ڕێگر و بەربەستەكانی نەكردنی قوربانی چین؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ڕێگر و بەربەستەكانی نەكردنی قوربانی چین؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
لەڕاستى دا هەندێك بۆچوونی هەڵـە یان هەندێك بیدعە بووەتـە هـۆی دوور كەوتـنەوەی زۆرێـك لە موسڵمانان لە ئەنجامدانـی قـۆچ و قـوربانی كە بریتین لە:
1 ـ زۆربەی خەڵك وا دەزانن یان وا تێگەینراون ! كە (مەڕێك یان بزنێك) تەنها بۆ یەك نەفەرە !!!
بەڵام لە ڕاستیدا لە سەردەمی پێغەمبەردا () پیاو ئاژەڵێكی (مەڕێك یان بزنێك)ی دەكرد بە قوربانی بۆ خۆی و خێزانی و منداڵەكانی: ((كَانَ الرَّجُلُ فِي عَهْدِ النَّبِيِّ () يُضَحِّي بِالشَّاةِ عَنْهُ وَعَنْ أَهْلِ بَيْتِهِ، فَيَأْكُلُونَ وَيُطْعِمُونَ)).
2 ـ زۆربەی خەڵك وا دەزانن یان وا تێگەینراون ! كە نابێت خاوەنی قوربانییەكە و منداڵەكانی لە گۆشتەكەی بخۆن ! بەڵام لە ڕاستیدا لە فەرموودەكانی پێغەمبەردا () ڕوونكراوەتەوە كە خاوەنی قوربانییەكە سوننەتە خۆی لـێی بخوات و دروستیشە (سێیەكی حەیوانەكە) بخوات و (سێیەكی)كی تری هەڵبگرێت و ئەو (سێیەكە)كەی تری ببەخشێت وەك پێغەمبەر () فەرموویەتی: ((فَكُلُوا وَادَّخِرُوا وَتَصَدَّقُوا))... ((فَيَأْكُلُونَ وَيُطْعِمُونَ)).
لە ڕاستیدا ئەم دوو بۆچوونە هەڵەیە دوو ڕێگری زۆر كاریگەر و بە هێزن بۆ نەكردنی قۆچ و قوربانی لە ناو موسڵماناندا !
ـ چونكە زۆربەی موسڵمانان دەڵێن: ئێمە ناتوانین بۆ سەری هەر نەفەرێـك قوربانی ئەنجام بدەین لە بەر ئەوەی ئەركێـكی قورس و گرانە ! ئەمەش زۆر ڕاستە و پێچەوانەشە بۆ فەرموودەكەی سەرەوە و هەروەها بۆ ئەم ئایەتانەش:
[يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمْ الْيُسْرَ وَلا يُرِيدُ بِكُمْ الْعُسْرَ] (البقرة 185).
[يُرِيدُ اللَّهُ أَنْ يُخَفِّفَ عَنْكُمْ] (النساء 28).
[وَمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِي الدِّينِ مِنْ حَرَجٍ] (الـحـج 78).
ـ هەروەها زۆربەی موسڵمانان دەڵێن: ئێمە ئەگەر دروست بێت خۆمان لە گۆشتی قوربانییەكە بخۆین و دروستیش بێت (سێیەكی حەیوانەكە) بخۆین و (سێیەكی)كی تریشی هەڵبگرێن ئەوا هەموو ساڵێك قوربانی دەكەین، چونكە وەك ووتراوە ئەو كاتە دەبێتە: (جەژنێك و دوو قوربان).
پێغەمبەری خواش () فەرموویەتی:((بَشِّرُوا وَلاَ تُنَفِّرُوا، وَيَسِّرُوا وَلاَ تُعَسِّرُوا)) صحيح مسلم رقم: (1732).
واتە: موژدە بدەن و خەڵك ڕاومەنێن، وە كار ئاسانی بكەن و شت لە سەریان قورس و گران و ناڕەحەت مەكەن.
3 ـ زۆربەی خەڵك وا دەزانن یان وا تێگەینراون ! كە تەنها یەك جار قوربانی دەكرێت !!! بەڵام لە ڕاستیدا (واجبە) هەموو خێزانێك هەموو ساڵێك قۆچ و قوربانی بكەن وەك پێغەمبەر ()) فەرموویەتی:((يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّ عَلَى كُلِّ أَهْلِ بَيْتٍ فِي كُلِّ عَامٍ أُضْحِيَةً))، واتە: ئەی خەڵكینە پێویستە لە سەر هەموو خاوەن ماڵ و هەموو خێزانێك هەموو ساڵێك قوربانی بكات.
[كەواتە: موژدە دەدەین بە هەموو موسڵمانان:]
كەوا دروستە ئاژەڵێك (مەڕێك یان بزنێك) بكرێت بە قوربانی بۆ خێزانێك هەرچەندە ژمارەشیان زۆر بێت، بۆ پیاوەكە خۆی و خێزانی و منداڵەكانی.
هەروەها دروستیشە (سێیەكی حەیوانەكە) بخۆن و (سێیەكی)كی تریشی هەڵبگرن.
بۆیە پێویستە لە سەر ئەوانەی كە توانایان هەیە هەموو ساڵێك قۆچ و قوربانی بكەن وەك پێغەمبەر () فەرموویەتی: ((يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّ عَلَى كُلِّ أَهْلِ بَيْتٍ فِي كُلِّ عَامٍ أُضْحِيَةً))، واتە: ئەی خەڵكینە پێویستە لە سەر هەموو خاوەن ماڵ و هەموو خێزانێك هەموو ساڵێك قوربانی بكات.
4 ـ بە داخەوە چەند سەدەیەكە بە هۆی بێئاگایـی لە سوننەتی موبارەكی پێغەمبەر () چەندین بیدعەی وەك (مەولودی) و (بەرە جەژنان و عەرەفە) و (سەر چلە و سەر ساڵ)، و هەروەها (نەزری شیركی بۆ ئیمامەكان) كە هیچ بەڵگەیەكی شەرعی لە سەر نەهاتووە بووەتە هـۆی مراندنی دروشمی قۆچ و قوربانی كردن، كەواتە پێویستە هەوڵی زینــدووكردنەوەی ئەم دروشـمە زۆر بكرێـت تاوەكو سوننــەتەكانی پێغەمبەر() زیندوو بكرێنەوە و زاڵ ببێت بە سەر بیدعە چەپەڵەكاندا (إنْ شاء الله).
[ئەم پرسیار و وەڵامە لە كتێبی (چۆنێتى قوربانى كردن لەسەر دەمى پێغەمبەردا ) وەرگیراوە لە نوسنی مامۆستا محمد عبدالرحمن]

سەردان: ٢,٥٥٥ بەش: قوربانى كردن