چاكه‌ و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى مانگى ڕه‌مه‌زان چین؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چاكه‌ و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى مانگى ڕه‌مه‌زان چین؟
وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

چاكه‌ و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى مانگى ڕه‌مه‌زان
ڕه‌مه‌زان مانگى خێر و به‌ره‌كه‌ته‌ ، خواى په‌روه‌ردگار چه‌ندین چاكه‌ و فه‌زڵى ئاشكراى پێ به‌خشیوه‌ ، ئه‌وه‌ش ئه‌م شێوانه‌ى خواره‌وه‌یه‌ :
1 ـ خواى گه‌وره‌ قورئانه‌ پیرۆزه‌كه‌ى ناردۆته‌ خواره‌وه‌:
2 ـ شه‌یتانه‌كانى تێدا كۆت و زنجیر ده‌كرێن .
3- ده‌رگاكانى دۆزه‌خ داده‌خرێن .
4- ده‌رگاكانى به‌هه‌شت ده‌كرێنه‌وه‌ .
5 ـ بوونى شه‌وى قه‌در ( ليلة القدر ) تیایدا:
6- ڕه‌مه‌زان مانگى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پاڕانه‌وه‌كان و ڕزگار بوونه‌ له‌ ئاگر:
7- ڕه‌مه‌زان مانگى سڕینه‌وه‌ى تاوانه‌كانه‌ :
8- ڕۆژووگرتنى ڕه‌مه‌زان ده‌بێته‌ هۆى لێخۆشبونی تاوانه‌كانى پێشووت
9- مانگى ڕه‌مه‌زان گه‌وره‌ترینى كاته‌كانه‌ كه‌ تێیدا خواى گه‌وره‌ له‌ تاوانه‌كان ده‌بورێت :
10- گه‌یشتن به‌مانگی ڕه‌مه‌زان وبه‌ڕۆژوو بوون تیایدا ده‌بێته‌ هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی كه‌سی باوه‌ڕدار :
11- مانگی ڕه‌مه‌زان مانگێكه‌ نوێژی ته‌راویحی تێدایه‌ :
12- له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا هه‌ركه‌سێك له‌گه‌لَ ئیمامدا ده‌ست بكات به‌ نوێژی ته‌راویح تاوه‌كو لێ ده‌بێته‌وه‌ ئه‌وا وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ هه‌موو شه‌وه‌كه‌ شه‌و نوێژی كردبێت :
13- مانگی ڕه‌مه‌زان مانگی سه‌ركه‌وتنه‌ به‌سه‌ر دوژمنانی ئیسلامدا له‌جه‌نگی به‌دردا
14- ماڵ به‌خشین له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا خێری زۆر تره‌ له‌مانگه‌كانی تر،
16- ته‌راویحى شه‌وانى ڕه‌مه‌زان به‌ باوه‌ڕ و چاوه‌ڕوانى پاداشته‌وه‌ تاوانى پێ ده‌سڕێته‌وه‌ .
17- گرتنى ڕۆژووى مانگى ڕه‌مه‌زان یه‌كێكه‌ له‌ سیفه‌تى ڕاستگۆیان و شه‌هیدان :
18- رۆژووگرتنى ڕه‌مه‌زان ڕوكنێكه‌ له‌ ڕوكنه‌كانى ئیسلام، باوه‌ڕى عه‌بد ته‌واو و كامل نابێت تاوه‌كو ئه‌و ڕۆژووه‌ نه‌گرێت
19- مانگى ڕه‌مه‌زان مانگى ئیعتیكاف و مانه‌وه‌یه‌ له‌ مزگه‌وت بۆ گوێڕایه‌ڵی خواى به‌رز و بڵند و خۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ به‌ندایه‌تى بۆ خواى په‌روه‌ردگار :
20- مانگى ڕه‌مه‌زان مانگى كۆشش و هه‌ولَدانه‌ له‌ عیباده‌ت كردندا :
21- ڕۆژوو شكاندنى یه‌ك ڕۆژ به‌ بێ عوزر له‌ ڕه‌مه‌زان وه‌كو ڕۆژوو شكاندنى ڕۆژێك نیه‌ له‌ جۆره‌كانى ترى ڕۆژوو :

