حوکمی نوێژکردن لەسەر منداڵی لەبارچوو: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی نوێژکردن لەسەر منداڵی لەبارچوو
پرسیار:

ئافرەتێك منداڵەكەى لەبارچوو لەشەش مانگیدا، و دایكەكە لەوكاتەدا هەڵدەستا بە ئەنجامدانى ئیش وكارى قورس و ماندووكەر و لەگەڵ ئەوەشدا رۆژوى رەمەزانى دەگرت، وە دەترسێت ئەو بووبێتە هۆى مردنى منداڵەكە لە سكیدا بەهۆى ئەو ئیش وكارانەوە كە كردبوونى، لەگەڵ ئەوەشدا نێژراو نوێژى لەسەرنەكرا، جا حوكمى ئەو نوێژ نەكردنە چییە لەسەرى؟ وە چیش لەسەر ئەو ئافرەتەیە بۆ ئەوەى ئەو گومان و دوودڵیانەى كەبە مێشكیدا دێن دوورى بخاتەوە سەبارەت بەو منداڵ لەبارچوونەى؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

منداڵى لەبارچوو ئەگەر گەیشتە تەمەنى چوار مانگ ئەوا دەبێت بشۆردرێت و كفن بكرێت و نوێژى لەسەر بكرێت، چونكە ئەوكاتە ئیتر رۆحى لەبەردایە، هەروەكو فەرموودەكەى عبدالله ى كوڕى مسعود رضي الله عنه  بەڵگەیە لەسەر ئەوە 

منداڵى لەبارچوو ئەگەر گەیشتە تەمەنى چوارمانگ ئەوا دەبێت بشۆردرێت و كفن بكرێت و نوێژى لەسەر بكرێت، چونكە ئەوكاتە ئیتر رۆحى لەبەردایە، هەروەكو فەرموودەكەى عبدالله ى كوڕى مسعود رضي الله عنه  بەڵگەیە لەسەر ئەوە كە دەڵێت:

حدثنا رسول الله وهو الصادق المصدوق : ((إن أحدكم يجمع خلقه في بطن أمه أربعين يوماً نطفة، ثم يكون علقة مثل ذلك، ثم يكن مضغة مثل ذلك ، ثم يُبعث إليه الملك فينفخ فيه الروح)) (١) إلخ الحديث.

واتە: پێغەمبەرى خوا كە ڕاستگۆ و بەڕاستگۆخراوە بۆى گێڕاینەوە كە : هەریەك لە ئێوە دڵۆپە ئاوێكە لە سكى دایكیدا بۆ ماوەى چل رۆژ، پاشان دەبێتە خوێنپارەیەك بە ئەندازەى ئەو ماوەیەى پێشو، پاشان دەبێتە پارچە گۆشتێك و دواى ئەوە خواى گەورە فریشتەیەكى بۆ دەنێرێت كە رۆحى بەبەردا دەكات. جا ئەمەش دەكاتە سەد وبیست رۆژ، واتە چوار مانگ، ئەگەر لەبارچوو ئەوا دەشۆردرێت و كفن دەكرێت و نوێژیشی لەسەر دەكرێت و لەرۆژى دواییشدا حەشر دەكرێت لەگەڵ خەڵكیدا.

بەڵام ئەگەر كەمتر لە چوار مانگ بوو ئەوا ناشۆردرێت و كفن ناكرێت و نوێژى لەسەر ناكرێت و لەهەر شوێنێكدا بێت دەنێژرێت چونكە ئەوە پارچە گۆشتێكە و مرۆڤ نییە.

وە ئەم لەبارچوونەوەى كەلە پرسیارەكەدا هاتووە گەیشتووە بە شەش مانگ بۆیە واجب ئەوەیە كە بشۆردرێت و كفن بكرێت و نوێژیشی لەسەر بكرێت، بینا لەسەر ئەوەى كەلە پرسیارەكەدا هاتووە كە نوێژیان لەسەرى نەكردووە ئەوا لەسەریانە ئێستا نوێژ لەسەر گۆڕەكەى بكەن ئەگەر دەزانن لەكوێیە و ئەگەرنا نوێژى غائیبـی لەسەر بكەن و تەنها یەك نوێژ بەسە لەسەرى بكرێت.

هەروەها سەبارەت بە گومان و دوودڵى دایكى بەوەى كە گوایا ئەو بووەتە هۆى مردنى ئەوا لەڕاستیدا هیچ كاریگەرى نییە و نابێت بیرلەوە بكرێتەوە وبەخەیاڵدا بێت. زۆرێك لە كۆرپەلە لە سكى دایكیاندا دەمرن و هیچ تاوانێكیشیان لەسەر نییە لەوبارەیەوە، جا بۆیە با وازبهێنێت لەو گومان و دڵەڕاوكێیە كە دوورنییە ژیانى تێك بدات. والله أعلم.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


) أخرجه البخاري رقم (3208) في بدء الخلق، ومسلم رقم (2643) كتاب القدر.

سەردان: ٢,٠٠٩ بەش: چۆنێتى نوێژى جەنازە