ئایا جگەرەكێشان لەو شتانەیە کە ڕۆژوو دەشکێنێت؟ لەگەڵ ئەوەی نە خواردن و نەخواردنەوەیە و نە دەگاتە هەناویش؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا جگەرەكێشان لەو شتانەیە کە ڕۆژوو دەشکێنێت؟ لەگەڵ ئەوەی نە خواردن و نەخواردنەوەیە و نە دەگاتە هەناویش؟

شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله دەفەرموێ :
أ- جگەرە كێشان حەرامە لەسەرت لە رەمەزان بێت یان جگە لە رەمەزاندا.
ب- خواردنەوەی هەر شتێك بەگوێرەی خۆیەتی و ئەمەش خواردنەوەیە بێگومان، بەڵام خواردنەوەیەكی زیانبەخش بۆیە دەردەكەوێت كە جگەرەكێشان رۆژو دەشكێنێت لەگەڵ ئەوەی كە حەرامە وتاوانی لەسەرە. مجموع الفتاوی (19/ 202-203)

قسەتان چیە لەسەر كەسێك كە دەڵێت: كێشانی جگەرە رۆژو ناشكێنێت؟
شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله دەفەرموێ :
ووتەیەكە بنچینەی نیە ، بەڵكو جگەرە رۆژو دەشكێنێت و هەرچی بگاتە گەدە و هەناو ئەوا رۆژو شكێنە ، ئیتر سوودبەخش بێت یان زیانبەخش. مجموع الفتاوی (19/ 203)