حوكمی تەوافی ماڵئاوایی بۆ عومرەكار: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی تەوافی ماڵئاوایی بۆ عومرەكار
پرسیار:

ئایا حوكمی تەوافی ماڵئاوایی بۆ عومرەكار چییە؟ ڕاستە واجبە ئەو كەسەی دەچێت بۆ عومرە دوای گەڕانەوەی دەبێ تەوافی ماڵئاوایی بكات ئینجا لە مەككە دەربچێت ئەگەر وا نەكات ئەوا فیدیەی دەكەوێتە سەر؟

تەوافی ماڵئاوایی بۆ عومرەكار واجب نیە ، ئەمەش بە كۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهییەكە (الحَنَفيَّة (١)،المالكيَّة(٢)، الشَّافعيَّة(٣)، الحَنابِلَة(٤) ) . لەبەر ئەوەی لە پێغەمبەری خواوە نەهاتووە كە لە كۆتایی عومرەدا تەوافی ماڵئاوایی كردبێ(٥) .
ابن بطال ڕەحمەتی خوای لێ بێ دەفەرموێ: 
هیچ ڕا جیاوازیەك لە نێوان زانایاندا نیە لەسەر ئەوەی كە عومرەكار ئەگەر عومرەی كرد و گەڕایەوە بۆ وڵات و شاری خۆی ئەوا تەوافی ماڵئاوایی لەسەر كەوتووە وەكو چۆن عائیشە ڕەزای خوای لێ بێ ئەنجامی داوە ، بەڵام ئەگەر هاتوو عومرەكار لە دوای ئەنجامدانی عومرەكەی ماوەیەك لە مەككە ماوەیەوە پاشان ویستی لە مەككە دەربچێ ئەوا لەوكاتەدا زانایان دەفەرموون سوننەتە (نەك واجب) تەوافی ماڵئاوایی بكات. ((شرح صحيح البخاري)) (٤ / ٤٤٥)

كەواتە:  ئەگەر ئەو كەسەی دەچێت بۆ عومرە تەوافی ماڵئاواییش نەكات هیچ تاوانێكی لەسەر نیە چونكە تەوافی ماڵئاوایی واجب نیە و بە نەكردنی هیچ فیدیە و حەیوان سەربڕینێك ناكەوێتە سەر كەسی عومرەكار. والله أعلم


(١) تەوافی ماڵئاوایی لای مەزهەبی ئیمامی حەنەفی تایبەتە بە حەجەوە نەك عومرە . ((المبسوط)) للسرخسي (4/32)، ويُنظر: ((بدائع الصنائع)) للكاساني (٢/٢٢٧).
(٢) ((الكافي في فقه أهل المدينة)) لابن عبد البر (١/٤٠٦)، ويُنظر: ((الفواكه الدواني)) للنفراوي (٢/٨١٦)، ((بداية المجتهد)) لابن رشد (١/٣٤٣).
(٣) ((المجموع)) للنووي (٨/ ٢٥٦)، ((نهاية المحتاج)) للرملي (٣/٣٢٢)، ((مغني المحتاج)) (١/٥١٣،٤٨٧).
(٤) تەوافی ماڵئاوایی لای مەزهەبی حەنبەلییەكان تایبەتە بە حەجەوە نەك عومرە. ((حاشية الروض المربع)) لابن القاسم (٤/٢٠٣)، ((مجلة البحوث الإسلامية)) (٥٠/ ٣٠٧).
(٥) ((فتاوى نور على الدرب)) لابن باز (١٨/٨٧)

سەردان: ١٧٧ بەش: چۆنێتى عومرە کردن