ئایا شایی و بووک گواستنەوە بە شێوازێکى شەرعى چۆن دەکرێ؟ لە کاتى ژن گواستنەوەدا چی بکەین بۆ ئەوەى توشی تاوان نەبین؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا شایی و بووک گواستنەوە بە شێوازێکى شەرعى چۆن دەکرێ؟ لە کاتى ژن گواستنەوەدا چی بکەین بۆ ئەوەى توشی تاوان نەبین؟

بەنیسبەت ئاهەنگ و شایی بە شێوەیەکى شەرعى ، پێویستە دوور بن لەشتە ناشەرعیەکان کەزۆر کەس کەمتەرخەمی دەکەن لەبۆنەکاندا بەتایبەت لە ئێستادا ، جا هەندێ لەو ناشەرعیانە :

ئەوەی پەیوەندی بەئافرەتەوە هەیە :
چون بۆ لای پیاوانی نامەحڕەم بۆڕازاندنەوەی پرچ ،یاخود دەچن بۆ لای ئافرەت و دەسکاری برۆیان دەکەن وخاڵ دەکوتن ؛ چونکە (ابن مسعود) دەیگێڕێتەوە و فەرموویەتی: ((لعن الله الواشمات والمستوشمات والنامصات والمتنمصات والمتفلجات للحسن المغيرات خلق الله)) صحيح مسلم رقم: (2125).
واته : خوا لەعنەتی كردووە لەو ئافرەتانەی كەوا خاڵادەكوتن و ئەوانەش كە داوادەكەن خاڵیان بۆ بكوترێت، وە لەو ئافرەتانەش كەوا برۆ دەكەن و ئەوانەش كە داوادەكەن برۆیان بۆ بكرێت، وە لەو ئافرەتانەش كەوا بەینی ددانەكانیان دەكەنەوە بۆ جوانكاری و گۆڕان بەسەر دروستكراوی خوادا دێنن.

وەهەروەها لاسای کردنەوەی کافران ، و زۆر جار جلی بوک جوانی ئافرەت دەردەخات کەوەک ڕووت وایە و سنگ و قۆڵى دەردەخات، ئەمە جگە لەوەی بەفیڕۆدانی ماڵی تێدایە چونکە ڕازاندنەوەى بوک و جلى تایبەتى بوک پارەیەکى زۆرى دەوێ .

پاشان لەو شتە حەڕامانەی کەپیاون ئەنجامی دەدەن وەک :
تاشینی ڕیش لەشەوی ژن هێناندا ، بەبیانوی خۆ جوان کردن ، حەتمەن ئەوەش حەڕامە ، وەهەروەها جل شۆڕی .

ئەمە هەندێ لەو ناشەرعیانەیە کەپیاوان وئافرەتان لەبۆنەی ژن هێناندا ئەنجامی دەدەن :

یەکەم: تێکەڵی نێوان پیاوان وئافرەتان ، هەڵپەڕکێ ، وتەوقە کردن ، وڕەقس کردن لەنێوان پیاوان وئافرەتاندا ؛ چونکە هەموو ئەمانە حەڕامە وزیانێکی گەورەی هەیە .

دووەم : دوور کەوتەنەوە لەتەسویر کردن ، تەنانەت تەنها لەنێو پیاواندا بێت ویاخود تەنها لەنێو ئافرەتاندا بێت .

سێیەم : خواردنەوەی عەڕەق ، و جگەرە کێشان و ...

چوارەم : چوونی زاوا بۆ نێو ئافرەتان بۆ هێنانی بوک و پێشوازى لێ کردنى بە چەپڵە لێدان و وێنە گرتن .

پێنجەم : لەبەر کردنی جلی تەسک وڕوت وکورت لەبەرانبەر پیاواندا هەموو ئەمانە حەڕامن .

شەشەم : دوور کەوتەنەوە لەزیادەڕەوی لەبۆنەی ژن هێناندا ، چونکە ئەمانە دەبنە هۆی نەمانی بەرەکەت .

حەوتەم : لەپەنجە کردنی هەڵقە لەلایەن هەریەک لەبوک وزاواوە ، چونە ئەوە خۆشبهاندنە بەکافران ، باوەڕیان وایە کەدەبێتە هۆی زیاد بوونی خۆشەویستی نێوان ژن ومێرد .

هەشتەم : ماچ کردنى یەکتر لە لایەن بوک و زاواوە لە نێو ئامادەبواندا .

لەکۆتایدا : پێویستە هەریەک لەبوک وزاوا پێویستە ڕەچاوی ئادابە شەرعیەکان بکەن بۆ ئەوەی ببێتە مایەیی بەڕەکەت لەژیانی ژن ومێردایەتیدا ، چونکە گەر ژیانی ژن ومێردایەتی لەسەرەتاوە بە تاوان و بێ فەرمانی خودا دەس پێ بکات ئەوا سەرکەوتو نابێت وزەواجێکی بەرەکەتدار نابێت .

بۆیە تەقوای خوا بکەن ودوور کەونەوە لەناشەرعیەکان بەڵکو بەرەکەت بکەوێتە خێزانەکانەوە .
وصلى الله على نبينا محمد ، والله أعلم .

سەردان: ٤,٩٨٠ بەش: ئادابەکان