چاكه‌ و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى مانگى ڕه‌مه‌زان
ڕه‌مه‌زان مانگى خێر و به‌ره‌كه‌ته‌ ، خواى په‌روه‌ردگار چه‌ندین چاكه‌ و فه‌زڵى ئاشكراى پێ به‌خشیوه‌ ، ئه‌وه‌ش ئه‌م شێوانه‌ى خواره‌وه‌یه‌ :
1 ـ خواى گه‌وره‌ قورئانه‌ پیرۆزه‌كه‌ى ناردۆته‌ خواره‌وه‌:
خواى به‌توانا و پایه‌به‌رز قورئانه‌ پیرۆزه‌كه‌ى ناردۆته‌ خواره‌ وه‌ بۆ ڕێنیشاندانى خه‌ڵكى ، وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى شیفاش بێت بۆ بڕواداران و ڕێنیشانده‌ریش بێت بۆ ڕاسترین كار و ڕونكردنه‌وه‌ش بێت بۆ ڕاسترین كار و ڕێگاى سه‌رفرازى ، ئه‌م ناردنه‌ش له‌ شه‌وى قه‌در ( ليلة القدر ) دا بوو ، له‌ مانگى ڕه‌مه‌زانى خێر و به‌ره‌كه‌ت ، خواى خاوه‌ن عه‌رشی گه‌وره‌ و پیرۆز ده‌فه‌رمووێ : [ شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَنْ كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ] [البقرة : 185].
واته‌ : مانگى ڕه‌مه‌زان ئه‌و مانگه‌یه‌ كه‌ قورئانى پیرۆز تێدا هێنراوه‌ته‌ خواره‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌ ڕێنیشانده‌رى خه‌ڵكى ، و چه‌نده‌ها ڕونكردنه‌وه‌ى تێدایه‌ بۆ ڕێنیشاندان ، و جیاكردنه‌وه‌ى ڕه‌وایى و ناڕه‌وایى له‌ یه‌كتر ، جا ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كێك له‌ ئێوه‌ ، ئه‌م مانگه‌ى به‌سه‌ردا هات ، با به‌ ڕۆژوو بێت .
2 ـ شه‌یتانه‌كانى تێدا كۆت و زنجیر ده‌كرێن .
3- ده‌رگاكانى دۆزه‌خ داده‌خرێن .
4- ده‌رگاكانى به‌هه‌شت ده‌كرێنه‌وه‌ .
له‌م مانگه‌ موباره‌كه‌دا خراپه‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌ له‌سه‌ر زه‌ویدا : شه‌یتانه‌كان و ( مارد ) ه‌ یاخى بووه‌كانى جنۆكه‌ زنجیر و توند ده‌كرێن به‌ زنجیر و كۆت و پاوه‌ند ، به‌وه‌ش تواناى زیانیان نیه‌ به‌ به‌نده‌كانى خوا به‌و شێوه‌یه‌ى چۆن له‌پێشدا زیانیان پێ ده‌گه‌یاندن ، ئه‌وه‌ش به‌هۆى خه‌ریك بوونى موسوڵمانان به‌ڕۆژووه‌وه‌ ، ئه‌و ڕۆژووه‌ى كه‌ هۆى سه‌ركوت كردنى ئاره‌زووه‌كانه‌ ، وه‌ به‌هۆى خوێندنه‌وه‌ى قورئانى پیرۆز و هه‌موو چه‌شنه‌ په‌رسته‌كانى تر كه‌ هۆى په‌روه‌رده‌ و پاك بوونه‌وه‌ى ده‌رونن .
خواى پایه‌ به‌رز ده‌فه‌رمووێت : {يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ} (1)
واته‌ : ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زانتان له‌سه‌ر فه‌رز كراوه‌ هه‌روه‌كو چۆن له‌سه‌ر ئوممه‌تانی پێش ئێوه‌ش فه‌رز كرابوو ، به‌ڵكو ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و خۆتان بپارێزن له‌ سزاى خوا .
بۆیه‌ ده‌رگاكانى دۆزه‌خ داده‌خرێن و ده‌رگاكانى به‌هه‌شتیش ده‌كرێنه‌وه‌ ، چونكه‌ له‌م مانگه‌دا كارى چاكه‌و ووشه‌ى شیرین زۆر ده‌بێت .
پێغه‌مبه‌رى خوا ـ ـ ده‌فه‌رمووێت : " إذَا جَاءَ رَمَضَان فُتِحَ أبْوابُ الجَنَّة (2) ، وغُلِقَت أبوابُ النِّيران ، وَصُفِدَتِ الشَّيطان " (3).
واته‌ : كه‌ مانگى ڕه‌مه‌زان به‌سه‌ردا دێت ده‌رگاكانى به‌هه‌شت ده‌كرێنه‌وه‌، و ده‌رگاكانى دۆزه‌خیش داده‌خرێن ، و شه‌یتانه‌كان زنجیر ده‌كرێن .
هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌ شه‌وى یه‌كه‌مى ئه‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ ده‌بێت ، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر ـ ـ ده‌فه‌رمووێت : " إذَا كانَ أَوَّلُ لَيْلَةٍ مِنْ شَهْرِ رَمَضان ، صُفِّدَتِ الشَّيَطان وَمَرَدَةُ الجِّنِ ، وَغُلِقَت أبوابُ النَّارِ فَلَمْ يُفْتَح مِنْها بَابٌ ، وَفُتِحَت أبوابُ الجَنَّةِ فَلَمْ يُغْلَق مِنْهَا بَابٌ ، وَيُنَادي مُنادٍ يَا بَاغِيَ الخَيْرِ أَقْبِلْ ويَا بَاغِيَ الشَّرِ أَقْصِرْ ، وَللهِ عُتَقاءٌ مِن النَّارِ و ذلِكَ كُلَّ لَيْلَة "(4).
واته‌ : كه‌ ڕۆژى یه‌كه‌م به‌سه‌ردا دێت له‌ مانگى ڕه‌مه‌زانى پیرۆز ، شه‌یتانه‌كان و یاخى بوو (مَرَدَة) ه‌ كانى جنۆكه‌ زنجیر ده‌كرێن و ده‌رگاكانى دۆزه‌خ داده‌خرێن و هیچ ده‌رگایه‌كى ناكرێته‌وه‌ ، وه‌ ده‌رگاكانى به‌هه‌شتیش ده‌كرێنه‌وه‌ و هیچ ده‌رگایه‌كیان داناخرێت ، وه‌ بانگه‌وازكارێك بانگ ده‌كات : ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى چاكه‌ت ده‌وێت چاكه‌ بكه‌ ، وه‌ ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى خراپه‌ت ده‌وێت واز بێنه‌ ، خواى په‌روه‌ردگاریش هه‌موو شه‌وێك له‌شه‌وه‌كانى ئه‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ چه‌نده‌ها كه‌س ڕزگار ده‌كات له‌ ئاگرى دۆزه‌خ .

