ئامۆژگاریت چی یە بۆ ئەو كەسانەی كە قورئان لەبەر دەكەن ؟وە چی كاتێ‌ باشە بۆ لەبەر كردنی قورئان ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئامۆژگاریت چی یە بۆ ئەو كەسانەی كە قورئان لەبەر دەكەن ؟وە چی كاتێ‌ باشە بۆ لەبەر كردنی قورئان ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
باشترین كات بۆ لەبەر كردنی قورئان پاش نوێژی بەیانی بووە، ئەو برایانەی كە پێشتر قورئان یان لەبەر كردووە (تجربە) یان هەیە، وە هەروەها دوای نوێژی عەسر و دوای نوێژی عیشا، ئەوكاتانە كە مرۆڤ سەرقاڵ نی یە، بەیانی یە هێشتا نەچۆتە سەر ئیشی دونیایی یەوە، دوای عەسر زۆرینەی خەڵك ئیش وكارەكەی تەواو دەبێت، دوای عیشا ئیتر تەواو سەرقاڵی دونیایی نامێنێت، ئەوكاتانە باشترین كاتە بۆمرۆڤ بۆ ئەوەی قورئان لەبەر بكات یان پێداچوونەوەی بكات بۆ ئەوەی لە بیری نەچێت، وە هۆكارێكی تریش بۆئەوەی ئەو قورئانەی لەبەرت كردووە لەبیرت نەچێت لەنوێژەكان دا بیخوێنێت جا ئەو نوێژە چی فەرز بێت یاخود سوننەت بیخوێنێت، پێداچوونەوە هۆكارێكی سەرەكی یە بۆ ئەوەی جارێكی تر لەبیری نەچێت جا لەنوێژدابێت یان لەدەرەوەی نوێژ دا بێت.

لە لایەن بەڕێز مامۆستا [عبدالكریم محمد قادر] ه وەڵام دراوەتەوە
پێش نوێژ و وتار خوێنی مزگەوتی ئیمان لە سلێمانی

سەردان: ٢,٩٤٧ بەش: قورئانی پیرۆز