بیدعە چیە و چەند جۆرى هەیە؟ وە نیشانەی بیدعەچیەکان چیە؟ هۆكاره‌كانى دروست بوونى چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بیدعە چیە و چەند جۆرى هەیە؟ وە نیشانەی بیدعەچیەکان چیە؟ هۆكاره‌كانى دروست بوونى چیە؟

بیدعه‌ : بریتیه‌ له‌ هه‌ر شتێك كه‌ به‌ڵگه‌ نه‌هاتبێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ عیباده‌ته‌ (وه‌كو عیباده‌تیش ئه‌نجام بدرێـت) وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - - ده‌فه‌رموێت: " مَنْ أَحْدَثَ فِي أَمْرِنَا هَذَا مَا لَيْسَ مِنْهُ فَهُوَ رد". واته‌: ئه‌وه‌ى له‌م دینه‌ماندا شتێكى تازه‌ دابهێنێت كه‌ تێیدا نه‌بێت ئه‌وا ڕه‌د ده‌كرێته‌وه‌و وه‌رناگیرێت.

بیدعه‌یش دو جۆره‌:
بیدعه‌ى پێ كافربوون (بدعة مكفرة):
وه‌كو ته‌واف كردن به‌ ده‌ورى گۆڕدا به‌نیه‌تى نزیك بوونه‌وه‌ له‌ خاوه‌نه‌كه‌ی و پێشكه‌ش كردنى قوربانى ونه‌زر له‌لاكردن و پاڕانه‌وه‌ لێیان و داواى هاوكارى وكۆمه‌كى كردن لێیان.

بیدعه‌ى پێ كافرنه‌بوون (بدعة غير مكفرة):
وه‌كو نوێژكردن و دوعاكردن له‌لاى گۆڕدا و ئاهه‌نگ گێڕان به‌بۆنه‌ى له‌دایك بوونى پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ - -، ئه‌مانه‌ش له‌ڕاستیدا هۆكارن بۆ دروستبوونى شیرك.
حوكمى بیدعه‌ له‌ شه‌رعدا: ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حه‌رامه‌ و گومڕاییه‌، له‌به‌ر فه‌رمووده‌ى: " وَإِيَّاكُمْ مُحْدَثَاتِ الْأُمُورِ؛ فَإِنَّ كُلَّ مُحْدَثَةٍ بِدْعَةٌ، وَكُلَّ بِدْعَةٍ ضَلَالَةٌ" رواه أبوداود والترمذي، واته‌: دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌ داهێنراوه‌كان، چونكه‌ هه‌موو داهێنراوێك بیدعه‌یه‌، وه‌هه‌موو بیدعه‌یه‌كیش گومڕاییه‌.
وه‌هه‌روه‌ها له‌ فه‌رمووده‌یه‌كى تردا ده‌فه‌رموێـت: " مَنْ أَحْدَثَ فِي أَمْرِنَا هَذَا مَا لَيْسَ مِنْهُ فَهُوَ رد" متفق عليه. واته‌: ئه‌وه‌ى له‌م دینه‌ماندا شتێكى تازه‌ دابهێنێت كه‌ تێیدا نه‌بێت ئه‌وا ڕه‌د ده‌كرێته‌وه‌و وه‌رناگیرێت.
به‌ڵام حه‌رامێتیه‌كه‌ به‌گوێره‌ى جۆرى بیدعه‌كه‌، هه‌ربۆیه‌ هیچ بیدعه‌یه‌كى چاك بوونى نیه‌، وه‌ قسه‌كه‌ى پێشه‌وا عومه‌ریش - رضي الله عنه - كه‌ ده‌ڵێت: " نعمت البدعة هذه " له‌ باره‌ى نوێژى ته‌راویحه‌وه‌ ئه‌وا مه‌به‌ست لێى بیدعه‌ى زمانه‌وانیه‌ نه‌وه‌ك شه‌رعى.

وه‌ نیشانه‌ى بیدعه‌چیه‌كانیش:
نه‌زانى و نه‌فامى و جیابوونه‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵى هه‌ره‌گه‌وره‌ى موسڵمانان ودروست كردنى پارچه‌پارچه‌یه‌تى و په‌رته‌وازه‌یی و زۆر ئه‌نجامدانى ده‌مه‌ده‌مێ و چه‌له‌حانێ و پێش خستنى عه‌قڵ به‌سه‌ر نه‌قڵدا و زیاده‌ڕۆیی كردن له‌ كه‌سه‌كاندا وده‌مارگیرى بۆ قسه‌و بۆچوونه‌كانیان و قسه‌كردن وتانه‌دان له‌ ناموس و شكۆى زانا ده‌ستگرتووه‌كان به‌ قورئان و سوننه‌ته‌وه‌ كه‌به‌پێى پێشینه‌چاكه‌كان لێى تێگه‌یشتوون.

هۆكاره‌كانى دروست بوون و سه‌رهه‌ڵدانى:
نه‌فامى به‌ حوكمه‌ دینیه‌كان، و شوێنكه‌وتنى هه‌واو ئاره‌زوو، و ده‌مارگیرى بۆ بۆچوونى كه‌سه‌كان، وخۆچوواندن به‌ بێباوه‌ڕان.

وه‌ هه‌ڵوێستى ئه‌هلى سوننه‌ و جه‌ماعه‌ به‌رانبه‌ر ئه‌هلى بیدعه‌:
ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه‌ به‌ ڕه‌ددانه‌وه‌ى گومانه‌كانیان وپوچه‌ڵكردنه‌وه‌یان به‌به‌ڵگه‌ى قورئان وسوننه‌ت به‌ واجبێتى په‌یوه‌ست بوون و ده‌ستگرتن به‌ سوننه‌ته‌وه‌ و نه‌هی كردن له‌ بیدعه‌ و تازه‌داهێنراوه‌كان، وه‌ زانایانیش له‌كۆن و نوێدا كتێب و دانراوى زۆریان له‌وباره‌یه‌وه‌ نووسیوه‌، وه‌ به‌رده‌وامیش زانایان ئینكار و نكۆڵى بیدعه‌یان كردووه‌ و ڕه‌دیان داونه‌ته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ كاریگه‌رى گه‌وره‌ى هه‌بووه‌ له‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ى موسڵمانان و زاڵ بوون به‌سه‌ر بیدعه‌دا و بنبڕكردن و قه‌ڵاچۆكردنیان.

وەرگیراوە لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)
لە نوسینى شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي

سەردان: ٥,٧٤٠ بەش: بیدعە و داهێنراوەکان