زۆر جار گوێمان لەوە دەبێت کە هاتنى بەڵا و موسیبەت حیکمەتێکی زۆری تێدایە ، جا ئەو حیکمەتانە چین ؟
بەڵێ بێگومان بەڵاو موسیبەت چەندان حیکمەتی هەیە لەوانە:
یەکەم : جێگیر بوونی بەندایەتی کردن بۆ خودا
دووەم: بەڵا دەبێتە هۆکاری جێگیر بوون وسەرکەوتنی مرۆڤ لەسەر ئەرزدا
سێیەم : سڕینەوەی تاوان
چوارەم : دەست کەوتنی پاداشت وبەرز بوونەوەی پلە
پێنجەم : تاقی کردنەوە فرسەتێکە بۆ بەخۆدا چوونەوە ، وبیر کردنەوە لەکەم وکورتیەکان .
شەشەم : بەڵا وانەیەکی ئیمانی و واقعی یە بەوەی کە مرۆڤ لاوازە
حەوتەم: بەڵا دەبێتە هۆکاری نەمانی لەخۆ ڕازی بوون ، و لەخودا نزیک بوونەوە
هەشتەم : دەرکەوتنی حەقیقەتی کەسەکە، چەندان کەس هەن تەنها لەکاتی بەڵا وموسبەتدا دەناسرێن .
نۆیەم : بەڵا پیاوان پەروەدە دەکات وئامادەیان دەکات:
دەیەم: یەکێکی تر لەحیکمەتەکانی بەڵا وموسیبەت: مرۆڤ بۆی دەردەکەوێت کێ هاوەڵی ڕاستەقینەیەتی وکێش بەپێچەوانەوە تەنها بەزمان لەگەڵیەتی وهاوەڵی مەسڵەحەتە .
یانزەیەم : بەڵا تاوانەکانت بیر دەخاتەوە بەڵکو تەوبە بکەیت
دوانزەیەم: بەڵا حەقیقەتی دونیات بۆ دەردەخات وبۆت دەردەکەوێت چەند کەم نرخە وماوەیەکی دیاری کراوە وتاسەر نی یە
سیانزەیەم: بەڵا فەزڵ ونیعمەتەکانی خودات بیر دەخاتەوە ،
چواردەیەم : حەز کردن بەمردن و چوونە بەهەشت:
بەڵێ بێگومان بەڵاو موسیبەت چەندان حیکمەتی هەیە لەوانە:
یەکەم : جێگیر بوونی بەندایەتی کردن بۆ خودا ، زۆر کەس لەبری بەندایەتی کردن بۆ خودا بوونەتە بەندەی هەواو ئارەزووەکانیان ، بەڵام کاتێ توشی بەڵاو موسیبەت دەبن هەست بەشەرمەزاری دەکەن ودەزانن خەسارەو مەندی دونیا ودواڕۆژ بوونە ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ( وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَعْبُدُ اللَّهَ عَلَى حَرْفٍ فَإِنْ أَصَابَهُ خَيْرٌ اطْمَأَنَّ بِهِ وَإِنْ أَصَابَتْهُ فِتْنَةٌ انْقَلَبَ عَلَى وَجْهِهِ خَسِرَ الدُّنْيَا وَالآخِرَةَ ذَلِكَ هُوَ الْخُسْرَانُ الْمُبِينُ ) الحج/11 .
واتە: ده‌شتنشینه‌كان ئه‌هاتنه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا - ﷺ - وه موسڵمان ده‌بوون و ده‌گه‌ڕانه‌وه شوێنى خۆیان، ئه‌گه‌ر باران و به‌روبوم و منداڵیان زۆر بوایه ده‌یانوت دینه‌كه‌مان دینێكى چاكه‌و به‌رده‌وام ده‌بوون له‌سه‌رى، وه ئه‌گه‌ر وشكه‌ساڵى و بێ به‌رهه‌م و بێ منداڵ بوونایه ده‌یانوت دینه‌كه‌مان خێرى تیادا نیه‌و پاشگه‌ز ده‌بوونه‌وه، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: وه له‌ناو خه‌ڵكیدا كه‌سانێك هه‌ن كه عیباده‌تی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن له‌سه‌ر گومان و دامه‌زراو نین ، ئه‌گه‌ر خێرێكی دونیایی له خۆشگوزه‌رانی و له‌شساغی تووش بێت ئه‌وه جێگیر ئه‌بێ و دڵنیا ئه‌بێت له‌سه‌ر دینه‌كه‌ی و به‌رده‌وام ئه‌بێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تووشی نه‌خۆشی یان نه‌بوونی بێت ئه‌وه هه‌ڵئه‌گه‌ڕێته‌وه‌و ده‌ستبه‌رداری دینه‌كه‌ی ئه‌بێت و پاشگه‌ز ئه‌بێته‌وه‌و به‌ره‌و كوفر ئه‌چێت ، كه به‌هۆی ئه‌مه‌وه دونیا‌و قیامه‌ت له‌ده‌ست ئه‌دات و زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت ، كه ئه‌مه‌ش به دڵنیایى زه‌ره‌رمه‌ندێتی ڕوون و ئاشكرایه.
