چۆنێتی هەڵسوكەوت لەگەڵ بیدعەكاراندا ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆنێتی هەڵسوكەوت لەگەڵ بیدعەكاراندا ؟
پرسیار:

پیاوێك سەردەمانێك لەگەڵ ڕافیزەدا ژیاوە ، و پاشان ماڵەكەی گواستوەتەوە بۆ شوێنێكی دوور و بەڵێنی ئەوەی پێداوون كە سەردانیان بكات ، جا ئایا بۆی هەیە وەفا بە بەڵێنەكەیەوە بكات بەرامبەریان یان نە ؟ وە ئایا دروستە سەلامیان لێبكات و ماچیان بكات ؟ وە ئایا بۆی دروستە لە خواردن و ئاویان بخوات ؟

پێویستە لەسەر مرۆڤ ئامۆژگاری بۆ خوا و كتێبەكەی و پێغەمبەرەكەی و خەڵكی بەگشتی هەبێت ، ئەو ڕافیزانەی كە لە گەڵیاندا نیشتەجێیە چەند شتێكی لەسەر پێویستە بەرامبەریان :
یەكەم : ئامۆژگاریان بكات ، و هەق و ڕەواییان بۆ ڕوون بكاتەوە ، و ئەوەشیان بۆ ڕوون بكاتەوە كە ئەوەی ئەوان لەسەرین هەق و ڕەوایی نیە .
دووەم : ئەگەر سەركەشیان كرد و هەق و ڕەواییان وەرنەگرت ، ئەوا ئەو كاتە وازیان لێدەهێنێت ، و لەگەڵیاندا دانانیشێت ، چونكە ئەوان بەرهەڵستكار و پێچەوانەكاران .
بەڵام سەبارەت بە وازلێهێنانیان لەسەر ئەوە شێوەیەی كە لەسەرین لەناڕەوایی و گومڕایی بەبێ‌ ئامۆژگاری ، ئەوە پێچەوانەی سوننەتی پێغەمبەری خوایە و پێچەوانەی ئەوەیە كە خوا فەرمانی پێكردووە ، چونكە سەرەتا پێویستە ئامۆژگاری بكرێن ، ئەگەر خوا هیدایەتی دان بۆ هەق و ڕەوایی ، ئەوا ئەوەیە داواكراو .
بەڵام ئەگەر هیدایەتیان وەرنەگرت و سوڕبوون لەسەر ئەوەی كە لەسەرین لە گومڕایی ، ئەوا بێگومان وازیان لێدەهێنێت ، و نە لەگەڵیان دادەنیشێت ، ونە سەردانیان دەكات كە لێیان دووركەوتەوە و یان لێی دووركەوتنەوە .
لقاء الباب المفتوح [1] محمد بن صالح العثيمين رحمه الله .

سەردان: ١,٧٠٧ بەش: بیدعە و داهێنراوەکان