چۆنێتێ عومره‌ هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆنێتێ عومره‌ هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو

1 ـ كە لە ماڵ دەردەچیت ئەم زیكرە دەخوێنیت :
(بسم الله توكلتُ على الله ، لا حَـولَ ولا قُـوَّةَ إلاَّ بالله) .
2 ـ وە ئەم زیكرە دەخوێنیت لە كاتی خوا حافیزی كردن لە كەسوكار :
(أستودِعُكَ اللهَ الذي لا تضيعُ وَدائعـهُ) .
3 ـ وە كە پێت نایە ناو سەیارە و تەیارە دەڵێیت : (بِسْمِ اللَّهِ) ئەنجا دوای سەركەوتنە ناو سەیارە و تەیارە ئەم زیكرە دەخوێنیت : ( الـحمد لله ، [ سُبْحانَ الَّذِي سَخَّرَ لَنَا هَذَا وَمَا كُنَّا لَهُ مُقْرِنِينَ ، وَإِنَّا إِلَى رَبِّنَا لَمُنقَلِبُونَ] ، الـحمد لله ، الـحمد لله ، الـحمد لله ، الله أكبر ، الله أكبر ، الله أكبر ، سبحانكَ اللهم إنـي ظلمتُ نفسي فاغفر لـي فإنه لا يغفرُ الذنوب إلاَّ أنت) .) .
4 ـ پاشان ئەم زیكرە دەخوێنیت بۆ سەفەر كردن :
(الله أكبر ، الله أكبر ، الله أكبر) ، : [سُبْحانَ الَّذِي سَخَّرَ لَنَا هَذَا وَمَا كُنَّا لَهُ مُقْرِنِينَ ، وَإِنَّا إِلَى رَبِّنَا لَمُنقَلِبُونَ] ، اللهُمّ إنّا نَسألُكَ في سَفَرِنا هذا البِرَّ وَالتّقوَى. وَمِنَ العَمَلِ ما تَرضَى. اللهُمّ هَوِّنْ عَلَينا سَفَرَنا هذا ، وأطْوِ عَنّا بُعْدَهُ. اللهُمّ أنتَ الصّاحِبُ في السَّفَرِ. وَالخَليفَةُ في الأهلِ. اللهُمّ إنّي أعوذُ بِكَ مِنْ وَعثآءِ السّفَرِ. وَكآبةِ المَنْظَرِ. وَسُوءِ المُنقَلَبِ في المالِ والأهلِ)

كارەكانی كاتی ئیحرام كردن :
*پێش ئیحرام كردن چی دەكەیت :
ئەگەر گەیشتنە (ذو الـحليفة) ئەوا ئەم كارانەی خوارەوە ئەنجام بدە :
1 ـ سوننەتە پێش ئیحرام كردن خۆت بشویت .
2 ـ سوننەتە بۆ پیاوان بۆنی خۆش لە لاشەیان بدەن ، وە بۆ ئافرەتان كرێم و ڕۆنی بە سود لە لاشەیان بدەن ، وە نابێت جلی لەبەر كراو بۆ ئیحرام بۆنی لێبدرێت .
3 ـ دوای ئەوە جلی ئیحرام لەبەر دەكەیت ، بۆ پیاوان دوو پارچەی سپییه یەكەمیان دەوترێت (ردا‌ء) كە دەدرێت بە سەر هەردوو شان و سك و پشتدا تا ناوك ، وە ئەوەی تریان پێ‌ی دەوترێت ئیزار كە لە ناوكەوە تا ئەژنۆی پێ‌ دادەپۆشیت ، بەڵام ئافرەتان جلێكی داپۆشراو لە بەر دەكەن كە هەموو لاشەیان داپۆشێت جگە لە هەردوو لەپ و رومەتیان نەبێت .
[ وە سوننەت وایە لە (ذو الـحليفة) دوو ركعات نوێژ بكەیەت چونكە شوێنێكی موبارەكە ] .

