حوکمی نوێژی کەسێک لەنوێژدا خوێنی لوتی بەرببێت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی نوێژی کەسێک لەنوێژدا خوێنی لوتی بەرببێت
پرسیار:

ئەگەر كەسێك لەناو نوێژدا خوێنى لووتى بەربوو ئایا حوكمى چییە؟ وە ئایا جلوبەرگ پیس دەكات؟

خوێنى لووت بەربوون دەستنوێژ ناشكێنێت ئیتر كەم بێ یا زۆر، بەهەمان شێوە هەموو ئەو شتانەى كە لە لاشەوە دەردەچن دەستنوێژ ناشكێنن جگە لە پێش و پاش، ئەو شتانەش وەكو ڕشانەوە وە ئەو مادەیەى كەلە برین و زامدا هەیە دیسان دەستنوێژ ناشكێنێت ئیتر كەم بێ یا زۆر، چونكە لە پێغەمبەرى خواوە سابت نەبووە و ئەصل وایە لەسەر پاكێتى دەمێنێتەوە، وە هەروەها لەبەر ئەوەى ئەو پاكێتی و دەستنوێژە بە بەڵگەى شەرعى سابت بووە و هەرچیەكیش بەبەڵگەى شەرعى سابت بێت ئەوا دەبێت بەڵگەیەكى شەرعى هەڵى بوەشێنێتەوە وپوچەڵى بكاتەوە، وە بەڵگەى شەرعیش لەسەر ئەوە نییە كە بڵێت ئەو شتانەى لە جگە لە دوو دەرچەكەى پێش وپاشەوە دێنە دەرەوە لە لاشەى مرۆڤ دەستنوێژ دەشكێنن، بۆیە خوێنى لووت بەربوون یان ڕشانەوە دەستنوێژ ناشكێنن ئیتر كەم بن یان زۆر، بەڵام ئەگەر هاتوو ئەو ڕووداوە بێزارى كردى لە نوێژەكەتدا و بەهۆیەوە نەتتوانى خشوعى تەواو بەدەست بهێنێت ئەوا لەو حاڵەتەدا هیچ تاوانت لەسەر نییە ئەگەر لە نوێژەكە دەربچیت، بەهەمان شێوە ئەگەر ترسایت لەوەى ناوەوەى مزگەوت پیس بێت بەهۆى ئەو خوێنەوە ئەوا واجبە لەسەرت دەربچیت بۆ ئەوەى مزگەوتەكە پیس نەبێت بەڵام ئەگەر كەوتە سەر جلوبەرگ ئەوا پیس نییە بەتایبەت ئەگەر كەم بێت.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ١,٣٨٤ بەش: نوێژ