دووەم: بەڵا دەبێتە هۆکاری جێگیر بوون وسەرکەوتنی مرۆڤ لەسەر ئەرزدا ، پرسیار کرا لەپێشەوا شافعی : کامیان باشە ، ئارام گرتن یاخود بەڵا یاخود جێگیر بوون وسەرکەوتن ، گوتی: بێگومان تەمکین وسەرکەوتن نایەت دوای بەڵاو موسیبەت نەبێت ، کاتێ تاقی دەکرێتەوە ئارام دەگرێت ، وگەر ئارامی گرد سەرکەوتو دەبێت .
سێیەم : سڕینەوەی تاوان ، ئیمامی تورموزی (2399) لەئەبو هورەیرەوە خودا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەر ﷺ فەرمووی : ( ما يزال البلاء بالمؤمن والمؤمنة في نفسه ، وولده ، وماله ، حتى يلقى الله وما عليه خطيئة ) رواه الترمذي (2399) وصححه الألباني في "السلسلة الصحيحة" (2280) .
واتە: بەردەوام بەڵاو موسیبەت توشی پیاوان وئافرەتانی باوەڕدار دەبێت ، لەخودی خۆیان، وماڵ ومنداڵەکانیاندا ،تاوەکو کاتێ دەگەنەوە بەخودا لەهەموو تاوانێک پاک بوونەتەوە.
وە ئەنەس خودا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە و دەڵێت: پێغەمبەر ﷺ فەرمووی : ( إِذَا أَرَادَ اللَّهُ بِعَبْدِهِ الْخَيْرَ عَجَّلَ لَهُ الْعُقُوبَةَ فِي الدُّنْيَا ، وَإِذَا أَرَادَ اللَّهُ بِعَبْدِهِ الشَّرَّ أَمْسَكَ عَنْهُ بِذَنْبِهِ حَتَّى يُوَافِيَ بِهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ) . رواه الترمذي (2396) وصححه الألباني في السلسلة الصحيحة (1220) .
واتە: گەر خودا خێری بۆ بەندەکەی بوێ ئەوا لەدونیادا سزاکانی بۆ پێش دەخات ، وە گەر خودا شەڕی بۆ بەندەکەی بوێ ئەوا لێی دەگەڕێت تاوەکو لەڕۆژی دوایدا سزای دەدات.
چوارەم : دەست کەوتنی پاداشت وبەرز بوونەوەی پلە ، ئیمامی موسلیم (2572)لەعائیشەوە خودا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی : ( مَا يُصِيبُ الْمُؤْمِنَ مِنْ شَوْكَةٍ فَمَا فَوْقَهَا إِلا رَفَعَهُ اللَّهُ بِهَا دَرَجَةً ، أَوْ حَطَّ عَنْهُ بِهَا خَطِيئَةً ) .
واتە: ئەوەی توشی باوەڕدار دەبێت لەدڕێکێکەوە تا دەگاتە شتەکانی تر ئیلا بەو هۆیەوە خودا پلەی بەرز دەکاتەوە ، یاخود تاوانی لەسەر لادەبات.
پێنجەم : تاقی کردنەوە فرسەتێکە بۆ بەخۆدا چوونەوە ، وبیر کردنەوە لەکەم وکورتیەکان .
شەشەم : بەڵا وانەیەکی ئیمانی و واقعی یە بەوەی کە مرۆڤ لاوازە ، و بۆی دەردەکەوێت چەند هەژار و بێ دەسەڵاتە وتوانای بەرگە گرتنی سزاکانی خودای نی یە ، بۆیە وای لێ دێت پشت بەخودا ببەستێت .
حەوتەم: بەڵا دەبێتە هۆکاری نەمانی لەخۆ ڕازی بوون ، و لەخودا نزیک بوونەوە
هەشتەم : دەرکەوتنی حەقیقەتی کەسەکە، چەندان کەس هەن تەنها لەکاتی بەڵا وموسبەتدا دەناسرێن .