5 ـ بوونى شه‌وى قه‌در ( ليلة القدر ) تیایدا:
پێغه‌مبه‌رى خوا ـ ـ فه‌رموویه‌تی : " أتاكم شهرُ رمضانَ شهرٌ مباركٌ فرض اللهُ عليكم صيامَه تُفتَّحُ فيه أبوابُ الجنة ، وتُغلَّقُ فيه أبوابُ الجحيمِ ، وتُغلُّ فيه مردةُ الشَّياطينِ للهِ فيه ليلةٌ خيرٌ من ألفِ شهرٍ من حُرم خيرَها فقد حُرم "(5). واته‌ : ئه‌وا مانگى ڕه‌مه‌زانتان به‌سه‌ردا داهات ، كه‌ مانگێكى پیرۆز و به‌ به‌ره‌كه‌ته‌ ، خواى په‌روه‌ردگار ڕۆژووى ئه‌و مانگه‌ى له‌ سه‌ر فه‌رزكردوون ، تیایدا ده‌رگاكانى به‌هه‌شت ده‌كرێنه‌وه‌ و ده‌گاكانى دۆزه‌خى تێدا داده‌خرێن ، شه‌یتانه‌ سه‌ركه‌شه‌كانى جنۆكه‌ى تێدا كۆت ده‌كرێت ، وه‌ شه‌وێكى تێدایه‌ خێر و چاكه‌ى له‌ هه‌زار مانگ چاكتره‌ ، ئه‌و كه‌سه‌ى له‌ خێر و چاكه‌كه‌ى بێبه‌ش بێت ئه‌وا بێبه‌ش بووه‌ .

6- ڕه‌مه‌زان مانگى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پاڕانه‌وه‌كان و ڕزگار بوونه‌ له‌ ئاگر:
پێغه‌مبه‌رى خوا ـ ـ فه‌رموویه‌تی " إِنَّ للهِ في كُلِّ يَوْمٍ عُتَقاءٌ مِنَ النَّارِ ، في شَهْرِ رَمَضَان ، وَإِنَّ لِكُلِّ مُسْلِمٍ دَعْوَةٌ يَدْعُو بِهَا فَيُسْتَجَابُ لَهُ " (6).
واته‌ : خواى په‌روه‌ردگار له‌ هه‌موو ڕۆژ و شه‌وێكى مانگى ڕه‌مه‌زاندا چه‌نده‌ها كه‌س ڕزگار ده‌كات له‌ ئاگر ، هه‌روه‌ها بۆ هه‌موو موسوڵمانێكیش پاڕانه‌وه‌یه‌ك هه‌یه‌ تێیدا بپاڕێته‌وه‌ وه‌لآمیش ده‌درێته‌وه‌.

7- ڕه‌مه‌زان مانگى سڕینه‌وه‌ى تاوانه‌كانه‌ :
له‌(أبو هريرة) وه‌ ـ رضي الله عنه ـ ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر ـ ـ فه‌رموویه‌تى : " الصَّلَواتُ الخَمْسِ ، والجُمْعَةُ إِلَى الجُمَعَةِ ، وَرَمَضَان إِلَى رَمَضَان ، مُكَفِّرَاتٌ لِمَا بَيْنَهُنَّ إِذَا اجتُنِبَت الكَبَائِر " (7) . واته‌ : پێنج فه‌رزه‌ى نوێژ و نوێژى ( جومعه‌ ) بۆ نوێژه‌كه‌ى تر ، وه‌ ڕۆژووى ڕه‌مه‌زان بۆ ڕه‌مه‌زانه‌كه‌ى تر ، گوناهه‌كان ده‌سڕنه‌وه‌ كه‌ له‌ نێوانیاندا ئه‌نجام ده‌درێت ، به‌مه‌رجێ موسوڵمانان خۆى له‌گوناهه‌ گه‌وره‌كان ( الكبائر ) بپارێزێت .

8- ڕۆژووگرتنى ڕه‌مه‌زان ده‌بێته‌ هۆى لێخۆشبونی تاوانه‌كانى پێشووت
له‌ (أبو هريرة) وه‌ ـ رضي الله عنه ـ ده‌گێڕنه‌وه‌ ئه‌ویش له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ـ ـ كه‌ فه‌رموویه‌تى : " مَنْ صَامَ رَمَضَان إِيمَانَاً ، وَاحْتِسَابَاً ، غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ "(8).
واته‌ : هه‌ركه‌سێك ڕۆژووى مانگى ڕه‌مه‌زان بگرێت ، به‌مه‌رجێ بڕواى به‌فه‌رزێتى ئه‌م كاره‌ هه‌بێ و چاوه‌ڕوانى پاداشتى ڕۆژى دوایى بێت ، ئه‌وا خواى میهره‌بان له‌ هه‌موو ئه‌و گوناهانه‌ى كه‌ كردوویه‌تى خۆش ده‌بێت .
واتاى : " إِيمَانَاً ، وَاحْتِسَابَاً " : واته‌ : بڕوا بوون به‌ فه‌رزێتى ڕۆژووه‌كه‌ ، وه‌ حه‌ز بوون له‌ پاداشته‌كه‌ى و له‌ ده‌رونیشدا ڕازى بێت به‌و كاره‌ و ڕۆژوو گرتنى پێ ناخۆش نه‌بێت و به‌ قورسیشی نه‌زانێت .

