ئەو کەسانەى کە کرێکارى دەکەن و هیچ بژێوى تریان نەبێت و کارەکەیانیش قورس بێت دەتوانن بە ڕۆژوو نەبن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەو کەسانەى کە کرێکارى دەکەن و هیچ بژێوى تریان نەبێت و کارەکەیانیش قورس بێت دەتوانن بە ڕۆژوو نەبن؟
پرسیار:

ئەو كەسانەی كەوا كار دەكەن خاوەن كارێكی قورسن وە بژێوی ژیانیان پەیوەستە بەو ڕۆژەی كەوا ئیشی تێدا دەكەن ئەگەر ڕۆژێكیش كار نەكەن لەوانەیە بژێوی ژیانیان دەست نەكەوێت‌و ماڵ‌و مناڵەكەیان بەبێ بژێوی بمێنێتەوە وە ئیشەكەشیان قورسە ناتوانن تێیدا بەڕۆژوو بن تا چەند ڕێگا دراوە بەو كەسانەو ڕووخسەتیان هەیە بەڕۆژوو نەبن؟ وەكو كەسێك لە هاوینداو لەبەر خۆر بلۆك ڕادەكێشیت‌و ئیش دەكات یان ئەوانەی لە كورەی گەچدا كاردەكان تەپ‌و تۆزێكی زۆر دەچێت بەسەریاندا وە جگە لەو ڕۆژانەیەی كەوا دەستیان دەكەوێت هیچ داهاتێكی تریان نییە؟

ئەو دوو مەرجەی كە باست كرد یەكەمیان بژێوی تریان نەبێت كە ئەو ئیشەیان نەكەن هیچ هۆكارێكی تریان نەبێت بۆ بژێویان، وە دووەمیشیان ئەگەر ئیش بكەن نەتوانن بەڕۆژووبن زەحمەتێكی زۆر بێت لەسەریان، ئەوە كۆمەڵێك لە زانایان فەتوایان داوە كە بەڕۆژوو نەبن ئەگەر ئەو دوو مەرجە تێیاندا هەبێت بۆیان هەیە بەڕۆژوو نەبن، زانایانیش قیاسی دەكەن بۆ سەر ئەو كەسەی كە موسافیرە، بۆ نموونە چونكە زەحمەتیەكی تووش دەبێت هەرچەندە سەفەرەكەشی واجب نەبێت ئێستا كەسێك بۆ خۆشی خۆی بۆ نموونە لە سلێمانیەوە سەفەر بكات بۆ دهۆك بۆی هەیە سەفەر بكات لە ڕەمەزان یان نا؟ ئەگەر ئیشێكی گرنگیشی نەبێت بۆی هەیە سەفەر بكات كە سەفەریشی كرد بۆی هەیە بەڕۆژوو نەبێت، جا زانایان دەفەرموو بۆ سەفەرێكی موباحیش دروستە مرۆڤ بەڕۆژوو نەبێت تێیدا ئەی كە بۆ ئیشێكی زەرور وە داهاتیشی نەبیت تووشی زەحمەتیش بێت ئەوەشیان دەفەرموون دروستە بەرۆژوو نەبن، چونكە خوای پەروەردگار لە دیندا قورسی لەسەر دانەناوین: [وَمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِي الدِّينِ مِنْ حَرَجٍ ][الحج:78].
وە دیسان خوای گەورە ئاسانی بۆ ئێمە دەوێت نەک قورسی [يُرِيدُ الله بِكُمُ الْيُسْرَ وَلا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ ][البقرة:185].
وە هەروەها فەرموویەتی خۆتان مەكوژن خۆتان بە هیلاكەت مەدەن كەسێك كە هیچ بەدیلی تری نەبێت جگە لەو ئیشە پێویستیشی پێبێت قورسیش بێت لەسەری نەتوانێ بەڕۆژوو بێت بۆی هەیە بەڕۆژوو نەبێت .

پرسیار : بەڵام لە كاتێكی تردا كە مەجالی هەیە ئەوە دەبێت بیگرێتەوە؟ 
وەڵام : ئەوە بێگومان دەبێت بیگێڕیتەوە‌ وتمان قیاس بۆ سەر موسافیر كەواتە گرتنەوەی لەسەرە. 

 

دكتۆر عبداللطيف أحمد

سەردان: ٢,٨٦٨ بەش: ڕۆژوو