فوزەیلی کوڕی عیاز دەڵێت : " الناس ما داموا في عافية مستورون ، فإذا نزل به‌م بلاء صاروا إلى حقائقهم ؛ فصار المؤمن إلى إيمانه ، وصار المنافق إلى نفاقه " .
واتە: خەڵک مادام لەخۆشیدان ئەوا داپۆشراون وکەس نازانێت چۆنن ، هەرکات توشی بەڵا بوون ئەوا حەقیقەتیان دەردەکەوێت ، کەسی باوەڕدار باوەڕەکەی دەردەکەوێت ،وکەسی دوو ڕوو ومونافیقیش نیفاقەکەی بەدیار دەکەوێت.
نۆیەم : بەڵا پیاوان پەروەدە دەکات وئامادەیان دەکات:
خوای پەروەردگار بۆ پێغەمبەرەکەی ﷺ قورسترین ژیانی هەڵبژارد ، هەر لەمنداڵیەوە ئامادەی کرد بۆ ئامانجێکی گرنگ کەچاوەڕێی دەکرد کە کەسانی زۆر بەهێز نەبێت بەرگەی ناگرن ، ئەوانەی کەبەڵا وناخۆشی هەموو ژیانی تەنیون ، وئارام گر بوون .
دەبینی پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بەهەتیوی لەدایک بوو وپاشان ماوەیەکی زۆری نەبرد دایکیشی مرد.
بۆیە خوای پەروەردگار ئەمە بیری پێغەمبەر صلّى اللّه عليه وسلم دەخاتەوە وپێی دەفەرموێت : ( ألم يجدك يتيماً فآوى ) .
واتە: ئایا خوای گه‌وره تۆی نه‌بینی كه هه‌تیو و بێ باوك بووی كه‌س نه‌بوو په‌نات بدا خوای گه‌وره په‌نای دایت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر - ﷺ - له سكی دایكی‌دا بوو باوكی وه‌فاتی كرد، وه ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵ بوو دایكیشی وه‌فاتی كرد، (عبدالمطلب)ى باپیری گرتییه خۆی ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵ بوو ئه‌ویش وه‌فاتی كرد، دواتر (ئه‌بو تاڵیب) ى مامى گرتییه خۆی كه زۆر هه‌ژارو نه‌دار بوو.
خوا هەر لەمنداڵیەوە ویستی پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ئامادە بکات بۆ بەرگە گرتنی بەڵا و تەنگ و چەڵەمیەکانی ژیان.
دەیەم: یەکێکی تر لەحیکمەتەکانی بەڵا وموسیبەت: مرۆڤ بۆی دەردەکەوێت کێ هاوەڵی ڕاستەقینەیەتی وکێش بەپێچەوانەوە تەنها بەزمان لەگەڵیەتی وهاوەڵی مەسڵەحەتە .
یانزەیەم : بەڵا تاوانەکانت بیر دەخاتەوە بەڵکو تەوبە بکەیت ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَمَا أَصَابَكَ مِن سَيئَةٍ فَمِن نفسِكَ ) النساء/79 ،
واتە:وه ئه‌گه‌ر تووشی ده‌ردو به‌ڵاو نه‌خۆشی و ناخۆشی ببی ئه‌وه به‌هۆی تاوانی خۆته‌وه‌یه.
وەهەروەها فەرموویەتی : ( وَمَا أَصابَكُم من مصِيبَةٍ فَبِمَا كَسَبَت أَيدِيكُم وَيَعفُوا عَن كَثِيرٍ ) الشورى/30 .
واته: وه ئێوه تووشی هه‌ر به‌ڵاو موسیبه‌تێك ببن به‌هۆی تاوانی خۆتانه‌وه‌یه هێشتا خوای گه‌وره له زۆرێك له تاوانه‌كانتان ئه‌بوورێت و سزاتان نادات له‌سه‌ری، (وه له‌بیرچوونی قورئانیش هه‌ر به هۆی تاوانه‌وه‌یه، وه ئه‌وه‌یش به‌ڵاو موسیبه‌تێكی گه‌وره‌یه).