9- مانگى ڕه‌مه‌زان گه‌وره‌ترینى كاته‌كانه‌ كه‌ تێیدا خواى گه‌وره‌ له‌ تاوانه‌كان ده‌بورێت :
له‌ ( أبو هريرة ) وه‌ ـ رضي الله عنه ـ ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر ـ ـ ڕۆیشته‌ سه‌ر مینبه‌ر و فه‌رمووى : " آمين ، آمين ، آمين " ئه‌نجا پرسیاریان كرد ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ـ ـ : تۆ كاتێ ڕۆیشتیته‌ سه‌ر مینبه‌ر فه‌رمووت : " آمين ، آمين ، آمين " ؟ فه‌رمووى : " إِنَّ جِبْرِيْل ـ عليه السلام ـ أَتَاني فَقَالَ : مَنْ أَدْرَكَ شَهْرَ رَمَضَان فَلَم يُغْفَر لَهُ فَدَخَلَ النَّار ، فَأَبْعَدَهُ اللهُ ، قُلْ : آمين ، فَقُلْتُ آمين ... " (9) .
واته‌ : له‌و كاته‌دا ( جبريل ) سه‌لامى خواى لێ بێت ، هاته‌ لام و فه‌رمووى : هه‌ر كه‌سێك له‌ ئومه‌ته‌كه‌ت مانگى ڕه‌مه‌زانى به‌سه‌ر داهات و خوا لێی خۆش نه‌بوو ، با بڕواته‌ دۆزه‌خه‌وه‌ و خوا دوورى كاته‌وه‌ له‌ ڕه‌حمه‌تى خۆى ، بڵێ : (آمين ) ، ده‌فه‌رمووێت منیش ووتم : (آمين ) ... هتد فه‌رمووده‌كه‌ .

10- گه‌یشتن به‌مانگی ڕه‌مه‌زان وبه‌ڕۆژوو بوون تیایدا ده‌بێته‌ هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی كه‌سی باوه‌ڕدار :
هه‌روه‌ك (طلحة) ی كوڕی (عبید الله) له‌ فه‌رمووده‌یه‌كدا گێڕاویه‌تیه‌وه‌ و ده‌ڵێت : دوو پیاو له‌ (به‌لى) (10) هاتن بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا ـ ـ ، وبه‌یه‌كه‌وه‌ موسوڵمان بوو بوون ، به‌ڵام كه‌سێكیان زیاتر هه‌وڵی ده‌دات و عیباده‌تی ده‌كرد ، جا ئه‌وه‌یان كه‌زۆر هه‌وڵی ده‌دا چوو بۆ جیهاد وشه‌هید كرا ، پاشان ئه‌وه‌ی تریان دوای ساڵێك ژیاو پاشان مرد ، جا طلحه ده‌ڵێت : له‌خه‌وا بینیم كاتێ من له‌لای ده‌رگای به‌هه‌شتدا بووم ، كاتێ ئه‌وا ئه‌و دوو برایه‌ن ، كه‌سێك له‌به‌هه‌شته‌وه‌ ده‌ركه‌وت وڕێگای دا به‌وه‌یان كه‌دواتر مردبوو بچێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ ، پاشان ڕێگای به‌وه‌شیان دا كه‌شه‌هید بوو بوو بچێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ ، پاشان گه‌ڕایه‌وه‌ بۆلای من وگوتی : بگه‌ڕێره‌وه‌ تۆ هێشتا كاتت نه‌هاتووه‌ .
جا بۆ به‌یانی طلحه بۆ زۆر كه‌سی ده‌گێڕایه‌وه‌ ، خه‌ڵك زۆر به‌لایانه‌وه‌ سه‌یر بوو، تاوه‌كو ئه‌و باسه‌ گه‌شته‌وه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ـ ـ ، وبۆیان گێڕایه‌وه‌ ، پێغه‌مبه‌ری خواش ـ ـ فه‌رمووی : ((مِن أيِّ ذلكَ تَعجَبون)) ؟!
واته‌ : ئایا له‌وه‌ سه‌رتان سوڕ ماوه‌ ؟!
گوتیان : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ـ ـ ئه‌وه‌یان زۆر هه‌وڵی ده‌دا وپاشان شه‌هید بوو ، وئه‌وه‌ی تریان له‌پێشیه‌وه‌ چووته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ !
پێغه‌مبه‌ری خوا ـ ـ فه‌رمووی : ((أليس قد مَكَثَ هذا بَعدَه سَنةً؟ ))،
واته‌ : ئایا ئه‌وه‌یان كه‌له‌پێشدا چووه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ دوای ساڵێك له‌شه‌هید بوونی براكه‌ی نه‌ژیا ؟
گوتیان : به‌ڵێ ، فه‌رمووی : ((وأَدرَكَ رمضانَ فصامَه؟ قالوا: بلى، قال: وصَلَّى كذا وكذا سَجدةً في السَّنَةِ؟))،
واته‌ : وه‌گه‌شتووه‌ به‌ڕه‌مه‌زانیش ، وئه‌وه‌نده‌ وئه‌وه‌نده‌ نوێژی كردووه‌ وسه‌ژده‌ی بردووه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا .
گوتیان : به‌ڵی ، پێغه‌مبه‌ری خوا ـ ـ فه‌رمووی : ((فما بينَهُما أَبْعَدُ مِمَّا بين السَّماءِ والأرضِ)) (11).
واته‌ : ده‌كه‌واته‌ نێوانیان وه‌ك نێوان ئه‌رز وئاسمان وایه‌ .

11- مانگی ڕه‌مه‌زان مانگێكه‌ نوێژی ته‌راویحی تێدایه‌ :
بێگومان نوێژی ته‌راویحیش به‌جه‌ماعه‌ت ته‌نها له‌ڕه‌مه‌زاندا ئه‌نجام ده‌درێت ، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یی كه‌ عائشه‌ رضي الله عنها گێڕاویه‌تیه‌وه‌ وده‌ڵێت : پێغه‌مبه‌ری خوا ـ ـ له‌نیوه‌ شه‌ودا ده‌رچوو وله‌ مزگه‌وتدا نوێژی كرد ، بۆ ڕۆژی دواتر خه‌ڵكیش له‌نێو خۆیاندا باسی ئه‌وه‌یان ده‌كرد ، زۆربه‌یان له‌شه‌وی دووه‌مدا كۆبوونه‌وه‌ ، ئه‌و شه‌وه‌ش چووه‌ مزگه‌وت وخه‌ڵك له‌دوایه‌وه‌ نوێژیان ده‌كرد ، بۆبه‌یانییه‌كه‌ی خه‌ڵكێۆی زۆر له‌نێو خۆیاندا باسی ئه‌وه‌یان ده‌كرد ، جا له‌شه‌وی سێیه‌م دا خه‌ڵكه‌كه‌ زۆر زۆر بوون ،پێغه‌مبه‌ری خوا ـ ـ ده‌رچوو نوێژی كرد ، ئه‌وانیش له‌دوایه‌وه‌ نوێژیان كرد ، شه‌وی چواره‌م مزگه‌وت پڕ بوو وكه‌سی تری نه‌ده‌گرد ، پێغه‌مبه‌ری خوا ـ ـ ده‌رنه‌چوو بۆلایان ، هه‌ندێكیان ده‌یان گوت : نوێژ ، نوێژ ، پێغه‌مبه‌ری خوا ـ ـ هه‌رده‌ر نه‌چوو تا كاتی نوێژی به‌یانی ، دوای ئه‌وه‌ی نوێژی به‌یانی كرد ڕووی كرده‌ خه‌ڵكه‌كه‌ ، فه‌رمووی : ((أما بَعدُ، فإنه لم يخفَ عليَّ شأنكم، ولكنِّي خشيت أن تُفرض عليكم صلاة الليل فتعجزوا عنها)) (12)
واته‌ : من بێ ئاگا نه‌بووم له‌ئێوه‌ ، به‌ڵام ترسام شه‌و نوێژتان له‌سه‌ر فه‌رز ببێت ودواتر نه‌توانن ئه‌نجامی بده‌ن .
وه‌ حه‌تمه‌ن ته‌روایح له‌ڕه‌مه‌زاندایه‌ و ئه‌م ڕوداوه‌ له‌و مانگه‌دا بووه‌ .
جا نوێژی ته‌ڕاویح : شه‌و نوێژ كردنه‌ له‌سه‌ره‌تای شه‌ودا ، و ناونراوه‌ (ته‌ڕاویح) چونكه‌ له‌دوای هه‌موو چوار ڕه‌كاتێكه‌وه‌ ئیسراحه‌تیان ده‌كرد ، هه‌روه‌ك له‌فه‌رمووده‌كه‌ی عائشه‌ رضي الله عنها دا هاتووه‌ (12).

12- له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا هه‌ركه‌سێك له‌گه‌لَ ئیمامدا ده‌ست بكات به‌ نوێژی ته‌راویح تاوه‌كو لێ ده‌بێته‌وه‌ ئه‌وا وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ هه‌موو شه‌وه‌كه‌ شه‌و نوێژی كردبێت :
هه‌روه‌ك له‌و فه‌رمووده‌یه‌دا هاتووه‌ كه‌ ئه‌بو زه‌ڕ گێڕاویه‌تیه‌وه‌ و ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ری خوا ـ ـ فه‌رمووی : ((إنَّهُ من قامَ معَ الإمامِ حتَّى ينصرِفَ كتبَ اللَّهُ لَهُ قيامَ ليلةٍ )) (13)
واته‌ : هه‌ركه‌سێك له‌گه‌ڵ ئیمامدا ده‌ست بكات به‌ نوێژی ته‌راویح تاوه‌كو لێ ده‌بێته‌وه‌ ئه‌وا وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ هه‌موو شه‌وه‌كه‌ شه‌و نوێژی كردبێت .