* ئیحرام كردن :
وە لە دوای ئەمانە روو لە قیبلە دەكەیت و بە پێوە دەڵێیت : (لبیكَ اللهم عُمرةً) .
6 ـ ئەنجا دوای ئەوە دەڵێت : (لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ لَبَّيْكَ ، لَبَّيْكَ لاَ شَرِيكَ لَكَ لَبَّيْكَ ، إِنَّ الْحَمْدَ، وَالنِّعْمَةَ، لَكَ وَالْمُلْكَ، لاَ شَرِيكَ لَكَ ) .
وە سوننەتە بە دەنگی زۆر بەرز ئەم زیكرە بڵێیتەوە .
7 ـ بەردەوام ئەم زیكرە دەڵێیت تا ماڵەكانی مەكە دێتە پێش چاوت ، ئەنجا وازدەهێنیت لەم زیكرە و ئەم كارانەی خوارەوە ئەنجام دەدیت :

* پێش چونە ناو مەكەوە :
سوننەتە پێش چونە ناو مەكەوە خۆت بشویت ئەگەر بۆت كرا ، وە سوننەتە بە ڕۆژ بچیتە ناو مەكەوە ، وە چاكتر وایە لە سەروی مەكەوە بچنە ژورەوە .
دوای چونە ناو مزگەوتەوە چی دەكەیت ؟
1 ـ بە قاچی ڕاستەوە دەڕۆیتە ژورەوە ، ئەنجا بڵـێ‌ : (بسم الله ، والصلاةُ والسلامُ على رسول الله ، اللهم افتح لـي أبواب رحمتكَ) .
2 ـ ئەنجا یەكسەر بڕۆ بۆ لای بەردە ڕەشكە (الـحجر الأسود) ، وە رووی تێدەكەیت و دەڵێیت : (بسم الله ، اللهُ أكبر) .
3 ـ ئەنجا ئەگەر بۆت كرا دەست دەهێنیت بە بەردەكەدا و بە دەمیش ماچی دەكەیت و سوجدەی لە سەر دەبەیت .
وە ئەگەر بۆت نەكرا ماچی بكەیت ئەوا دەست دەهێنیت بە بەردەكەدا و ئەنجا ماچی دەستت دەكەیت .
وە ئەگەر ئەمەشت بۆ نەكرا ئەوا بە دەستی ڕاستت لە دوورەوە روو بكە لە بەردە ڕەشەكە و ئیشارەتی بۆ بكە و بڵێ‌ (اللهُ أكبر) و هیچی تر مەكە .
وە لە هەموو سوڕانەوەیكدا ئەمە دووبارە دەكەیتەوە ، بەڵام نابێت ئازاری خەڵك بدەیت .
4 ـ ئەنـجــا پۆشــاكی سەرەوەی ناوكـت دەكـەیتـەوە و ناوەڕاستەكەی دەخەیتە ژێر باڵی ڕاست و بۆ ئەوەی شانی ڕاستت بە دەرەوە بێت ، وە هەردوو سەری پۆشاكەكە دەدەیت بە سەر شانی چەپتەوە .
5 ـ ئەنجا لە ئاستی بەردە ڕەشەكەوە دەست دەكەیت بە تەواف كردن بە دەوری كەعبەدا و كەعبە دەخەیتە لای چەپتەوە .
6 ـ وە كە گەیشتیتە ڕوكنی یەمانی دەستت بهێنە بە سەریدا و بەڵام نابێت ماچی بكەیت ، وە ئەگەر بۆت نەكرا دەستت بهێنی بەسەریدا ئەوا ئازاری كەس مەدە و نابێت بە دەستیش ئیشارەتی بۆ بكەیت چونكە بیدعەیە .
7 ـ وە سوننەتە لە نێوان روكنی یەمانی و بەردە ڕەشەكەدا ئەم زیكرە بڵێیت : [ رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ ] .
وە دروستە سینگ و رومەتت بەو لا دیوارەدا بلكێنیت كە لە نێوان دەرگای كەعبە و بەردە رەشەكەدا هەیە ، و دوعای خێربش زۆر بكە .
8 ـ وە سوننەتە لە سێ‌ تەوافـی یەكەمدا تۆزێك بە خێرایی و بە پەلە بسوڕیتەوە .
وە سوننەتە دەست نوێژت هەبێت بۆ تەواف كردن ، وە لە كاتی تەواف كردندا هەر دوعایەك یان هەر زیكرێك بكەیت ئەوا دروستە و دروستە قورئانیش بخوێنیت .
وە كە تەوافـی حەوتەمت تەواو كرد ئەوا ماچی بەردەكە مەكە و دەستیشی بۆ درێژ مەكە چونكە بیدعەیە .
ئەنجا دوای تەواو بوونی تەوافـی حەوتەم شانی ڕاستت داپۆشە و یەكسەر بڕۆ بۆ لای (مەقامی ئیبراهیم) و ئەم ئایەتە بخوێنەرەوە :
( وَاتَّخِذُواْ مِن مَّقَامِ إِبْرَاهِيمَ مُصَلًّى) .
ئەنجا لە پشت (مەقامی ئیبراهیم)ەوە دوو ركعات نوێژی سوننەت دەكەیت ، وە سوننەتە لە ركعاتی یەكەمدا سورەتی [قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ (1) لَا أَعْبُدُ مَا تَعْبُدُونَ (2) وَلَا أَنتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ (3) وَلَا أَنَا عَابِدٌ مَّا عَبَدتُّمْ (4) وَلَا أَنتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ (5) لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِيَ دِينِ (6) ] وە لە ركعاتی دووەمدا سورەتی [ قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ …] بخوێنیت .
ئەنجا دەچیتە خوارەوە بۆ لای ئاوی زەمزەم و لـێ‌ی دەخۆیتەوە و هەندێكیش بكە بە سەر سەرتدا .
دوای ئەمە بگەڕێرەوە بۆ لای بەردە ڕەشەكە و ئەگەر توانێت دەستی پێدا دەهێنیت و ماچی دەكەیت ، وە ئەگەر ئیزدحام بوو ئەوا دەچیتە بەرامبەر بەردە ڕەشەكە دەست بەرز دەكەیتەوە و ئیشارەتی بۆ دەكەیت و دەڵێیت (بسم الله ، الله أكبر) .

* سەعی نێوان سەفا و مەروە [حەوت جار] :
1 ـ ئەنجا لە دەرگای سەفاوە دەڕۆیت بەرەو كێوی سەفا ، وە كە نزیك بویتەوە ئەم ئایەتە بخوێنەرەوە : [إِنَّ الصَّفَا وَالْمَرْوَةَ مِنْ شَعَائِرِ اللَّهِ فَمَنْ حَجَّ الْبَيْتَ أَوْ اعْتَمَرَ فَلا جُنَاحَ عَلَيْهِ أَنْ يَطَّوَّفَ بِهِمَا وَمَنْ تَطَوَّعَ خَيْراً فَإِنَّ اللَّهَ شَاكِرٌ عَلِيمٌ]
ئەنجا بڵێ‌ : (نبدأُ بِـمَا بدأَ اللهُ بـهِ)
2 ـ ئەنجا دەچیتە سەر كێوی سەفا و ڕوو لە كەعبە دەكەیت و دەڵێیت: (الله أكبر ، الله أكبر ، الله أكبر) ، ئەنجا سێ‌ جار ئەم زیكرە دەڵێیت :
(لا إله إلا الله وحده لا شريك له ، لهُ الـمُلك وله الـحمد ، يـحي ويـميت ، وهو على كل شيء قدير ، لا إلـهَ إلاَّ الله وحده ، أنـجزَ وعدهُ ، ونصرَ عبدهُ ، وهزمَ الأحزاب وحده).
وە سوننەتە لە نێوان ئەم زیكرانەدا دوعای خێر بكەیت .
3 ـ ئەنجا شۆڕ دەبیتەوە لە سەفاوە بەرەو كێوی مەروە .
4 ـ وە لە ئاستی گڵۆپە سەوزەكاندا بە خێرایی و بە پەلە بڕۆ تا ئاستی ئەو گڵۆپە سەوزەكانی تر و سوننەتە ئەم زیکرە بڵێی : (ربِّ اغفرْ وارحمْ ، إنَّكَ أنتَ الأعزُ الأكرم ).
5 ـ ئەنجا لە سەر خۆ و بە ڕێ كردن بە سەر مەروەدا سەركەوە .
6 ـ ئەنجا لە سەر كێوی مەروەدا ڕوو لە كەعبە بكە و ئەو زیكرانە بخوێنە كە لە سەر كێوی سەفادا خوێندت .

