ئایا هاوبه‌ش بڕیاردان چیه و ته‌فسیرى ئه‌م ئایه‌ته‌ش چیه كه خوا ده‌فه‌رموێت: [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ] (مائدة: 35).؟
هاوبه‌ش بڕیاردان هه‌رله ناوه‌كه‌یه‌وه ڕوون وئاشكرایه كه بریتیه له‌وه‌ى كه جگه له خوا بكه‌یت به هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ خوادا له په‌رستندا وه‌كو پاڕانه‌وه له بته‌كان و داواى فریادڕه‌س وفریاكه‌وتن لێیان و نه‌زر ونوێژو ڕۆژوگرتن وسه‌ربڕین بۆیان, وه‌كو سه‌ربڕین بۆ – به‌ده‌وى, عیدروس, یان نوێژكردن بۆ فڵان وفیسار وداواى یارمه‌تى وهاوكاریكردن له پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) یان شێخ عبدالقادر یان عیدروس له یه‌مه‌ن وجگه له‌وانیش له مردووانى تر‌و ئه‌وانه‌ى كه ئاماده نین. هه‌موو ئه‌مانه به هاوبه‌ش بڕیاردان ناوده‌برێن, به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر پاڕانه‌وه له ئه‌ستێره‌و جنۆكه‌و داواى به‌هاناوه‌هاتن لێیان یان هه‌ر شتێك له‌و بابه‌ته پهرستشیانه بۆ بێ‌گیان و مردووان و ئامادهنهبوان ئه‌نجام بدات ئه‌وا ده‌بێته هاوبه‌ش په‌یداكردن بۆ خوا, وه خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:[ وَلَوْ أَشْرَكُوا لَحَبِطَ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ الأنعام ] واته: خۆ ئه‌گه‌ر شه‌ریك و هاوبه‌ش بڕیار بده‌ن، ئه‌وه هه‌رچی كار‌و كرده‌وه‌یه‌كی (چاكیشیان) هه‌یه هه‌مووی پووچ و بێ نرخ ده‌بێت..
هاوبه‌ش بڕیاردان هه‌رله ناوه‌كه‌یه‌وه ڕوون وئاشكرایه كه بریتیه له‌وه‌ى كه جگه له خوا بكه‌یت به هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ خوادا له په‌رستندا وه‌كو پاڕانه‌وه له بته‌كان و داواى فریادڕه‌س وفریاكه‌وتن لێیان و نه‌زر ونوێژو ڕۆژوگرتن وسه‌ربڕین بۆیان, وه‌كو سه‌ربڕین بۆ – به‌ده‌وى, عیدروس, یان نوێژكردن بۆ فڵان وفیسار وداواى یارمه‌تى وهاوكاریكردن له پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) یان شێخ عبدالقادر یان عیدروس له یه‌مه‌ن وجگه له‌وانیش له مردووانى تر‌و ئه‌وانه‌ى كه ئاماده نین. هه‌موو ئه‌مانه به هاوبه‌ش بڕیاردان ناوده‌برێن, به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر پاڕانه‌وه له ئه‌ستێره‌و جنۆكه‌و داواى به‌هاناوه‌هاتن لێیان یان هه‌ر شتێك له‌و بابه‌ته پهرستشیانه بۆ بێ‌گیان و مردووان و ئامادهنهبوان ئه‌نجام بدات ئه‌وا ده‌بێته هاوبه‌ش په‌یداكردن بۆ خوا, وه خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:[ وَلَوْ أَشْرَكُوا لَحَبِطَ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ الأنعام ] واته: خۆ ئه‌گه‌ر شه‌ریك و هاوبه‌ش بڕیار بده‌ن، ئه‌وه هه‌رچی كار‌و كرده‌وه‌یه‌كی (چاكیشیان) هه‌یه هه‌مووی پووچ و بێ نرخ ده‌بێت.
وه‌خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:[ لَئِنْ أَشْرَكتَ لَيَحْبَطَـنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكـوننَّ مِنَ الخَاسِرينَ] (زمر:65)
واته: سوێند به‌خوا بادڵنیابن كه وه‌حی و نیگا نێردراوه بۆ تۆ‌و بۆ ئه‌وانه‌ی پێش تۆش: ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵگه‌ر بیت و شه‌ریك بۆ خوا بڕیار بده‌یت كاروكرده‌وه چاكه‌كانیشت پووچه و ده‌چیته ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانه‌وه.