13- مانگی ڕه‌مه‌زان مانگی سه‌ركه‌وتنه‌ به‌سه‌ر دوژمنانی ئیسلامدا له‌جه‌نگی به‌دردا هه‌ر چه‌ند ژماره‌ی موسوڵمانان كه‌م بوو ، هه‌ر وه‌ك خوای په‌روه‌ردگار له‌م باره‌یه‌وه‌یه‌ ده‌فه‌رمووێت:[ وَلَقَدْ نَصَرَكُمُ اللَّهُ بِبَدْرٍ وَأَنْتُمْ أَذِلَّةٌ فَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (123) إِذْ تَقُولُ لِلْمُؤْمِنِينَ أَلَنْ يَكْفِيَكُمْ أَنْ يُمِدَّكُمْ رَبُّكُمْ بِثَلَاثَةِ آلَافٍ مِنَ الْمَلَائِكَةِ مُنْزَلِينَ (124) بَلَى إِنْ تَصْبِرُوا وَتَتَّقُوا وَيَأْتُوكُمْ مِنْ فَوْرِهِمْ هَذَا يُمْدِدْكُمْ رَبُّكُمْ بِخَمْسَةِ آلَافٍ مِنَ الْمَلَائِكَةِ مُسَوِّمِينَ (125) وَمَا جَعَلَهُ اللَّهُ إِلَّا بُشْرَى لَكُمْ وَلِتَطْمَئِنَّ قُلُوبُكُمْ بِهِ وَمَا النَّصْرُ إِلَّا مِنْ عِنْدِ اللَّهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ (126)](14)
واته‌ : به‌ته‌ئیكد خودا ئێوه‌ی له‌جه‌نگی به‌دردا سه‌ر خست له‌كاتێكدا ئێوه‌ كه‌م بوون له‌ڕووی ژماره‌ وچه‌كه‌وه‌ ، بۆیه‌ ته‌قوای خودا بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی سوپاس گوزار بن ...، كاتێ كه‌تۆ ئه‌ی موحه‌مه‌د به‌باوه‌ڕدارانت ده‌گوت : ئایا ئه‌وه‌نده‌تان به‌س نی یه‌ كه‌خودا هاوكاریتان بكات به‌سێ هه‌زار فریشته‌ كه‌دایده‌به‌زێنێت بۆتان... ، به‌ڵێ گه‌ر ئارام بگرن وته‌قوای خودا بكه‌ن ، وهاوبه‌ش بڕیارده‌ره‌كان له‌كاتی خۆیدا بۆتان بێن ، خودا هاوكاریتان ده‌كان به‌ پێنج هه‌زار فریشته‌ی ڕاهێنراو...، وخودا ئه‌وه‌ی نه‌كردووه‌ ته‌نها بۆ موژده‌دانێك نه‌بێت به‌ئێوه‌ و بۆ ئه‌وه‌ی دڵتان جێگیر بێت پێی وبێگومان سه‌ركه‌وتن ته‌نها له‌لایه‌ن خوداوه‌یه‌ ، وخودا به‌توانا وكار به‌جێ یه‌ .
بێگومان ژماره‌ی موسوڵمانان له‌م جه‌نگه‌دا زۆر كه‌م بوو چونكه‌ سێ سه‌د وچه‌ند نه‌فه‌رێك بوو و دوو ئه‌سپێیان پێ بوو له‌گه‌ڵ حه‌فتا وشتردا ، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ ژماره‌ی بێباوه‌ڕان نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س ده‌بوو و سه‌د ئه‌سپیان پێ بوو له‌گه‌ڵ حه‌و سه‌د وشتردا ، جا ئه‌م جه‌نگه‌ له‌مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زاندا بوو له‌ساڵی دووه‌می كۆچی دا .
وه‌هه‌روه‌ها خودا باوه‌ڕدارانی سه‌ر خست له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا له‌ساڵی هه‌شتی كۆچی دا ، پێغه‌مبه‌ری خوا ـ ـ چووه‌ نێو مه‌ككه‌وه‌ وڕزگاری كرد به‌بێ كوشتار ؛ چونكه‌ سه‌ركه‌وتن ته‌نها له‌لایه‌ن خوداوه‌یه‌ ، وبێگومان خودا پێغه‌مه‌ره‌كه‌ی وباوه‌ڕداران سه‌ر ده‌خات ، خوای په‌روه‌ردگار فەرموویه‌تی : [وَمَا النَّصْرُ إِلَّا مِنْ عِنْدِ اللَّهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ] (15)
سه‌ركه‌وتن ته‌نها له‌لایه‌ن خوداوه‌یه‌ كه‌ به‌توانا وكار به‌جێ یه‌ .
وه‌هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی:[ وَلَيَنْصُرَنَّ اللَّهُ مَنْ يَنْصُرُهُ إِنَّ اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ]  (16)
واته‌ : خودا ئه‌و كه‌سانه‌ سه‌رده‌خات كه‌ به‌گوێی خودا ده‌كه‌ن وبه‌ته‌ئكید خودا به‌توانان وبه‌هێزه‌ .

14- ماڵ به‌خشین له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا خێری زۆر تره‌ له‌مانگه‌كانی تر، هه‌ر بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه‌ وسلم له‌ڕه‌مه‌زاندا سه‌خی تر وده‌س كراوه‌ تر بوو له‌ماڵ به‌خشیندا كاتێ كه‌جبریل ده‌هات بۆ لای ، وه‌له‌م مانگه‌دا له‌ با خێرا تر بوو له‌خێر وخێرات وهه‌موو كار وكرده‌وه‌یه‌كی جوان وپه‌سه‌نددا (17).

15- عومره‌یه‌ك له‌ مانگى ڕه‌مه‌زان وه‌كو حه‌جێك وایه‌ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوا ـ ـ
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ به‌ پاره‌یه‌كى كه‌م و له‌ماوه‌یه‌كى كه‌متر له‌ ماوه‌ى حه‌جێك پاداشتى حه‌جێكت ده‌ست بكه‌وێت له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوادا ئه‌نجامت دابىَ ؟ له‌مانگى ڕه‌مه‌زاندا عومره‌یه‌ك بكه‌ ، چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا ـ ـ فه‌رمویه‌تى : " عُمرةٌ في رمضانَ تَعدِلُ حَجَّةً " وفي رواية " عدِلُ حجَّةً معي "(18) ، واته‌ : عومره‌یه‌ك له‌ڕه‌مه‌زاندا پاداشته‌كه‌ى به‌رامبه‌ر به‌ حه‌جێك وایه‌ ، له‌ ڕیوایه‌تێكدا هاتووه‌ : وه‌ك حه‌جێك وایه‌ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا ـ ـ .

