بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
نەخێر ئاو لەدەم و لووت كردن لە كاتى بە ڕۆژوو بوندا ڕۆژوو بەتال ناكاتەوە و هیچ زیانێكى بۆى نیە، بەڵام نابێت غەرغەرە و موبالەغە پێ بكرێت بە هەڵمژینى ئاوەكە بۆ سەرەوەى لووت و مڵاشوو، یان بۆ ناو قوڕگ، چونكە پێغەمبەرى خوا (ﷺ) ئاوى ڕاداوە بە ناو دەم و لووتى دا كاتێك كە بە ڕۆژوو دەبوو، بەڵام زیادەڕەوى (موبالەغەى) لەم دوو كارەدا قەدەغە (مەنع) كردووە لەسەر ڕۆژووان و فەرموویەتى:... وَبَالِغْ في الإستِنْشَاقِ إلا أَنْ تَكُونَ صَائِمَاً (أخرجه الترمذي: (3 / 146)، وأبو داود: (2 / 308)، وأحمد: (4 / 32)، وابن أبي شيبة: (3 / 101)، وابن ماجه رقم: (407)، والنسائي رقم: (87) عن لقيط بن صبرة، وسنده صحيح).واتە: زیادەڕەوى و (موبالەغە) بكە لە ئاو وەڕادانە ناو لووت دا جگە لەو كاتەى كە بە ڕۆژوو دەبی.
بۆ زانینى زیاتر سەبارەت بە ئەحكامەكانى ڕۆژووان، و چۆنێتى ڕۆژووى پێغەمبەر (ﷺ) لە ڕمەزاندا، ئەم كتێبە بخوێنەوە (چۆنێتى ڕۆژووى پێغەمبەر (ﷺ) لە ڕمەزاندا).
وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
لە لایەن مامۆستا (عدنان بارام) ە وە وەڵام دراوەتەوە