چۆنیەتی تەعزیە - پرسە و سەرەخۆشی - لە ئیسلامدا
١- لەدوای ناشتنی مردوو سونەت وایە سەرەخۆشی لەخاوەن مردوەکە بکرێت و دوعای خێر بۆ مردوەکە بکرێت جا چ لەسەر گۆرستان بێت یان لەبازار بێت یان لەمزگەوت بێت بەمەرجێک دانیشتن و کۆبونەوەی تایبەتی بۆ نەکرێت چونکە پێغەمبەری خوا ﷺ وە هاوەلانیشی بۆ تەعزیە خۆیان لەکار و باری رۆژانەیان دوور نەخستۆتەوە و خۆیان لەئیش و کارنەکردوە ؛ زانایان لە ئیمامی شافعیان نەقل کردوە فەرمویەتی : ( ینبغي أن ينصرفوا في حوا ئجئهم فمن صادفهم عزاهم ) . المجموع : 6/ 312 .
واتە : پێویستە کەسوکاری مردوەکە برۆن بەلای ئیشو کارەکانی خۆیان و هەرکەسێک پێیان گەییشت سەرەخۆشیان لێ بکات .
٢- دانیشتن بۆ تەعزیە و خواردن ئامادەکردن بۆ خەلک بیدعەیە و دروست نیە ؛ سەحابەی بەرێز عبدالله ی کوری جریری البجلی ( رەزای خوای لێبێت ) فەرمویەتی : ( كُنَّا نَعُدُّ الِاجْتِمَاعَ إِلَى أَهْلِ الْمَيِّتِ ، وَصَنِيعَةَ الطَّعَامِ بَعْدَ دَفْنِهِ : مِنْ النِّيَاحَةِ ). رواه أحمد (6866) ، وابن ماجه (1612) .
واتە : ئێمەی هاوەلانی پێغەمبەری خوا ﷺ کۆبونەوە لەدەوری خاوەن مردوو و دروستنی خواردن لەدوای ناشتنی مردوو بۆ خەلک بە ( النیاحە ) شیوەن حیساب دەکرد .
وە ئیمامی شافعی ( رەحمەتی خوای لێبێت ) فەرمویەتی : ( وَأَكْرَهُ الْمَأْتَمَ ، وَهِيَ الْجَمَاعَةُ ، وَإِنْ لَمْ يَكُنْ لَهُمْ بُكَاءٌ ، فَإِنَّ ذَلِكَ يُجَدِّدُ الْحُزْنَ ، وَيُكَلِّفُ الْمُؤْنَةَ ) . انتهى من "الأم" (1/318) .
واتە : کۆبونەوە بۆ تەعزیە بەشتێکی باشی نازانم ؛ ئەگەر شین و رۆرۆو گریانیشی تێدانەکرێت ؛ چونکە ئەو دانیشتن و کۆبونەوەیە خەفەت و دلگرانی نوێ دەکاتەوە ؛ وە هۆکارە بۆ بارگرانی ماددی و مەعنەوی .
م هەڵگورد مصطفى گەڵاڵەیی .