زۆرێک لە ئافرەتان وا ڕاهاتوون کە ئاساییە بەلایانەوە لە کاتی شیردان بە منداڵەکانیان باوک و برا و مام سینگیان ببینن، ئایا ئەمە دروستە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
زۆرێک لە ئافرەتان وا ڕاهاتوون کە ئاساییە بەلایانەوە لە کاتی شیردان بە منداڵەکانیان باوک و برا و مام سینگیان ببینن، ئایا ئەمە دروستە؟

ئافرەت لەگەڵ مەحڕەمی خۆیدا وەکو ئافرەت لەگەڵ ئافرەتدا بێت وایە، هەر وەکو پەروەردگارمان فەرموویەتی: { وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ آبَائِهِنَّ أَوْ آبَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ أَبْنَائِهِنَّ أَوْ أَبْنَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي أَخَوَاتِهِنَّ أَوْ نِسَائِهِنَّ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُنَّ أَوِ التَّابِعِينَ غَيْرِ أُولِي الْأِرْبَةِ مِنَ الرِّجَالِ أَوِ الطِّفْلِ الَّذِينَ لَمْ يَظْهَرُوا عَلَى عَوْرَاتِ النِّسَاءِ } [النور:31]
بەڵام باش نیە ئافرەت سینگی دەر بخات لە کاتی شیردانیدا بە منداڵەکەی لە کاتێکدا کە پیاو لەو شوێنە بێت، ئیللا مەگەر ئەو پیاوە باوکی بێت یاخوود خۆی ئافرەتێکی بە تەمەن بێت و کوڕەکەی دانیشتبێت بۆ نموونە؛ چونکە بەڕاستی دەرخستنی سینگ بە ئامادە بوونی کەسانی تەنانەت مەحڕەمیشدا مەترسی فیتنەی لێ دەکرێت، چونکە بەڕاستی نەفس بەردەوام فەرمان بە خڕاپە دەکات، وە شه‌یتان وه‌ك خوێن به‌لاشەی مرۆڤدا ده‌گه‌ڕێ، هەر بۆیە ئەگەر ئافرەت پێویستی بەوە بوو کە شیر بدات بە منداڵەکەی و پیاوی لە دەورووبەر بوو ئەوا با بە جلەکەی سینگی بشارێتەوە بۆ ئەوەی هیچ کەس لە پیاوان نەیبینن. وەڵامى شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله

وە ئایا گەر ئافرەتێک لە نێو هەندێ ئافرەتدا بوو دەتوانێ شیر بدات بەمنداڵەکەى؟
وەڵام :
ئەگەر پێویستت بەوە بوو شیر بدەیت بە منداڵەکەت و ئافرەت لەو شوێنە هەبوو، ئەوا ئاساییە ئەگەر لە پێش چاو ئافرەتان شیر بە منداڵەکەت بدەیت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵ بدە سینگت دابپۆشە باشترە.
وە ئەگەر بچیتە لایەکەوە یاخوود بچیت بۆ ژوورێکی تر ئەوا زۆر باشترە، چونکە ئەمە جۆرێکە لە شەرم کردنێکی باش و خۆپاڕاستنیشە.
وە سەبارەت بە منداڵانیش، ئەوا دەبێت خۆت بپارێزێت لەوانەیان کە تێ دەگەن و دەزانن عەورەت یانی چی.
وە پێویستە لەسەر ئافرەتی چاک ببێتە مامۆستایەک و ڕێگەنیشاندەرێک بۆ خوشکەکانی، بۆ ئەوەی خێر و چاکە بڵاو ببێتەوە لە نێو خەڵکیدا.

سەردان: ٣,٣٨٥ بەش: ئافرەتان