ئادابەكانی چوونە سەرئاو
1 ـ سوننەتە بۆ كەسێك بیەوێت بچێتە سەرئاو بڵێت: (بِسْمِ اللَّهِ ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْخُبْثِ وَالْخَبَائِث) ، ئەوەش لەبەر فەرموودەكەی (عَلِی كە فەرموویەتی : پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: ((سَتْرُ مَا بَيْنَ أَعْيُنِ الْجِنِّ وَعَوْرَاتِ بَنِي آدَمَ إِذَا دَخَلَ أَحَدُهُمُ الْخَلاَءَ أَنْ يَقُولَ : بِسْمِ اللَّهِ))(1).
واتە : پەردەی نێوان چاوی جنۆكەكان و عەورەتی ئادەمیزاد ئەوەیە كەوا ئەگەر یەكێكیان چووە سەرئاو بڵێت : (بِسْمِ اللَّه) .
وە لەبەر فەرموودەكەی (أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ) كە فەرموویەتی: ((كَانَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ) إِذَا دَخَلَ الْخَلاَءَ قَالَ : " اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْخُبْثِ وَالْخَبَائِثِ"))(2).
واتە : پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئەگەر بڕۆیشتایەتە سەرئاو دەیوت : "خوایە من پەنات پێدەگرم لە نێرینە و مێینەی شەیتانەكانی جنۆكە" .
2 ـ وە سوننەتە كاتێك دەرئەچێت بڵێت: (غُفْرَانَكَ) ، لەبەر فەرموودەكەی كە فەرموویەتی : ((كَانَ النَّبِيُّ (ﷺ) إِذَا خَرَجَ مِنَ الْخَلاَءِ قَالَ : غُفْرَانَكَ))(3).
واتە : پێغەمبەر (ﷺ) كاتێك لە سەرئاو دەهاتە دەرەوە دەیوت : "خوایە داوای لـێخۆشبوونت لـێدەكەم" .
3 ـ وە سوننەتە پێی چەپی پێش بخات لە كاتی چوونە ژوورەوەیدا و پێی ڕاستی پێش بخات لە كاتی دەرچونیدا ، ئەوەش لەبەر ئەوەی بەكارهێنانی ڕاست بۆ شتە ڕێزدارەكانە و بەكارهێنانی چەپیش بۆ شتە بێڕێزەكانە ، وە بەڵگە لەسەر ئەمە هاتووە بە شێوەیەكی گشتی(4).
4 ـ وه ئهگهر له چۆڵهوانیدا بوو ئهوا سوننهته دوور بكهوێتهوه بۆ ئهوهی نهبینرێت :
عَنْ جَابِرٍ قَالَ : ((خَرَجْنَا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ (ﷺ) فِي سَفَرٍ ، وَكَانَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ) لاَ يَأْتِي الْبَرَازَ حَتَّى يَتَغَيَّبَ فَلاَ يُرَى))(5).
واتە : لە سەفەرێكدا لەگەڵ پێغەمبەری خوادا (ﷺ) دەرچووین ، وە پێغەمبەری خوا (ﷺ) نەدەڕۆیشتە سەرئاو لە دەشتاییدا تاوەكو لە چاو وون دەبوو و نەدەبینرا .
5 ـ وە سوننەتە جلەكانی هەڵنەماڵێت تاوەكو نزیك دەبێتەوە لە زەوی :
عَنِ ابْنِ عُمَرَ قَالَ : ((أَنَّ النَّبِيَّ (ﷺ) كَانَ إِذَا أَرَادَ الْحَاجَةَ لاَ يَرْفَعُ ثَوْبَهُ حَتَّى يَدْنُوَ مِنَ الأَرْضِ))(6).
واتە : پێغەمبەر (ﷺ) ئەگەر بیویستایەت بچێتە سەرئاو ئەوا جلەكانی هەڵنەدەماڵی تاوەكو نزیك دەبووەوە لە زەوی .
6 ـ وە دروست (جائیز) نییە روو بكاتە قیبلە و پشتی تێبكات نە لە دەشتایی و نە لە نێو خانویشدا :
عَنْ أَبِي أَيُّوبَ الأَنْصَارِيِّ عَنِ النَّبِيِّ (ﷺ) قَالَ : ((إِذَا أَتَيْتُمُ الْغَائِطَ فَلاَ تَسْتَقْبِلُوا الْقِبْلَةَ وَلاَ تَسْتَدْبِرُوهَا بِبَوْلٍ وَلاَ غَائِطٍ وَلَكِنْ شَرِّقُوا أَوْ غَرِّبُوا))(7) ، قَالَ أَبُو أَيُّوبَ : ((فَقَدِمْنَا الشَّامَ فَوَجَدْنَا مَرَاحِيضَ قَدْ بُنِيَتْ قِبَلَ الْقِبْلَةِ ، فَنَنْحَرِفُ عَنْهَا وَنَسْتَغْفِرُ اللَّهَ تَعَالَى))(8).
واتە : پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی : ئەگەر چوونە سەرئاو ئەوا نە روو لە قیبلە بكەن و نە پشتیشی تێبكەن نە بە میز كردن و بە پیسی كردنیش بەڵكو روو لە خۆرهەڵات یان خۆرئاوا بكەن ، (أَبُو أَیُّوب) دەڵێت : جا ئێمە ڕۆیشتین بۆ شام و ئاودەستانێكمان بینی كەوا رووەو قیبلە دروست كرابوون ، بۆیە ئێمەش خۆمان لادەدا و داوای لـێخۆشبوونمان لە خوای گەورە دەكرد .
7 ـ وە خۆ خاڵیكردن لە ڕێگاوبان و سێبەری خەڵكیدا حەرامە : عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (ﷺ) قَالَ : ((اتَّقُوا اللاعِنَيْنِ ، قَالُوا : وَمَا اللاعِنَانِ يَا رَسُولَ اللَّهِ ؟ قَالَ : الَّذِي يَتَخَلَّى فِي طَرِيقِ النَّاسِ أَوْ فِي ظِلِّهِمْ))(9).
واتە : خۆتان بپارێزن لە دوو لەعنەت هێنەرەكان ، وتیان : دوو لەعنەت هێنەرەكان چین ئەی پێغەمبەری خوا ؟ فەرمووی : ئەو كەسەی كەوا خۆی خاڵیدەكاتەوە لە ڕێگاوبانی خەڵكیدا یان لە سێبەریاندا .
8 ـ وە باش نییە (مەكروهە) میز بكات لە ناو حەمامدا (جێی خۆشۆردن) :
عَنْ حُمَيْدٍ الْحِمْيَرِيِّ قَالَ : لَقِيتُ رَجُلاً صَحِبَ النَّبِيَّ (ﷺ) كَمَا صَحِبَهُ أَبُو هُرَيْرَةَ قَالَ : ((نَهَى رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ) أَنْ يَمْتَشِطَ أَحَدُنَا كُلَّ يَوْمٍ أَوْ يَبُولَ فِي مُغْتَسَلِهِ))(10).
واتە : گەیشتم بە پیاوێك هاوەڵێتی پێغەمبەری (ﷺ) كردووە وەكو چۆن (أَبُو هُرَیْرَە) هاوەڵێتیی كردووە فەرمووی : پێغەمبەری خوا (ﷺ) ڕێگریكردووە لەوەی كەوا یەكێك لە ئێمە هەموو ڕۆژێك سەر و ڕیشی شانە بكات یان لە جێی خۆشۆردنیدا میز بكات .
9 ـ وە حەرامە میز بكرێتە ناو ئاوی وەستاو :
عَنْ جَابِرٍ عَنِ النَّبِيِّ (ﷺ) : ((أَنَّهُ نَهَى أَنْ يُبَالَ فِى الْمَاءِ الرَّاكِدِ))(11).
واتە : پێغەمبەر (ﷺ) ڕێگریكردووە لە میز كردنە ناو ئاوی وەستاو .
10 ـ وە میز كردن بە پێوە دروستە و بە دانیشتنیشەوە باشترە :
عَنْ حُذَيْفَةَ (ﷺ) : ((أَنَّ النَّبِيَّ (ﷺ) انْتَهَى إِلَى سُبَاطَةِ قَوْمٍ فَبَالَ قَائِمَاً ، فَتَنَحَّيْتُ ، فَقَالَ : ادْنُهْ ، فَدَنَوْتُ حَتَّى قُمْتُ عِنْدَ عَقِبَيْهِ ، فَتَوَضَّأَ فَمَسَحَ عَلَى خُفَّيْهِ))(12).
واتە : پێغەمبەر (ﷺ) گەیشتە لای زبڵدانی خەڵكانێك و بە پێوە میزی كرد ، منیش خۆمم لـێی دوور خستەوە ، ئەویش فەرمووی : نزیك ببەرەوە ، منیش نزیك بوومەوە تاوەكو لە لای هەردوو پاژنەیەوە وەستام ، ئەنجا دەستنوێژی گرت و دەستی هێنا بەسەر خوفەكانیدا .
وە لەبەر ئەوە وتمـان بە دانیشتـنـەوە باشترە چونكە ئەمەیان زۆر تـرە لــە
كرداری پێغەمبەردا (ﷺ) تا ئەو ئاستەی كە (عَائِشَە) فەرموویەتی : ((مَنْ حَدَّثَكُمْ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (ﷺ) بَالَ قَائِمًا فَلَا تُصَدِّقُوهُ ، مَا كَانَ يَبُولُ إِلَّا جَالِسَاً))(13).
واتە : هەركەسێك پێیڕاگەیاندن پێغەمبەری خوا (ﷺ) بە پێوە میزی كردووە ئەوا بەڕاستی نەزانن ، پێغەمبەر (ﷺ) میزی نەكردووە ئیللا بە دانیشتنەوە نەبێت . وە ئەم وتەیەی (عَائِشَە) ئەوە رەت ناكاتەوە كە لە (حُذَيْفَة)وە هاتووە ، چونكە ئەو هەواڵی داوە سەبارەت بەوەی كە بینیویەتی ، وە (حُذَيْفَة) یش هەواڵی داوە سەبارەت بەوەی كە بینیویەتی ، وە زانراویشە كەوا وتەی سەلمێنەر پێش دەخرێت بەسەر وتەی رەت كەرەوەدا چونكە زانستی زیاتری پێیە .
11 ـ وە خۆپاك ڕاگرتن لە میز پێویستە (واجبە) :
عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ قَالَ : أَنَّ النَّبِيَّ (ﷺ) مَرَّ بِقَبْرَيْنِ ، فَقَالَ : ((إِنَّهُمَا لَيُعَذَّبَانِ ، وَمَا يُعَذَّبَانِ فِي كَبِيرٍ ، أَمَّا أَحَدُهُـمَا فَكَانَ لاَ يَسْتَنْزِهُ مِنَ بَوْلِهِ ، وَأَمَّا الآخَرُ فَكَانَ يَمْشِي بَيْنَ النَّاسِ بِالنَّمِيمَةِ))(14).
واتە : پێغەمبەر (ﷺ) بە لای دوو گۆڕدا تێپەڕی و فەرمووی : بەڕاستی هەردووكیان سزا دەدرێن ، وە سزاش نادرێن لەبەر شتێك كە بە گەورەیان دانابێت ، یەكێكیان خۆی پاكڕانەدەگرت (خۆی نەدەپاراست) لە میزەكەی ، وە ئەوەی تریان قسەی لە نێوان خەڵكدا دەهێنا و دەبرد بە مەبەستی زیان گەیاندن .
12 ـ وە (زەكەری) بە دەستی ڕاستی ناگرێت ، وە خۆیشی پێ پاك ناكاتەوە :
عَنِ أَبِي قَتَادَةَ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ) : ((إِذَا بَالَ أَحَدُكُمْ فَلاَ يَمَسَّ ذَكَـرَهُ بِيَمِينِهِ ، وَلاَ يَسْتَنْجِ بِيَمِينِهِ))(15).
واتە : ئـەگــەر یەكـێـك لە ئێوە مـیـزی كرد ئەوا با دەستی ڕاستـی نـەدات لە
(زەكەری) ، وە با خۆی پاك نەكاتەوە بە دەستی ڕاستی .
13 ـ وە خۆپاك كردنەوە بە ئاو یان بەرد یان بەو شتانەی كە وەكو بەرد وان دروستە ، بەڵام ئاو باشترە :
عَنْ أَنَسٍ قَالَ : ((كَانَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ) يَدْخُلُ الْخَلَاءَ ، فَأَحْمِلُ أَنَا وَغُلَامٌ نَحْوِي إدَاوَةً مِنْ مَاءٍ وَعَنَزَةً ، فَيَسْتَنْجِي بِالْمَاءِ))(16).
واتە : پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەڕۆیشت بۆ سەرئاو ، من و لاوێكی هاوتەمەنی خۆم جەوەنەیەك ئاو و گۆچانێكمان هەڵدەگرت ، جا بە ئاوەكە خۆی پاك دەكردەوە .
وَعَنْ عَائِشَةَ (ﷺ) أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (ﷺ) قَالَ : ((إِذَا ذَهَبَ أَحَدُكُمْ إِلَى الْغَائِطِ فَلْيَذْهَبْ مَعَهُ بِثَلاَثَةِ أَحْجَارٍ فَلْيَسْتَطِبْ بِهَا ، فَإِنَّهَا تُجْزِئُ عَنْهُ))(17).
واتە : ئەگەر یەكێك لە ئێوە ڕۆیشت بۆ سەرئاو ئەوا با سێ بەرد لەگەڵا خۆیدا ببات بۆ ئەوەی خۆیی پێ پاك بكاتەوە ، چونكە ئەوە خۆ بە ئاو پاك كردنەوەی لە سەر دەخات .
14 ـ وە خۆگرتنەوە لەسەر بەكارهێنانی كەمتر لە سێ بەرد دروست نییە :
عَنْ سَلْمَانَ الْفَارِسِيِّ أَنَّهُ قِيلَ لَهُ : ((قَدْ عَلَّمَكُمْ نَبِيُّكُمْ ـ (ﷺ) ـ كُلَّ شَيْءٍ حَتَّى الْخِرَاءَةَ !
فَقَالَ : أَجَلْ ، لَقَدْ نَهَانَا أَنْ نَسْتَقْبِلَ الْقِبْلَةَ لِغَائِطٍ أَوْ بَوْلٍ ، أَوْ أَنْ نَسْتَنْجِيَ بِالْيَمِينِ ، أَوْ أَنْ نَسْتَنْجِيَ بِأَقَلَّ مِنْ ثَلاَثَةِ أَحْجَارٍ ، أَوْ أَنْ نَسْتَنْجِيَ بِرَجِيعٍ أَوْ بِعَظْمٍ))(18).
واتە : وترا بە (سَلْمَان الْفَاڕسِی) پێغەمبەرەكەتان ـ (ﷺ) ـ هەموو شتێكی فێرتان كردووە تەنانەت چۆنێنی چوونە سەرئاویش !
ئەویش فەرمووی : بەڵێ وایە ، بەدڵناییەوە ڕێگری ئەوەی لـێ كردووین كەوا روو لە قیبلە بكەین بۆ پیسی یان میز كردن ، یان خۆمان بە دەستی ڕاست پاك بكەینەوە ، یان خۆمان پاك بكەینەوە بە كەمتر لە سێ بەرد ، یان خۆمان پاك بكەینەوە بە پاشەڕۆ یان بە ئێسقان .
15 ـ وە خۆ پاك كردنەوە بە ئێسقان و تەرسەقول دروست نییە :
عَنْ جَابِرٍ قَالَ : ((نَهَى رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ) أَنْ يُتَمَسَّحَ بِعَظْمٍ أَوْ بِبَعْرٍ))(19).
واتە : پێغەمبەری خوا (ﷺ) ڕێگری كردووە لە خۆ پاك كردنەوە بە ئێسقان یان بە پشقل .
16 ـ وە سوننەتە ئەگەر خۆی پاك و خاوێنكردەوە ئاو بپژێنێت بە خۆیدا :
((ئەمەش بریتییە لەوەی كەوا كەمێك ئاو ببات و بپژێنێت بە "زەكەریدا" بۆ ئەوەی وەسوەسەی پێ نەهێڵێت لە خۆیدا))(20).
عَنْ سُفْيَانَ بْنِ الْحَكَمِ الثَّقَفِيِّ قَالَ : ((كَانَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ) إِذَا بَالَ يَتَوَضَّأُ وَيَنْتَضِحُ))(21).
وَعَنْ سَعِيدِ بْنِ جُبَيْرٍ : ((أَنَّ رَجُلاً أَتَى ابْنَ عَبَّاسٍ فَقَالَ : إِنِّي أَجِدُ بَلَـلاً إِذَا قُمْتُ أُصَلِّي ؟
فَقَالَ ابْنُ عَبَّاسٍ : انْضَحْ بِكَأْسٍ مِنْ مَاءٍ ، وَإِذَا وَجَدْتَ مِنْ ذَلِكَ شَيْئًا فَقُلْ هُوَ مِنْهُ .
فَذَهَبَ الرَّجُلُ فَمَكَثَ مَا شَاءَ اللَّهُ ثُمَّ أَتَاهُ بَعْدَ ذَلِكَ فَزَعَمَ أَنَّهُ ذَهَبَ مَا كَانَ يَجِدُ مِنْ ذَلِكَ))
واتە : پیاوێك هات بۆ لای (ابْن عَبَّاس) و وتی : من هەست بە تەڕییەك دەكەم لە كاتێكدا كە هەڵدەسم بۆ نوێژ ؟
(ابْن عَبَّاس)یش فەرمووی : گڵاسێك ئاو بپژێنە "واتە : بە زەكەرتدا" ، وە ئەگەر هەستت كرد بە شتێك لەو تەڕییە ئەوا بڵێ ئەمە لەوەیە كە پژاندوومە بە خۆمدا .
پیاوەكە ڕۆیشت و ئەوەندەی خوا ویستی لێبێت چاوەڕوانی كرد و ئەنجا لە پاش ئەوە هاتەوە بۆ لای و وتی ئەوەی كە هەستی پێ دەكرد "واتە : لە وەسوەسە" ڕۆیشت و نەما .
وەرگیراوە لە کتێبی : (كورتەیەك لە فیقهی سوننەت و قورئانی ئازیز ) لە وەرگێڕانى بەڕێز : مامۆستا محمد عبدالرحمن
============
(1) صحيح سنن ابن ماجه 3611
(2) متفق عليه
(3) صحيح سنن ابن ماجه 4714
(4) السيلُ الـجرار : (1 / 64) .
(5) صحيح سنن ابن ماجه 268.
(6) صحيح سنن ابن ماجه 4652
(7) صحيح : [مُختصر م 109]
(8) متفق عليه
(9) صحيح سنن ابن ماجه 110
(10) صحيح سنن النسائي 232
(11) صحيح سنن ابن ماجه 6814
(12) متفق عليه
(13) صحيح سنن النسائي 29
(14) متفق عليه
(15) صحيح سنن ابن ماجه 250
(16) متفق عليه
(17) صحيح سنن النسائي 43
(18) صحيح سنن ابن ماجه 255
(19) صحيح سنن ابن ماجه 6827
(20) فتح الباري : (11 / 338) .
(21) صحيح سنن أبي داود 166