سەبارەت بە خوێندنى كەڵەشێر لە ناوەخت دا هیچ بنەمایەكى هەیە لە دیندا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سەبارەت بە خوێندنى كەڵەشێر لە ناوەخت دا هیچ بنەمایەكى هەیە لە دیندا؟

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان

لە كۆى ئەو فەرموودانەى لە باسى كەڵەشێر هاتوون تەنها چەند فەرموودەیەك (صحيح)ن لەوانە: (إذا سمعتم صياح الديكة فاسألوا الله من فضله فانها رأت ملكاً) رواه البخاري ومسلم
واتە: ئەگەر گوێتان لە دەنگە كەڵەشێر بوو داواى فەزڵى خواى گەورە بكەن چونكە مەلائیكەى بینیوە.
یان فەرموودەى زەیدى كوڕى خالیدى (الجهني) خواى لێ رازى بێ ئەڵێ پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: (لاتسبوا الديك فانه يوقظ للصلاة)رواه أبوداود وأحمد وابن حبان.
واتە: جوێن بەكەڵەشێر مەدەن چونكە خەڵك بۆ نوێژ بەخەبەردێنێ.
جگە لەمانە (ابن القیم) ڕەحمەتى خواى لێ بێ ئەڵێ: (هەموو ئەو فەرموودانەى باسى كەڵەشێر دەكەن درۆن.....) بڕوانە كتێبى المنار المنيف في صحيح والضعيف لاپەڕە 56.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٧٥٥ بەش: هەمەجۆر