مه‌رجه‌كانی شووكردن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
مه‌رجه‌كانی شووكردن
پرسیار:

ئەو خاڵانە چین کە  پێویسته‌ له‌سه‌ر كچی ئیماندار په‌یڕه‌وی بكات له‌كاتی شووكردنیدا ؟

مه‌رجه‌كانی شووكردن
ئەو خاڵانەى كه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر كچی ئیماندار په‌یڕه‌وی بكات له‌كاتی شووكردنیدا :
1 . پێویسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی شووی پێده‌كه‌ی كه‌سێكی خاوه‌ن بیروباوه‌ڕێكی ئاینی پته‌و و چاك بێت .
2 . ده‌بێت خاوه‌نی ئاكار و ڕه‌وشتێكی جوان بێت .
3 . پێویسته‌ كه‌سێك بێت فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره‌ جێبه‌جێبكات وه‌كو ( ئه‌نجامدانی هه‌ر پێنج فه‌رزه‌كه‌ی نوێژ له‌ڕۆژێكدا و ڕۆژوو گرتنی مانگی ڕه‌مه‌زان ... هتد ) وه‌ به‌پێی تواناش سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا () له‌خۆیدا په‌یڕه‌ و بكات .
4 . ده‌بێت كه‌سێك بێت دوور بێت له‌خواردنه‌وه‌ی مه‌یی و شته‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان .
5 . ده‌بێت كه‌سێك بێت هاوڕێیه‌تی كه‌سانی خراپ نه‌كات چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا () فه‌رموویه‌تی : ( المرء على دین خلیله ، فلینظر أحدكم من یخالل ) .واته‌ : خه‌ڵكی له‌سه‌ر ئاینی هاوه‌ڵه‌كه‌یه‌تی ده‌ ئێوه‌ بڕوانن كێ ده‌كه‌نه‌ هاوه‌ڵى خۆتان .
===========
(1) ( رواه أحمد والترمذي وأبو داود والبيهقي في : ( شعب الإيمان ) وقال الترمذي : هذا حديث حسن غريب . وقال النووي : إسناده صحيح ، وحسنه العلامة الألباني في : مشكاة المصابيح : 5019 ) .

سەردان: ٣,٩٩٠ بەش: ژنهێنان و شوکردن