سمێڵ كرد بۆ ئافرەت دروستە ئەگەر دیاربێ و بشوبهێ بە پیاوەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سمێڵ كرد بۆ ئافرەت دروستە ئەگەر دیاربێ و بشوبهێ بە پیاوەوە؟
پرسیار:

سوپاس بۆ خواو بەیارمەتى ئەم سایتە پیرۆزەو هاوكارى جەنابتان زۆر شتم بۆ ڕوون بووەتەوەو ئەزانم كە لابردنى مووى دەم و چاو بەهەموو شێوەیەك قەدەغەكراوو ڕێپێنەدراوە، بەڵام ئایا سمێڵ كردنیش هەمان حوكمى هەیە بۆ ئافرەتان؟ ئەمە لەكاتێكدا كەمووى سیمێڵت دیاربێ و بتشوبهێنێ بەپیاو؟ خواى گەورە یارمەتیدەرتان بێت و سەركەوتووتان بكات لەدونیاو قیامەتدا إن شاء الله. جزاكم الله خیرا

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان 

سوپاس بۆ خواى گەورە بۆ پێدانى نیعمەتى ئەم سایتەى كە دەتوانین لەڕێگەیەوە یارمەتى برایان و خوشكانى خۆمانى تێدا بدەین و بیكەینە مینبەرێك بۆ ڕوونكردنەوەى حەق و بەتاڵ بۆ ئەوەى مرۆڤەكان بەچاو ساغى هەنگاو هەڵگرن بەنیسبەت پرسیارەكەشەوە لابردنى مووى سمێڵ بەو مەرجانەى كە لە پرسیارەكە هاتووە دروستە و إن شاء الله هیچى تیانییە وە داواكارم هەموو لایەك سەركەوتو بێت.
تێبینى: لە كۆتایى پرسیارەكەتدا نوسیوتە (خواى گەورە یارمەتیدەرتان بێت و سەركەوتووتان بكات لەدونیاو قیامەتدا إن شاء الله)
ئەوەندە هەیە لە كاتى پاڕانەوەدا (إن شاء الله) بەكار نایات باشتر ئەوەیە بەكارى نەهێنن.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٤١٤ بەش: ئافرەتان