى حەرام):-
بۆ ئافرەت حەرامە كە پرچێكى تر ببەستێت بە پرچیەوە (واتە:بارۆكە بە كاربهێنیت)وەك لەم فەرموودەیەدا هاتووە (نەفرەتى خوا لەو ئافرەتانەى كە پرچێكى تر دەبەستن بە پرچیانەوە وە ئەوانەش كە بۆبان دەكەن وەئەوانەى خاڵ دەكوتن وە ئەوانەش بۆیان بۆیان دەكوترێت وە ئەوانەى برۆ هەڵدەگرن وە ئەوانەش بۆیان هەڵدەگرن وەئەوانەى ددانیان شاش دەكەن وە ئەوانەش كە بۆیان شاش دەكەن.(النمص)كە لەم فەرموودەیەدا هاتووە ماناى:لابردن یان ڕیك كردنى مووى برۆكانە.
*المرأة راعية‌(ئافرەت پارێزەرە):-
پێغەمبەر ()دەفەرمووێت:-(ئافرەت پارێزەرە لەماڵى مێردەكەى وەبەر پرسە لەوەى كە پێى سپێردراوە). بە ڕاستى ئیسلام بەڕێوەبردنى ماڵ وپاراستنى سپاردووە بە ئافرەت.
*(إعداد الطعام وإتقانه) (ئامادەكردنى خۆراك وبە جوانى دروست كردنى):-
باش وایە ئافرەت خۆى خۆراك دروست بكات وبە خۆشترین وجوانترین شێوە دروستى بكات،چونكە وتراوە (نزیكترین ڕێگە بۆ گەدەى پیاو گەدەیەتى)
*الإعتراف بالجمیل) (دانان بە چاكەكانى مێرد):-
پێویستە بەردەوام ئافرەت دان بەچاكەكانى مێردەكەیدا بنێت، چونكە ئەمە دەبێتە هۆى سۆزو خۆشەویستى لە نێوانیاندا،وە دواتریش بەئەمەكى ووەفایی
*الأخبار السارة ‌ (هەواڵە دڵ خۆش كەرەكان):-
باش وایە ئافرەتى موسڵمان بە هەواڵ وڕووداوى دڵخۆش كەرپێشوازى لە مێردەكەى بكات، وە جوان نییە هەواڵ و كێشەو گرفتەكان بداتە ڕوى مێردەكەى كە لە ئیش گەڕاوەتەوە و ماندووە.
*(الجماع)(جووت بوون):-
لە مافەكانى مێرد لە سەر خێزانەكەى ئەوەیە بەپەلە وەڵامى بداتەوە هەر كاتێك بانگى كرد بۆ سەر جێگەكەى پێغەمبەر ()دەفەرمووێت:-(هەر چ ئافرەتێك شەوى بەسەردا هات ومێردەكەى لێى ڕازى بێت دەچێتە بەهەشتەوە)
*(الصبروالمواساة) (ئارام گرتن ودڵ دانەوە):-
ئەوەى كە بەشدار دەبێت لە زیاد كردنى بەختەوەرى ژیانى ژن ومێردایەتى و دەیبارێزێت ئەوەیە كە ئافرەت ئارام بگرێت كە تووشى خۆی یان مێردەكەى دەبێت لە بەڵاى نەفس وماڵ،وە كار بكات بۆ دڵدانەوەى مێردەكەى لە سەر ئەو بەڵايەى كە تووشى بووە.
*(حسن تدبیر المنزل)(بە چاكى بەڕێوەبردنى ماڵ):-
لە ئەركەكانى ئافرەت چاك بەڕێوەبردنى ماڵە بەوەى كە پاكى بكاتەوە،وە كار بكات بۆ لابردنى هەموو شتێكى ناپەسەندو بۆن ناخۆش لە ماڵە كەدا.
*(التعاون على الطاعة‌) (هاوكارى كردنى یەكترى لەسەر خوا پەرستى وطاعەت)
ئەوەى كى مێرد بەختەوەر دەكات ئەوەیە كە ببینێت خێزانەكەى ئەركەكانى بەرامبەر بە خوا بە جێ دێنێت،وە هاریكارى مێردەكەشى دەكات لەسەر بە جێ هێنانى فەرمانەكانى خواو پێغەمبەرەكەى ().

بۆ ئەم وەڵامە سود وەرگیراوە لە کتێبی : ژن و مێردی ئیسلامى بەختەوەر

سەردان: ٤,١٠١ بەش: مافەکانى ژن و مێرد