* تێبینی : سەعی نێوان سەفا و مەروە حەوت جارە .. ڕۆیشتن بە یەك جار و هاتنیش بە یەك جار حیسابە .
دوای تەواو بوونی سەعی نێوان سەفا و مەروە ، ئەنجا سەرت بتاشە یان كورتی كەرەوە (سەرتاشین باشترە لە كورت كردنەوەی) .
پاشان عومرەكەت تەواو دەبێت و ئیحرامەكەت تەواو دەبێت و هەموو شتە حەرام بووەكانت لە سەر حەڵاڵ دەبێت .

* سەفەری مەدینە
1- دوای ڕۆیشتنە ناو شاری مەدینەوە یەكسەر بڕۆ بۆ مزگەوتی پێغەمبەر () :
2- وە ئەگەر كاتی نوێژی فەرز بوو ئەوا فەرزەكە بە جەماعەت ئەنجام بدە .
3 ـ پاشان بڕۆ بۆ لای قەبرەكەی پێغەمبەر () وە ڕوو بە ڕووی قەبرەكە ڕاوەستەو بڵـێ‌ : (السلامُ علیكَ یا رسول الله) .
پاشان تۆزێك بە لای ڕاستدا وەرچەرخێ‌ و ئەنجا بڵێ‌ : (السلامُ علیكَ یا أبا بكر) .
پاشان تۆزێكی تر بە لای ڕاستدا وەرچەرخێ‌ و ئەنجا بڵێ‌ : (السلامُ علیكَ یا عُـمَر) .
وە نابێت لەمە زیاتر بكەیت ئەگینا دەكەویتە ناو بیدعەوە ، وە ئەگەر هاواریان تێبكەیت و لێیان بپاڕێیتەوە و داوایان لـێ‌بكەیت ئەوا دەكەویتە ناو شیركەوە كە هەموو كردەوەكانت (بە عومرەكەیشەوە) بەتاڵ دەكاتەوە !!!
4 ـ ئەنجا سوننەتە بە دەست نوێژەوە بڕۆیت بۆ مزگەوتی (قُـبا‌ء) و لەوێ‌ دوو ركعات نوێژی سوننەت بكەیت ، چونكە خێری عومرەیەكی هەیە .
5 ـ وە سوننەتە سەردانی گۆڕستانی (بەقیع) و گۆڕستانی (شەهیدەكانی ئوحد) بكەیت ، وە ئەم زیكر و دوعایە بڵێ: (السَّلامُ عَلَيْكُمْ أَهْلَ الدِّيَارِ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُسْلِمِينَ ، وَإِنَّا إِنْ شَاءَ اللَّهُ لَلاَحِقُونَ ، أَسْأَلُ اللَّهَ لَنَا وَلَكُمُ الْعَافِيَةَ)
وە سوننەت نییە بچیت بۆ مزگەوتەكانی تری مەككە و مەدینە و دەورو بەریان جگە لە مزگەوتی (قُبا‌ء) نەبێت ، جا وریا بن لە بیدعە و بە پێ‌ی سوننەت ڕەفتار بكەن !!!

مامۆستا محمد عبدالرحمن کەلارى

سەردان: ٩,٠٥٤ بەش: چۆنێتى عومرە کردن