ئایا پێویستە هەموو کەسێک چاودێرى فەجر و خۆرئاوابوون بکات یان پەیوەست بێ بە بانگەوە بۆ دەست هەلگرتن لەخواردن وە بۆ ڕۆژووشکاندن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا پێویستە هەموو کەسێک چاودێرى فەجر و خۆرئاوابوون بکات یان پەیوەست بێ بە بانگەوە بۆ دەست هەلگرتن لەخواردن وە بۆ ڕۆژووشکاندن؟
پرسیار:

ئایە پێویستە هەموو كەسێك خۆی بەدواداچوونی هەبێت‌و موراقەبەی ئەوە بكات كە فەجری صادق هەیە یان نا؟ ئەمە لە بەیانیاندا وە ئێوارانیش چاودێری خۆر بكات كە بزانێ خۆر ئاوا بووە یان نا؟ یاخود پەیوەست بێت بە بانگەوە كە بەیانی بانگی بیست دەست لە خواردن‌و خواردنەوە هەڵدەگرێت‌و ئێوارانیش بە بانگ رۆژوو دەشكێنێت؟

پێغەمبەری خوا فەرمووی:  (والمُؤَذِّنُ مُؤتَمَنٌ) (رواه أحمد والطبراني في الكبير ) واتە بانگدەر دەبێت كەسێكی ئەمین بێت لەسەر نوێژوو ڕۆژووی موسڵمانان، خەڵكی سیقەو متمانەی بە بانگدەرەكە هەیە ئەو بانگدەرە دەبێت لە خوا بترسێت ئاگای لە نوێژوو ڕۆژوی موسڵمانان بێت، كاتێك بانگ بدات كە بانگ بوو بێت‌و فەجری صادق دەرچوو بێت، نەك لە فەجری كاژبەوە لە بیدایەتەوە بانگ بدات‌و خواردن لە خەڵك حەرام بكات، كە حەرامیش نابێت‌و جارێ نوێژیش نەبووە، بەهەمان شێوەش ئێواران كاتێك كە خۆر ئاوا بوو، ووتمان(إِذَا أَقْبَلَ اللَّيْلُ مِنْ هَاهُنَا، وَأَدْبَرَ النَّهَارُ مِنْ هَاهُنَا) كە شەو لەولاوە هات لە جیهەتی مەشریقەوە وە لە جیهەتی مەشریقەوە خۆر ڕۆیشت‌و نەما وە خۆرئاوا بوو ئەوە پێویستە بانگدەر بانگ بدات، جا مادام (المؤذن مؤتمن) بێت كەواتە پێویست ناكات خەڵكی ئەو ئەركە بخەنە سەر شانیان، نەك بڵێ من چاوەڕوانی بانگ دەكەم ڕۆژوو دەست پێدەكەم‌و ڕۆژووش دەشكێنم تەنها مەگەر دەركەوێت كە ئەو كەسە بانگدەرەكە بەتەواوی لەكاتی خۆی بانگ نادات نە بەیانیان نە ئێواران، بۆ نموونە بەیانیان زۆر زووتر بانگ دەدات یان ئێواران زۆر زوو بانگ دەدات ئەوە ئەگەر زانیت‌و دڵنیا بوویت: (الْيَقِينُ لَا يَزُولُ بِالشَكِّ) ئەصڵ ئەوەیە كە بانگدەرەكە ئەمینەو بەقسەی بكرێت، بەڵام كە دڵنیا بوویت ئەو بانگدەرە بەیانیان پێش كاتی بانگ بانگی دا ئەوە تۆ بەقسەی مەكەو تا فەجری صادق دەرنەچێت بۆت هەیە بخۆیت‌و بخۆیتەوە، وە ئەگەر دڵنیا بوویت ئێوارە خۆر ئاوا بووەو بانگی نەداوە ئەستێرەش دیارە جارێ ئەوە تۆ بۆت هەیە ڕۆژووی خۆت بشكێنیت وە چاوەڕێی بانگ نەكەی، بەڵام ئاگامان لە مەسەلەیەك هەبێت بەتایبەتیش ئەوە ئامۆژگاریە بۆ گەنجانێك كە خۆشەویستیان بۆ سوننەت هەیە دەیانەوێ دەست بە سوننەتەوە بگرن لەوانەیە عەقڵی كەسانێك ئەوە قبوڵ نەكات كە جارێ مەلا بانگی نەدابێت هەر چەندە خۆریش ئاوابووبێت ڕۆژوو بشكێنیت، چونكە نازانن ئەوە سوننەتە نازانن ئەوە دینە وا دەزانن بانگدەرەكە هەموو شتێكە كە لەپێش چاوی ئەو ڕۆژوو دەشكێنی یان لە مزگەوتێك لەپێش چاوی خەڵكی نەزان فیتنەو موشكیلە دروست دەكەیت كەواتە ئامۆژگاریم بۆ گەنجان ئەوەیە كە جارێ سوننەتەكە بۆ خەڵك ڕوون بكەنەوە بۆ ئەوەی خەڵك تێبگات ئەوجا لە پێش چاوی ئەوان بیكەن، كە ڕوون نەكرابێتەوە‌و خەڵك تێنەگات یان عەقڵی خەڵك ئەوە وەرنەگرێت تۆ مەچۆ ئەو كارە بكەی بەڵكو لە ماڵی خۆت ڕۆژووەكەت بشكێنە كە دڵنیابوویت خۆر ئاوابووە ئەوجا بڕۆ مزگەوت، پێویست ناكات فیتنە دروست بكەیت چونكە مرۆڤ دەبێت هەندێك سوننەت واز لێبێنێت بۆ ئەوەی فیتنە دروست نەبێت.

سەردان: ١,٩٥٤ بەش: