حوکمی ئەو کەسە چی یە کەتاوانە گەورەکان ئەنجام دەدات پاشان تۆبەی لێ دەکات پاشان دیسان تاوان دەکات: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی ئەو کەسە چی یە کەتاوانە گەورەکان ئەنجام دەدات پاشان تۆبەی لێ دەکات پاشان دیسان تاوان دەکات
پرسیار:

حوکمی ئەو کەسە چی یە کەتاوانە گەورەکان ئەنجام دەدات پاشان تۆبەی لێ دەکات،پاشان بەتێپەڕبوونی کات دەگەڕێتەوە سەری ، ئایا تۆبەی لێ قەبووڵ دەکرێت گەر دووبارە تەوبە بکاتەوە ؟

الحمد لله ربِّ العالمين، والصلاة والسلام على من أرسله الله رحمةً للعالمين، وعلى آله وصحبه وإخوانه إلى يوم الدين، أمَّا بعد:
نەفس چەند جۆرێکە:
نەفسی تۆبەکار یان نەفسی لۆمەکراوە ویاخود نەفسی ڕازێنەرەوەی تاوانە .
تۆبە قەبووڵ دەکرێت گەر مەرجەکانی بێنەجێ بەبەڵگەی :
[وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً] وە ئەو كەسانەی كاتێك كە كارێكی بەدڕەوشتی‌و زینایەكیان كرد
[أَوْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ] یان زوڵمیان لە نەفسی خۆیان كرد بەتاوان
[ذَكَرُوا اللَّهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ] زیكرو یادی خوای گەورە ئەكەنەوەو داوای لێخۆشبوون لە خوای گەورە ئەكەن بۆ ئەو تاوانەی كە كردوویانەو لەسەری بەردەوام نابن
[وَمَنْ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا اللَّهُ] وە كێ هەیە لەتاوان خۆشبێ جگە لە خوای گەورە، تەنها خوای گەورە لە تاوانەكان خۆش ئەبێ
[وَلَمْ يُصِرُّوا عَلَى مَا فَعَلُوا] وە بەردەوام نەبوونە لەسەر ئەو كردەوە خراپانەی كە كردوویانە
[وَهُمْ يَعْلَمُونَ (135)] وە ئەوان ئەزانن ئەگەر بەردەوام بن گوناهبار ئەبن، یان ئەزانن ئەگەر تەوبە بكەن خوا لێیان خۆش دەبێت
[أُولَئِكَ جَزَاؤُهُمْ مَغْفِرَةٌ مِنْ رَبِّهِمْ] ئەم كەسانە كە سیفەتیان باسكرا پاداشتیان لای خوای گەورە لێخۆشبوونێكە لە خوای گەورەو لێیان خۆش ئەبێ
[وَجَنَّاتٌ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا] وە خوای گەورە ئەیانخاتە بەهەشتەوە كە كۆمەڵێك داری لێیەو ئاو بەژێری ئەو دارانەدا ئەڕوات و بەهەمیشەیی تیایدا ئەمێننەوە
[وَنِعْمَ أَجْرُ الْعَامِلِينَ (136)] كە ئەمە باشترین پاداشتی ئەو كەسانەیە كە لە دونیا كردەوەی چاكیان كردووە .[آل عمران].
وه لەفەرموودەیەکدا هاتووە : «كُلُّ بَنِي آدَمَ خَطَّاءٌ، وَخَيْرُ الخَطَّائِينَ التَّوَّابُونَ»(١) . واتە : هەموو نەوەکانی ئادەم تاوان و هەڵە دەکەن ، وباشترین تاوان بار و هەڵە کار ئەو کەسانەن کە تەوبە دەکەن .
بێگومان هەر کەسێک تاوان بکات دوای تۆبە کردنەکەی بەبێ مەبەست ونەفسی لۆمە بکات ودڵگران بێت وخەفەت بخوات وپەیمان دووبارە بکاتەوە کەجارێکی تر هەوڵ بدات کەخۆی لەو هۆکارانە بەدوور بگرێت کەدەبێتە هۆی تاوان ، ئەوا ئەو نەفسە نەفسێکی لۆمەکارە، واتە : ( لۆمەی خاوەنەکەی دەکات لەسەر تاوان) ، ئەم نەفسە خاوەنەکەی ناگەیەنێت بەوانەی سوورن لەسەر تاوان و تۆبەکەی هەڵناوەشێتەوە .
بەڵام کەسێک تاوان بکات دوای تۆبە کردنەکەی بە مەبەستەوە لەبەر خۆڕانەگرتنی لەبەرانبەر ئارەزوویدا لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام بێت لەسەر عیبادەت بەڵام نەفسی تاوانی بۆ دەڕازێنێتەوە و تۆبەکەی پێ دوا دەخات ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ! ، ئا ئەم نەفسە نەفسی ڕازێنەرەوەی تاوانە ، وئەم کەسە لەبەر ئەوەی بەردەوامە لەسەر عیبادەت و ئەوکارانەی پێ ناخۆشە کەئەنجامی دەدات جێی ئومێدە بگەڕێتەوە و تەوبە بکات هەرچەندە سەرەنجامێکی مەترسی دار چاوەڕێی دەکات لەئەنجامی تەوبە نەکردنی ودواخستنی تەوبە، چونکە ڕەنگە مردن پێی بگات ولەوکاتەدا تەوبەی نەکردبێت ، وکاری ئەم کەسە لەسەر ویستی خودا وەستاوە، گەر بیەوێت لێی خۆش دەبێت وگەر ویستی لەسەر بێت سزای دەدات .
والعلم عند الله تعالى، وآخر دعوانا أن الحمد لله ربّ العالمين، وصلى الله على محمد وعلى آله وصحبه وإخوانه إلى يوم الدين.
العلامة محمد علي فركوس - حفظه الله -
(١) أخرجه الترمذي في «صفة القيامة والرقائق والورع» (٢٤٩٩)، وابن ماجه في «الزهد» (٤٢٥١)، عن أنسٍ رضي الله عنه، وحسَّنه الشيخ الألباني في «صحيح الجامع» (٤٥١٥).

سەردان: ٥,٦٦٨ بەش: تەوبە کردن