16- ته‌راویحى شه‌وانى ڕه‌مه‌زان به‌ باوه‌ڕ و چاوه‌ڕوانى پاداشته‌وه‌ تاوانى پێ ده‌سڕێته‌وه‌ .
پێغه‌مبه‌ر ـ ـ فه‌رموویه‌تی : " مَنْ قَامَ لَيْلَةَ القَدْرِ إيمَانَاً وَاحْتِسَابَاً غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنبِهِ " (19).
واته‌ : هه‌ر كه‌سێ شه‌وی قه‌در زیندو بكاته‌وه‌ و باوه‌ڕی پێى هه‌بێ و چاوه‌ڕێی پاداشتی خوا بێ ، خوا له‌ تاوانه‌كانی پێشووی خۆش ده‌بێ .
ئه‌گه‌ر موسڵمان شه‌وانى ڕه‌مه‌زان ته‌راویحى كرد و باوه‌ڕى به‌و پاداشته‌ هه‌بوو كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه‌ وسلم له‌سه‌رى باسى كردوه‌ و به‌ نیه‌تپاكى بۆخواى گه‌وره‌ بیكات وچاوه‌ڕوانى پاداشت بێت لاى خواى گه‌وره‌ ئه‌وا پاداشتێكی گه‌وره‌ى ده‌ست ده‌كه‌وێت . (20)

17- گرتنى ڕۆژووى مانگى ڕه‌مه‌زان یه‌كێكه‌ له‌ سیفه‌تى ڕاستگۆیان و شه‌هیدان :
له‌ ( عمر ) ى كوڕى ( مرة الجهني ) وه‌ ـ رضي الله عنه ـ ده‌گێڕنه‌وه‌ فه‌رموویه‌تى : " پیاوێك هاته‌ خزمه‌تى پێغه‌مبه‌ر ـ ـ و فه‌رمووى : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ـ ـ ئه‌گه‌ر شایه‌تى ئه‌وه‌ بده‌م كه‌ هیچ خوایه‌ك نیه‌ له‌ بووندا جگه‌ له‌ الله ، و شایه‌تى ئه‌وه‌ش بده‌م كه‌ تۆ پێغه‌مبه‌رى خوایت ، و پێنج فه‌رزیش نوێژ ئه‌نجام بده‌م ، و زه‌كاتیش بده‌م ، له‌ گه‌ڵ به‌ ڕۆژوو بونم له‌ مانگى ڕه‌مه‌زاندا و كردنى نوێژى ( ته‌راویح ) ، له‌ چ كۆمه‌ڵێك ده‌بم ؟ پێغه‌مبه‌ر ـ ـ فه‌رمووى : " مِن الصِّديقينَ وَالشُّهَدّاء " (21) واته‌ : له‌ كۆمه‌ڵى ڕاستگۆیان و شه‌هیدان ده‌بیت .

18- رۆژووگرتنى ڕه‌مه‌زان ڕوكنێكه‌ له‌ ڕوكنه‌كانى ئیسلام، باوه‌ڕى عه‌بد ته‌واو و كامل نابێت تاوه‌كو ئه‌و ڕۆژووه‌ نه‌گرێت
عَنْ أَبِي عَبْدِ الرَّحْمَنِ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ بْنِ الْخَطَّابِ قَالَ : سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ ( ـ ـ ) يَقُولُ : ((بُنِيَ الإِسْلاَمُ عَلَى خَمْسٍ : شَهَادَةِ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّدَاً رَسُولُ اللهِ ، وَإِقَامِِ الصَّلاَةِ ، وَإِيتَاءِ الزَّكَاةِ ، وَحَجِّ الْبَيْتِ ، وَصَوْمِ رَمَضَانَ)) (22).
واته‌ : ئیسلام بنیات نراوه‌ له‌سه‌ر پێنج پایه‌ : شایه‌تیدان به‌وه‌ی كه‌وا هیچ په‌رستراوێك نى یه‌ شایسته‌ی په‌رستن بێت جگه‌ له‌ خوا و به‌ڕاستی (مُحمَّد ـ ـ )یش پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ ، وه‌ ئه‌نجامدانی نوێژ ، وه‌ زه‌كاتدان ، وه‌ حه‌ج كردنی ماڵی خوا ، وه‌ ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان .

19- مانگى ڕه‌مه‌زان مانگى ئیعتیكاف و مانه‌وه‌یه‌ له‌ مزگه‌وت بۆ گوێڕایه‌ڵی خواى به‌رز و بڵند و خۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ به‌ندایه‌تى بۆ خواى په‌روه‌ردگار :
( أبو هريرة ) ـ رضي الله عنه ـ كه‌ ده‌فه‌رموێت:
" كَانَ رَسُولُ اللهِ ـ ـ يَعْتَكـِفُ في كُلِّ رَمَضَان عَشْرَةَ أَيَّامٍ فَلَمَّا كَانَ العَامُ الَّذِي قُبِضَ فِيهِ اعْتَكَفَ عَشْرِيْنَ يَوْمَاً" (23)
واته‌ : پێغه‌مبه‌ری خوا ـ ـ له‌ هه‌موو ڕه‌مه‌زانێك ده‌ ڕۆژ له‌ مزگه‌وت ده‌مایه‌وه‌ ، به‌لآم كاتێك ئه‌و ساڵـه‌ی كه‌ تێیدا وه‌فاتی كرد بیست ڕۆژ مایه‌وه‌ .
وه‌ باشترینیشی له‌ كۆتایی ڕه‌مه‌زاندایه‌ چونكه‌ (عائشه‌) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ : " أنَّ النبـيَّ ـ ـ كانَ يعتكفُ العشرَ الأواخرَ منْ رمضانَ حتى قبضَه اللهُ ثمَّ اعتكفَ أزواجُه منْ بعدِه "(24).
واته‌ : پێغه‌مبه‌ر ـ ـ : ده‌شه‌وی كۆتای ڕه‌مه‌زان له‌مزگه‌وتدا ده‌مایه‌وه‌ هه‌تا خوای گه‌وره‌ بردیه‌وه‌ بۆ لای خۆی, پاشان هاوسه‌ره‌كانی دوای خۆی ئه‌وكاره‌یان كرد.

