شتێك هەیە لە سوننەتە باس كرا بێت بۆ خواردن لە كاتی پاشێوكردن یاخود هەر جۆرە خواردنێك دروستە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
شتێك هەیە لە سوننەتە باس كرا بێت بۆ خواردن لە كاتی پاشێوكردن یاخود هەر جۆرە خواردنێك دروستە؟

 پێغەمبەر دەیفەرموو : (نِعْمَ سَحُورُ المؤمنِ التمرُ). واتە: باشترین پاشێوی مرۆڤی ئیماندار خورمایە، واتە تەڕێتی خوارماو شیرینێتی خورما ووزەیەكی زۆرو بەسوود بە لاشەی مرۆڤ دەبەخشیت، بۆیە دەیفەرموو باشترین پاشێوكردن بریتیە لە خورما. كە خورما هەبێت چاكە كە نەشبێت هەر خواردنێكی تر بخوات مرۆڤ كە بزانێ سودی بۆی هەیەو خۆی پێدەگرێت ئەوە دروستە ان شا‌ء الله .

 ئەگەر کەسێک لە پارشێودا  خواردنی بۆ نەخورا چی بكات؟

ئەگەر قومێك ئاویش بخواتەوە إن شا‌ء الله ئەو خێرەی بۆ دەنوسرێت .

ئەم پرسیارە لە لایەن (دکتۆر عبداللطیف أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ١,٠٥٧ بەش: