بیستوومە هەندێ لەخەڵکی دەڵێن حەرامە دوای نوێژی عەسر بخەویت ، ئایا تا چەند ئەمە ڕاستە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بیستوومە هەندێ لەخەڵکی دەڵێن حەرامە دوای نوێژی عەسر بخەویت ، ئایا تا چەند ئەمە ڕاستە ؟

خەوتن لەپاش نوێژی عەسر هەندێ کەس خوویان پێوە گرتووە ، هیچی تێدا نیەو دروستە ، ئەوفەرموودانەش لەو بارەیەوە هاتووە هیچیان ڕاست و صحیح نین .
ڕای پەسەند وایە خەوتن لەپاش نوێژی عەسر دروستە ، سەبارەت بەو ئاسەوارو وتانەی کە لەپێشینانەوە هاتوون کە نەهی دەکەن لەپاش نوێژی عەسر خەڵکی بخەوێت ، هەموو لەڕوانگەی تەندروستیەوە باسیانکردووە نەک لەڕووی شەرعەوە ، چونکە ئەوەی لەکۆندا لای عەرەب و لای هەندێ لەپزیشکان بڵاوبوو کە خەوتن لەپاش عەسر ناتەندروستەو زیان بەلاشە دەگەیەنێت ، بۆیە پێیان باش نەبوو خەڵکی لەو کاتەدا بخەوێت و زیان لەخۆی بدات ، بەڵام ئەمە بەڵگەی شەرعی و سوننەتی لەسەر نەهاتووە.

سەرچاوە : فتاوی اللجنة الدائمة (۲٦ / ۱٤۸).

سەردان: ٣,٢٧٩ بەش: هەمەجۆر