ئایا ڕاسته كه ڤایرۆسی كۆرۆنا ناڕواته شاری مه‌دینه‌وه؟
الحمد لله رب العالمین والصلاة والسلام علی خاتم الأنبياء والمرسلين، وعلى آله وصحبه أما بعد:
سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌وه ڕوون بكه‌ینه‌وه كه له‌م باره‌وه فه‌رموده‌یه‌كمان هه‌یه، له صه‌حیحی بوخاری دا هاتووه: په‌یامبه‌ر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمویه‌تی: «عَلَى أَنْقَابِ الْمَدِينَةِ مَلَائِكَةٌ، لَا يَدْخُلُهَا الطَّاعُونُ وَلَا الدَّجَّالُ». واته: له شوێنی چوونه ژووره‌وه‌ی شاری مه‌دینه فریشته‌ی لێیه، جا تاعون وده‌ججال ناڕۆنه ناویه‌وه.
ده‌بینی په‌یامبه‌ری خوا ﷺ باسی تاعونی كردووه نه‌ك هه‌موو په‌تایه‌ك كه تاعوون جۆرێكه له په‌تا، واته هه‌موو تاعونێك په‌تایه به‌ڵام هه‌موو په‌تایه‌ك مه‌رج نیه تاعوون بێت. بڕوانه: شرح مسلم للنووي (14/204).
هه‌روه‌ها قازی عیاض ئه‌ڵێت: : «أصل الطَّاعُون القروح الْخَارِجَة فِي الْجَسَد، والوباء عُمُوم الْأَمْرَاض فسميت طاعوناً لشبهها بهَا فِي الْهَلَاك، وإلاَّ فَكل طاعون وباء وَلَيْسَ كل وباء طاعوناً... وَيدل على ذَلِك أَن وباء الشَّام الَّذِي وَقع فِي عمواس إِنَّمَا كَانَ طاعونًا». بڕوانه: إكمال المعلم بفوائد مسلم 7/121، وعمدة القاري باب ما یذكر في الطاعون ح5728.
هه‌روه‌ها تاعوون وڤایرۆسی كۆرۆناش جیاوازن نه‌ك هه‌ر له ڕووی ئه‌حكامه شه‌رعیه‌كانه‌وه به‌ڵكو له ڕووه پزیشكیه‌كه‌شیه‌وه، تاعون وه‌ك له كتێبه پزیشكیه‌كان دا هاتووه: نه‌خۆشیه‌كی به‌كتریاییه به هۆی به‌كتریای (Yersinia pestis)ه‌وه دروست ده‌بێت، وتووشی كرتێنه‌ره ده‌شته‌كیان (القوارض البرية) ده‌بێت وه‌ك مشك، وله ڕێگه‌ی كێچ (برغوث)ه‌وه له نێوان كرتێنه‌ره‌كان بڵاو ده‌بێته‌وه وله كاتی پێوه‌دانی مرۆڤ ئه‌ویش تووش ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له ڕوانگه‌ی ڕێگاكانی گواستنه‌وه‌ی ونیشانه‌كانیشی هه‌ر جیاوازن.
به‌ڵام په‌تا گشتگیر تره، ڤایرۆسی كۆرۆناش كه ئێستا ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به په‌تا ده‌یناسێنێت بریتیه له پۆلێكی فراوانی ڤایرۆسەکان، ساڵی 1960 لە مرۆڤدا دەست نیشان کرا، نیشانەکانی هاوشێوەی نیشانەی سەرما بوونن، بەڵام تووندتره وتووشی سەرئێشە، وئاو لە لووت هاتن، وکۆکە وتا، وهەناسە تەنگی، وئازاری جەستە ولەرزی ده‌كه‌ن. ولە ڕێگەی کۆکە، وپژمە ودەست لێدان دەگوازرێتەوە. ناوه پزیشكیه‌كه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه نوێیه بریتیه له: (COVID-19) دوو پیتی سەرەتا (CO) كورت كراوه‌ی (CORONA)یه، (VI)یش (Virus)، پیتی (D)یش (disease) واتا نەخۆشی، (19)ه‌كه‌ش هێمایه بۆ ئه‌وه‌ی لە ٢٠١٩ دۆزراوه‌ته‌وه.
جا فه‌رموده‌كه باسی تاعوون ده‌كات وتاعوونیش جۆرێكی تایبه‌تی په‌تایه، ئه‌مێنێته‌وه بزانین به درێژایی مێژوو مه‌دینه تووشی تاعوون هاتووه؟
نه‌خێر به درێژایی مێژوو نه‌زانراوه تاعون تووشی مه‌دینه هاتبێت. وه‌ك له كتێبی: الأذكاری پێشه‌وا نه‌وه‌وی دا هاتووه.
ئه‌مه ڕوویه‌ك.
ڕوویه‌كی تر هه‌یه بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌مه كه هه‌ندێك له زانایانم بینی باسیان ده‌كرد ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: تاعون وهه‌موو په‌تایه‌ك ده‌گرێته‌وه به‌ڵام مه‌به‌ست پێی په‌تایه‌كه خه‌ڵكه‌كه بن بڕ بكات وه‌ك ئه‌وسا تاعوون ده‌یكرد، ئه‌مه‌ش هه‌ر گیز ڕووی نه‌داوه، ئه‌ڵێن: وه‌ك ڕێزێك بۆ په‌یامبه‌ری خوا ﷺ.
دوای بیستنی ئه‌مه له‌و زانایه، شاهید وپاڵپشتیه‌كم به‌رچاو كه‌وت كه له موسنه‌دی ئه‌حمه‌ددا هاتووه ح (22136) ط الرسالة، ورجاله ثقات رجال الشيخين إلا أنه مرسل.
جا یان مه‌به‌ست ته‌نها تاعونه نه‌ك په‌تای تر یان مه‌به‌ست هه‌موو په‌تایه‌كه خه‌ڵكی بن بڕ بكات. هه‌ر كامیشیان بێت ده‌قی په‌یامبه‌ری خوا ﷺ هه‌رگیز دژی واقیع یان زانست ناوه‌ستێته‌وه. والحمد لله.
مامۆستا على خان