حوکمی کەسێک پێش ئەوەی کاتی نوێژ بێت نوێژ بکات: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی کەسێک پێش ئەوەی کاتی نوێژ بێت نوێژ بکات
پرسیار:

ئەگەر كەسێك بە نەزانین پێش كاتەكەى خۆى نوێژى كرد ئایا حوكمى چییە؟

نوێژى كەسێك پێش كاتەكەى خۆى فەرزەكەى لەسەر ناكەوێت لەبەر ئەوەى خواى گەورە دەفەرموێت: ( إِنَّ الصَّلاةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَاباً مَوْقُوتاً) (النساء: من الآية103) واتە: نوێژ لەچەند كاتێكى دیارى كراودا پێویست كراوون (واجب كراون) لەسەر باوەڕداران لە شەرعدا. وە پێغەمبەرى خوایش كاتى نوێژەكانى بۆ ڕوون كردوینەتەوە وەكو: ((وقت الظهر إذا زالت الشمس))(١) الخ الحديث. بۆیە هەركەس پێش هاتنى كاتەكەى نوێژى كرد ئەوا فەرزەكەى لەسەر ناكەوێت بەڵكو پاداشتى نوێژێكى سوننەتى دەستدەكەوێت و لەسەریەتى دواى هاتنى كاتەكە نوێژەكە دووبارە بكاتەوە. والله أعلم .

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


(١) أخرجه البخاري، كتاب المواقيت/ باب ما يكره من السمر بعد العشاء .

سەردان: ١,٦٤٨ بەش: نوێژ