20- مانگى ڕه‌مه‌زان مانگى كۆشش و هه‌ولَدانه‌ له‌ عیباده‌ت كردندا :
له‌ (عائشة)وه‌ ـ ڕه‌زای خوای لێبێت ـ ده‌گێڕنه‌وه‌ ، فه‌رموویه‌تی:
"كَانَ النَّبيُّ ـ ـ إذَا دَخَلَ العَشْرُ شَدَّ مِئْزَرَه (25) ، وأَحْيى لَيْلُهُ ، وَأَيْقَظَ أَهْلَهُ "(26).
واته‌ : پێغه‌مبه‌ر ـ ـ ئه‌گه‌ر ده‌ شه‌وی كۆتای بهابتایه‌ پشتی لێ ده‌به‌ست ( واته‌ : دوور ئه‌كه‌وته‌وه‌ له‌ جووت بوون له‌ گه‌ڵ خێزانه‌كانیدا ) و شه‌وه‌كانی زیندو ده‌كرده‌وه‌ خێزانه‌كانیشی به‌ خه‌به‌ر ده‌هێنا .
هه‌روه‌ها له‌ ( عائشة ) وه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ فه‌رموویه‌تی : " كَانَ رَسُولُ اللهِ ـ ـ يَجْتَهِدُ في العَشْرِ الأَوَاخِرِ مَا لا يَجْتَهِدُ في غَيْرِهَا " (27).
واته‌ : پێغه‌مبه‌ری خوا ـ ـ له‌ ده‌ ڕۆژی كۆتایدا زیاتر هه‌وڵی خواپه‌رستی ده‌دا به‌ شێوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌وڵه‌ی له‌ ڕۆژانی تردا نه‌ده‌دا .

21- ڕۆژوو شكاندنى یه‌ك ڕۆژ به‌ بێ عوزر له‌ ڕه‌مه‌زان وه‌كو ڕۆژوو شكاندنى ڕۆژێك نیه‌ له‌ جۆره‌كانى ترى ڕۆژوو :
له‌ (أبو أمامة الباهلي) ه‌وه‌ ـ رضي الله عنه ـ ده‌گێڕنه‌وه‌ فه‌رموویه‌تى : بیستم پێغه‌مبه‌رى خوا ـ ـ ده‌یفه‌رموو : " بَيْنَمَا أَنَا نَائِمٌ أَتَاني رَجُلانِ فَأَخَذَا بِضَبُعي (28) فأتَيَا بي جَبَلاً وَعْرَاً فقالا : إِصْعَد ، فَقُلْتُ إِنِّي لا أُطيقُهُ ، فقالا : سَنُسَهِلُهُ لَكَ ، فَصَعِدْتُ ، حتى إذا كَنْتُ في سَوادِ الجبلِ إذا بِأَصْواتٍ شَديدةٍ . قُلْتُ : مَا هَذِهِ الأصْواتُ ؟ قالوا : هَذا عُواءُ أهلِ النَّارِ ، ثُمَّ انطلقا بي ، فإذا أَنَا بِقَومٍ مُعَلَّقينَ بِعَرَاقِيبِهِم ، مُشَقَّقَةٌ أَشْدَاقُهُم ، تَسيلُ أَشْدَاقُهُم دَمَاً ، قالَ : قُلْتُ : مَنْ هَؤُلاءِ ؟ قالَ : الذينَ يُفْطِرُونَ قَبْلَ تَحِلَّةِ صَوْمِهِم (29)..."(30).
واته‌ : پێغه‌مبه‌رى خوا ـ ـ فه‌رمووى : كاتێكیان خه‌وم لێ كه‌وتبوو ، دوو پیاو هاتنه‌ لام و كردیان به‌ قوڵمدا ، تا بردمیان بۆ لاى شاخێكى سه‌خت ، پاشان پێ یان ووتم : سه‌ركه‌وه‌ ، ووتم : من تواناى ئه‌وه‌م نیه‌ ، ووتیان : بۆت ئاسان ده‌كه‌ین ، منیش سه‌ركه‌وتم تا هه‌ندێك ڕۆیشتینه‌ سه‌ره‌وه‌ له‌و كاته‌دا گوێم له‌ ده‌نگێكى توند بوو ، ووتم : ئه‌و ده‌نگه‌ چیه‌ ؟ ووتیان : هاوار و ناڵه‌ى دۆزه‌خى یه‌كانه‌ ، به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ برام ، له‌ ڕێگادا چاوم كه‌وته‌ سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ كه‌سانێك به‌ پشته‌ پێیانه‌وه‌ هه‌ڵواسرابوون و لێوه‌كانیان شه‌قار شه‌قار كرابوو و خوێنى لێ ده‌هات ، ده‌فه‌رمووێ : پێم ووتن : ئه‌و كه‌سانه‌ كێن ؟ ووتیان ئه‌وانه‌ن كه‌ به‌ربانگ ده‌كه‌ن پێش ئه‌وه‌ى كاتى ڕۆژوویان ته‌واو بێت . واته‌ : پێش ڕۆژ ئاوابوون ، ڕۆژوه‌كه‌یان ده‌شكێنن ... .

تێبینى :
به‌ڵام ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ى كه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ . گوایه‌ . پێغه‌مبه‌ر ـ ـ فه‌رموویه‌تى : " مَنْ أَفْطَرَ يَوْمَاً مِنْ رَمَضَان مُتَعَمِّدَاً ، لا يُجْزِئُهُ صِيَامُ الدَّهْرِ وَإنْ صَامَهُ " .
ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ فه‌رمووده‌یه‌كى ( ضعيف )ـه‌ و ( صحيح ) نیه‌ ، واتاكه‌شی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك ڕۆژێك له‌ ڕه‌مه‌زان به‌ ڕۆژوو نه‌بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ر به‌ درێژاى ساڵ به‌ ڕۆژوو بێت بۆی حیساب ناكرى .