بەڵا فرسەتێکە بۆ تەوبە کردن پێش ئەوەی بمریت وتوشی سزای دواڕۆژ ببیت ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَلَنُذِيقَنهُم منَ العَذَابِ الأدنَى دُونَ العَذَابِ الأكبَرِ لَعَلهُم يَرجِعُونَ ) السجدة/21 ،
واتە:وه به دڵنیایی ئێمه سزا نزیكه كه‌مه‌كه‌ى دونیایان پێ ئه‌چێژین له ده‌ردو نه‌خۆشى و به‌ڵاو موسیبه‌ت و وشكه‌ساڵى و گرانى و كوشتن و جێبه‌جێ كردنى سنورى خوا‌و تێكشان له جه‌نگدا كه له دونیا تووشیان ئه‌بێ جگه له سزا گه‌وره‌كه كه سزای ڕۆژی قیامه‌ته ، واته: له دونیا كه تووشی به‌ڵاو موسیبه‌ت و ناخۆشی و سزایان ئه‌كه‌ین به‌ڵكو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره‌و ته‌وبه بكه‌ن و ئیمان بێنن.
جا (والعذاب الأدنى) تەنگ وچەڵەمەکان وناخۆشیەکانی ژیانی دونیایە کەتوشی مرۆڤ دەبێت.
گەر ژیان بەبەردەوامی خۆش بێت ، حەتمەن دەبێتە هۆکاری ئەوەی مرۆڤ لەخۆی بایی ببێت و واهەست بکات بێ پێویستە لەخودا ، بۆیە یەکێک لەڕەحمەکانی خودا ئەوەیه مرۆڤ توشی بەڵا دەکات بەڵکو بگەڕێتەوە بۆ لای.
دوانزەیەم: بەڵا حەقیقەتی دونیات بۆ دەردەخات وبۆت دەردەکەوێت چەند کەم نرخە وماوەیەکی دیاری کراوە وتاسەر نی یە ،ژیانی ڕاستەقینە وکامڵ لە دواڕۆژدایە ، کەهیچ ناڕەحەتی وناخۆشیەکی تێدا نی یە ،خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ( وَإِن الدارَ الآخِرَةَ لَهِىَ الحَيَوَانُ لَو كَانُوا يَعلَمُونَ ) العنكبوت/64 ،
واتە: بەتەئکید ڕۆژی دوایی و ڕۆژی قیامه‌ت ژیانێكه كه به هه‌میشه‌یی مرۆڤـ تیایدا زیندووه‌و ئه‌مێنێته‌وه‌و له‌ناو ناچێت ، ئه‌گه‌ر بزانن ده‌بێت ئه‌و ژیانه هه‌ڵبژێرن كه ده‌مێنێته‌وه به‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه له‌ناو ده‌چێت.
بەڵام ژیانی دونیا پڕیەتی لەناخۆشی وغەم وپەژارە ودەردەسەری ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : : ( لَقَد خَلَقنَا الإِنسانَ في كَبَدٍ ) البلد/4 .
واتە: به دڵنیایی مرۆڤمان دروست كردووه به‌ڕێكی و به‌ڕاستی و دامه‌زراوی، یاخود (كَبَدٍ) واته: به مه‌شه‌قه‌و ناڕه‌حه‌تی، واته: مرۆڤ به‌درێژایی ته‌مه‌نی له مه‌شه‌قه‌و ناڕه‌حه‌تیدایه‌و مه‌شه‌قه‌و ناڕه‌حه‌تییه‌كانی ژیانی دونیا ئه‌چێژێ تا مردن، وه كه مردیش له ڕۆژی قیامه‌تیشدا ڕووبه‌ڕووی مه‌شه‌قه‌و ناڕه‌حه‌تی و سه‌غڵه‌تی ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌بێته‌وه.
سیانزەیەم: بەڵا فەزڵ ونیعمەتەکانی خودات بیر دەخاتەوە ، بۆنموونە کاتێ نەخۆش دەکەویت ئەوکات دەزانی لەش ساغی چەند نیعمەتێکی گەورەیە کە تۆ چەندان ساڵە تیایدایت وقەدرت نەزانیوە .
چواردەیەم : حەز کردن بەمردن و چوونە بەهەشت:
بێگومان هیچ کات حەز بەمردن ناکەیت گەر تاڵاوی ژیانت نەچێژی ، چۆن تۆ حەز بەبەهەشت دەکەیت گەر تۆ لەدونیادا هەموو شتێکت هەبێت وبێ دەرد وبەڵا بیت؟
ئا ئەمانە چەند حیکمەتێک بوون کەبەهۆی تووش بوون بەڵا وموسیبتەوە وەدەس دێن .
والله تعالى أعلم .