ئەو کەسانە کێن کە دروست نیە زەکاتیان پێ بدرێ ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەو کەسانە کێن کە دروست نیە زەکاتیان پێ بدرێ ؟

ئەوانەی نابێ زەکاتیان بدرێتێ
یەکەم : کافر: دروست نییە زەکات بدرێتە جگە لە موسوڵمانان. ھەروەک زانایان تێی گەیشتون لە فەرموودەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم (تؤخد من أغنيائهم وترد على فقرائهم)واتە : وەردەگیرێ زەکات لە دەوڵەمەندی موسوڵمان وە دەدرێتە ھەژاری موسڵمان . بەڵام دروستە لە خێرێکیتر جگە لەزەکات بدرێتە ھەژارانی ناموسوڵمانیش.
دووەم : نەوەی ھاشم : دروست نییە زەکات بدرێتە خزمی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم چونکە حەرامە لەسەر خۆیو خزمەکانی.
سێەم و چوارەم : کوڕو باوک : دروست نییە کوڕ زەکات بداتە باوکی و باپیری، وە دایکی و نەنکی.
وە ھەروەھا دروست نییە باوک زەکات بداتە کوڕی و کچی و نەوەکانی.
بەڵام زەکات دان بۆ خزمان کە یەکێک بن لەو ھەشت کۆمەڵەی کە زەکاتیان پێ ڕەوایە ئەوا ئەوان لە پێشوو باشترن لە خەڵکی تر ، چونکە خێرکردن لەگەڵ خزم ھەم خێرەو ھەم گەیاندی سیلەی ڕەحمە .
جا ئەگەر باوکت یان برات یان دایکت یان مامت یەکێک بن لە ئەھلی زەکات، ئەوا ئەوان لە پێشترن لە خەڵکیتر.
بەڵام ئەو زەکاتە بۆ پێداویستی ڕۆژانەیان نەبێت ؛ چونکە بژێوی ڕۆژانەی ئەوان لەسەر تۆ واجبە .
کەواتە لە غەیری پێداویستی بژێویان (النفقة) ئەگەر یەکێک بوون لە ھەشت کۆمەڵەکە، ئەوا لەو بوارەدا زەکاتیان دەدرێتێ .
بۆ نمونە : ئەگەر باوکت سەیارەیەک بکرێت بەقەرز ، وە سەیارەکەی بسوتێ پێش ئەوەی ئەو پارەیە بدات ئەوا باوکت ئەو ئەندازە پارەیە قەرزدارە وە نەتوانێ ئەو قەرزە بداتەوە، ئەوکاتە دروستە کە تۆ زەکاتەکەت بدەیە باوکت، بۆ ئەوەی ئەو قەرزە بداتەوە ؛ چونکە واجب نییە لەسەر تۆ دانەوەی قەرز بەڵام سیارەیەک کە بۆ پێویستى خۆى بێ و زیادەڕەوی تێدا نەکردبێ ، یان خانویەکى سادەى کردبێ و لەسەرى قەرزار بوبێ بەمەرجێ ئیسراف و زیادەڕەوى تێدا نەکردبێ .
بەڵام واجبە لەسەر تۆ بژێوی باوکت .)
وقاعدة ذلك: أن الأقارب إذا أعطاهم الإنسان زكاة ماله لدفع حاجاتهم وهم ممن تجب عليه نفقتهم ، فإن ذلك لايصح.
وإن أعطاهم لدفع أمر لايلزمه القيام به، فإن ذلك جائز، بل هم أحق بذلك من غيرهم) فقه العبادات محمد بن صالح العثیمین
پێنجەم : ژن (الزوجة): دروست نییە مێرد زەکات بداتە ژنی خۆی چونکە واجبە لەسەر مێرد بژێوی ژن و منداڵەکانی. بەڵام دروستە ژن زەکات بداتە پیاوەکەی، کەشایستەی زەکات پێدان بێت؛ چونکە بژێوی پیاو لەسەر ژنەکەی نییە.

سەردان: ٥,٨٤٢ بەش: زەکات و سەرفیترە