ئایا دروستە بە هۆی تاقیکردنەوەوە بەرۆژوو نەبیت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە بە هۆی تاقیکردنەوەوە بەرۆژوو نەبیت؟
پرسیار:

ئایا دروستە بە هۆی تاقیکردنەوەوە بەرۆژوو نەبیت؟

دروست نیە بۆ ئەو کەسانەی کە رۆژوویان لەسەر فەرزە بەهۆی تاقیکردنەوەوە بەرۆژوو نەبن، چونکە (تاقیکردنەوە) عوزێکی شەرعی بۆ بەرۆژوو نەبوون، بەڵکو پێویستە بەرۆژوو ببێت و شەوان سەعی بکات ئەگەر نەیتوانی بەرۆژ سەعی بکات.
وە باشتر وایە ئەو کەسانەی کە کاروباری تاقیکردنەوەیان بە دەستەوەیە نەرم و نیان بن لەگەڵ قوتابیاندا و تاقیکردنەوەکان نەکەنە ناو مانگی ڕەمەزانەوە لەبەر دوو مەسڵەحەت، مەسڵەحەتی بەرۆژوو بوون و مەسڵەحەتی خۆ ئامادە کردن بۆ تاقیکردنەوە، وە لە پێغەمبەری خواوە هاتووە - - کە فەرموویەتی:
(( ( اللهم من ولي من أمر أمتي شيئاً فرفق بهم فارفق به ، ومن ولي من أمر أمتي شيئاً فشقّ عليهم فاشقق عليه )). رواه مسلم.
واتا :
ئهی خوایه، ههر كهسێ كارێكی درایه دهست له كاری ئوممهتەکهم و نهرم و نیان بوو لهگهڵیان تۆیش نەرم و نیان بە لەگەڵیدا، وە هەر كهسێ كارێكی درایه دهست له كاری ئوممهتەکهم توند و تیژ بوو لهگهڵیان تۆیش تۆڵهی لێبسێنه و کاری لەسەر توند بکە)).
وە ئامۆژگاریم بۆ بەرپڕسانی تاقیکردنەوەکان ئەوەیە کە نەرم و نیان بن لەگەڵ قوتابیاندا، وە تاقیکردنەوەکان نەکەنە مانگی ڕەمەزانەوە، بەڵکو یان بیکەنە پێش یان پاشی ڕەمەزانەوە، خوا هەموو لایەك مۆفەق بکات.
لە لایەن شێخ ابن بازەوە وەڵام دراوەتەوە - ڕەحمەتی خوای لێ بێت -
"فتاوى الشيخ ابن باز" (4/223) .
خوای گەورە قوتابیان سەرکەوتوو بکات و نمرەی بەرزیان بە قسمەت بکات و یارمەتی دەریان بێت بۆ هەموو کارێکی خێرو چاك.

سەردان: ١,٨٠٤ بەش: ڕۆژوو