له پاش بە خاك سپاردنی مردوەكەو سەرخۆشی كردن لە كەسو كاری ، ديسان خەڵكی هەڵدەستن بە چون بۆ ماڵی مردووەكە، وە زۆر جار لە پاش نوێژی ئێوارە دەچن، پاشان قاوە دەخۆنەوە وجارێكی تر سەرخۆشی لە كەسو كاری مردووەكە دەكەن وپاشان دەڕۆن، حوكمی ئەم كارە چی یە؟
ئەمە كارێكی بیدعەیە هاوەڵان (خوایان لێ رازی بێت) نە لە سەردەمی پێغەمبەردا (ﷺ) وە نە لە پاشی لە ماڵەكانیان چاوەڕوانی خەڵكیان ناكرد بۆ سەرخۆشی كردن لێیان، لە ڕاستیدا ئەمە وا دەردەخات كە ئەو كەسە ناڕازی یە لە بەڵاكە، وەك ئەوەی بڵێت: خەڵكینە من لە ماڵی خۆم بە خەفەتباری دانیشتووم وەرن سەرخۆشیم لێ بكەن، سوننەت وایە مرۆڤــ ماڵەكەی داخات پاشان هەركەسێك لە بازاڕ بینی، یاخود لە مزگەوت بینی سەرەخۆشی لێ بكات كە دەیبینێت خەفەتبارە دڵی بداتەوە بە سەرەخۆشی كردن وپێی بڵێت: [إنَّ للهِ ما أخَذَ، وَلَهُ ما أعْطَى، وكُل شيءٍ عندَهُ بِأجَلٍ مُسَمَّى، فَلْتَصْبِرْ وَلْتَحْتَسِبْ] (متفق عليه، وانظر: مشكاة المصابيح: 1/ [2] 1723).
واتە: ئەوەی كە خوای گەورە بردۆتێوەو ئەوەی كە داوێتی هەموی موڵكی خۆیەتی، وە هەموو شتێكیش لە لای ئەو كاتێكی دیاری كراوی خۆی هەیە، بۆیە ئارام بگرەو چاوەڕوانی پاداشت بە لە خوای گەورە.
لە فەتواكانى زاناى پایەبەرز
الشیخ محمد بن صالح العثيمين(رحمه الله) (إجابات مفيدة وتوجيهات سديدة: ص19-20).