به‌لێم ئه‌و (وه‌سیله)یه‌ى كه‌له‌م ئایه‌ته‌دا باسكراوه [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ ] مه‌به‌ست پێى نزیك بوونه‌وه‌یه له‌خوا به گوێڕایه‌ڵى كردنى وه ئه‌مه‌ش واتاكهیهتى لاى هه‌موو زانایان, نوێژكردن نزیك بوونه‌وه‌یه له‌خوا كه‌واته وه‌سیله‌یه,وهسهربڕین بۆخوا وه‌سیله‌یه, وه ڕۆژوو سه‌ده‌قه‌كردن وه‌سیله‌ن, یادى خوا‌و قورئان خوێندن به‌هه‌مان شێوه وه‌سیله‌ن, ئه‌مه واتاى فه‌رمایشتى خوایه [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ] واته ویستى نزیك بوونه‌وه‌تان هه‌بێت بۆ لاى خوا به گوێڕایه‌ڵیكردنى.
زانایانى ته‌فسیرى وه‌ك إِبن كثير, ابن جرير, البغوي و جگه له‌وانیش به‌و شێوه‌یه‌یان وتووه, واته په‌یوه‌ستى نزیك بوونهوهبن بۆلاى خوا‌و داواى بكه‌ن له‌هه‌ركوێیه‌ك بن له‌وه‌ى كه ڕه‌واى داوه بۆتان له نوێژ‌و ڕۆژوو سه‌ده‌قات و په‌رستشه‌كانى تر, وه‌به‌هه‌مان شێوه وبه‌هه‌مان واتا له ئایه‌تێكى تردا هاتووه كه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت :[ أُوْلَئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمْ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُوراً] (الإسرا‌ء : 57)
واته: ئا ئه‌وانه‌ی كه ئه‌وان هاناو هاواریان لێ ده‌كه‌ن، كامیان له خوا نزیكتره؟! له كاتێكدا كه ئه‌وان خۆیان هاوار له خوا ده‌كه‌ن و داوای نزیك بوونه‌وه له په‌روه‌ردگاریان ده‌خوازن و چاوه‌ڕوانی ڕه‌حمه‌تی ده‌كه‌ن، له سزا‌و تۆڵه‌شی ده‌ترسن، به‌ڕاستی سزای په‌روه‌ردگارت مه‌ترسی لێكراوه.
پێغه‌مبه‌ران وشوێنكه‌وتوانیان به‌م شێوه‌یه بوون له خوا نزیك ده‌بوونه‌وه به‌و هۆكارانه‌ى كه ڕه‌واى داوه بۆیان له جیهادو نوێژ‌و ڕۆژوو یادى خوا‌و قورئان خوێندن و جگه له‌مانیش له‌و كار‌و په‌رستنه شهرعیانهى تر, به‌ڵام گومانبردنى خه‌ڵكانێك به‌وه‌ى كه وه‌سیله بریتیه له په‌یوه‌ست بوون به مردووان و داواى فریاكه‌وتن له پیاوچاكان ئه‌وا گومانێكى پووچ وناڕه‌وایه. وه ئه‌وه بیروباوه‌ڕى هاوبه‌ش بڕیاردهرهكانه كه خواى په‌روه‌ردگار له‌باره‌یانه‌وه ده‌فه‌رموێت : [ وَيَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لا يَضُرُّهُمْ وَلا يَنْفَعُهُمْ وَيَقُولُونَ هَؤُلاءِ شُفَعَاؤُنَا عِنْدَ اللَّهِ] (یونس: 18)
واته:(بێ باوه‌ڕان وخوانه‌ناسان) شتێك ده‌په‌رستن له‌جیاتی خوا نه زیانیان پێده‌گه‌یه‌نێت نه قازانج، ده‌شڵێن: ئا ئه‌و بت و شتانه تكا كارمانن لای خوا .
وه خواى په‌روه‌ردگاریش به‌م شێوه‌یه ڕه‌دى دانه‌وه [ قُلْ أَتُنَبِّئُونَ اللَّهَ بِمَا لا يَعْلَمُ فِي السَّمَوَاتِ وَلا فِي الأَرْضِ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ ] ( یونس: 18).
واته : پێیان بڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم): باشه ئایا ئێوه خوا ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه به‌شتێك كه له‌ئاسمانه‌كان و له‌زه‌ویدا هه‌بێت و خوا نه‌یزانێت؟! پاك و بێگه‌رده‌و به‌رزو بڵنده‌و دووره له‌وه‌ی كهنهفامان ده‌یكه‌ن به‌هاوه‌ڵی.
وەڵامى زاناى پایەبەرز : شێخ عبدالعزیز بن عبدالله بن باز - رحمه الله -
لە کتێبی : شرح الصدور بفتاوى القبور