ئایا ئافرەتی دووگیان باشتر وایە بەڕۆژوو بێت یاخود بەڕۆژوو نەبێت ؟
ئافرەتی دوو گیان لە دو حاڵەت بەدەر نی یە:
یەکەم : بەهێز وچالاک بێت وقورس نەبێت لەسەری و زیانیش بەکۆرپەکەی نەگەیەنێت ، لەم حاڵەتەدا واجبە بەڕۆژوو بێت ؛ چونکە هیچ عوزر وبیانوویەکی نی یە بۆ بەڕۆژوو نەبوون.
دووەم : ئافرەتەکە توانای ڕۆژوو گرتنی نەبێت لەبەر سکەکەی یاخود لەبەر لاوازی جەستەی یاخود هەر هۆکارێکی تر ، لەم حاڵەتەدا نابێ بەڕۆژوو بێت بەتایبەت گەر زیان بە کۆرپەکەی دەگەشت .
ئافرەتی دوو گیان هاوشێوەی کەسانی تر دەبێت واجبە بەڕۆژوو بێت ، تەنها گەر ترسی لە خۆی یاخود کۆرپەکەی هەبوو ئەوکات دروستە بەڕۆژوو نەبێت.
عبداللەی کوڕی عەباس خوا لێیان ڕازی بێت لەبارەی ئەم ئایەتەوە : ( وعلى الذين يطيقونه فدية طعام مسكين ) (1) "
دەڵێت : كانت رخصة للشيخ الكبير والمرأة الكبيرة وهما يطيقان الصيام ، يفطران ويطعمان عن كل يوم مسكينا ، والمرضع والحبلى إذا خافتا على أولادهما أفطرتا وأطعمتا " رواه أبو داود (2317) وصححه الألباني في إرواء الغليل 4/18،25
ئەمە ڕوخسەتێک بوو بۆ پیاو وئافرەتی پیر وبەساڵا چوو ، ئەوان بەڕۆژوو نابن و لەبری هەر ڕۆژێک خواردنی هەژارێک دەدەن ، وئافرەتی شیر دەر یاخود دوو گیان گەر ترسیان لەمنداڵەکەیان هەبوو ئەوا بەڕۆژوو نابن وخواردن دەدەن.
وە پێویستە ئەوە بزانرێت کە بەڕۆژ نەبوون بەنیسبەت ئافرەتی دوو گیانەوە سێ جۆرە :
یەکەم : هەندێ جار دروستە ، دووەم : هەندێ جار واجبە ، سێیەم: وەهەندێ جار حەرامە:
یەکەم : کاتێک کە ڕۆژووی لەسەر قورس بێت ، و زیانی پێ بگەیەنێت ئەوا دروستە بەڕۆژوو نەبێت.
دووەم : کاتێک کە ڕۆژوو زیان بەخۆی یاخود کۆرپەکەی بگەیەنێت ئەوا واجبە لەسەری بەڕۆژوو نەبێت.
سێیەم : گەر ڕۆژووەکە هیچ زیانی پێ نەدەگەیاند و قورس نەبوو لەسەری ئەوا حەرامە بەڕۆژوو نەبێت.
وەزاناى پایەبەرز شێخ محمد بن صالح العثیمین - ڕەحمەتی خوای لێ بێت - دەڵێت:
ئافرەتی دوو گیان لە دو حاڵەت بەدەر نی یە:
یەکەم : بەهێز وچالاک بێت وقورس نەبێت لەسەری و زیانیش بەکۆرپەکەی نەگەیەنێت ، لەم حاڵەتەدا واجبە بەڕۆژوو بێت ؛ چونکە هیچ عوزر وبیانوویەکی نی یە بۆ بەڕۆژوو نەبوون.
دووەم : ئافرەتەکە توانای ڕۆژوو گرتنی نەبێت لەبەر سکەکەی یاخود لەبەر لاوازی جەستەی یاخود هەر هۆکارێکی تر ، لەم حاڵەتەدا نابێ بەڕۆژوو بێت بەتایبەت گەر زیان بە کۆرپەکەی دەگەشت .
فتاوى الشيخ ابن عثيمين 1/487
(1)تەفسیرى ئایەتەکەى سەرەوە ( وعلى الذين يطيقونه فدية طعام مسكين ) بەم شێوەیەیە : واته: وه ئهو كهسانهی كه ڕۆژوو مهشهقهیه لهسهریان و له توانایاندا نیه وهكو پیرهمێردو، پیرهژن و، ئافرهتی دووگیان و شیردهرو، نهخۆشی بهردهوام ئهوه فیدیه ئهدهن لهبری ههر ڕۆژێك خواردنی فهقیرێك، یاخود نیو صاع له خواردن ئهدات كه صاعێك دوو كیۆ و چل گرامه، وه له سهرهتای ئیسلامدا خهڵكی سهرپشك بوون له بهڕۆژوو بوون یان فیدیه دان ئارهزوی خۆیان بوو پاشان به بهڕۆژوو بوونی مانگی رهمهزان نهسخ بووهوهو فیدیه بۆ پیرو بهساڵاچوو و ئافرهتی دووگیان و شیردهرو نهخۆشی بهردهوام مایهوه.