تا چەند خەوتن لەسەر سك حەرامە وە ئەگەر حەرامە بۆچى حەرام كراوە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
تا چەند خەوتن لەسەر سك حەرامە وە ئەگەر حەرامە بۆچى حەرام كراوە ؟
پرسیار:

تا چەند خەوتن لەسەر سك حەرامە وە ئەگەر حەرامە بۆچى حەرام كراوە ؟ وە من زۆر لەمێژە وا دەنووم ناتوانم بەشێوەیەكى تر بنووم ئایا چ بكەم باشە گوناهبار دەبم ؟ زۆر سوپاستان دەكەم خوا جەزاتان بداتەوە.

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان 

خەوتن لەسەر سك نەهى لێ كراوە ڕواڵەتى دەقەكانیش ئەوە دەگەیەنن ئەو جۆرە خەوتنە حەرام بێت پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: وەك ڕیوایەت كراوە لەقیس ى كوڕى طخفة الغفاري لە باوكییەوە ئەڵێ: پێغەمبەرى خوا بەسەرمدا هات من لە مزگەوتدا لەسەر سكم خەوتبوم بە پێى خەبەرى كردمەوە و فەرمووى : (ما لك ولهذا النوم هذه نومة يكرها الله أو يبغضها الله) صحيح ابن ماجه للشيخ الألباني برقم 3000 ج 2
وە لە (أبو ذر) ە وە ئەڵێ پێغەمبەر بەلامدا تێپەڕى من لەسەر سكم خەوتبووم بە پێى خەبەرى كردمەوە و فەرمووى:(يا جندب انما هذه ضِجعة أهل النار) صحيح سنن ابن ماجه برقم 3001
كەوا بوو پێویستە موسڵمان ئەو كارە نەكات وە نابێت خۆى بدات بەدەستى (نەفس)یەوە وە پێویستە یەكسەر ئەو كارە واز لێ بهێنیت چونكە گوناهە.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٤,٠٠٣ بەش: هەمەجۆر