حوکمی ئەو کەسانە چی یە کە لە خۆشەویستیاندا هەموو سنورێکیان بەزاندووە و تەنانەت غەیرى خودا بەخودا دەزانن یاخود جگە لە پێغەمبەران کەسانی تر بە پێغەمبەر دەزانن ؟
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
یەکێک لە جۆرەکانى شەریك بۆ خوا دانان بریتی یە لە شەریك بۆ خوا دانان لە خۆشویستندا (شرك المحبة):
مەبەست لەو خۆشەویستییەی كە بۆ غەیری خوا ببێت شیركی گەورەیە، ئەو خۆشە ویستییەیە كە ئەوپەڕی بە گەورە دانان و زەلیلیو مل كەچیو ژێر باری لەگەڵدایە بۆ خۆش ویستراو وەك ئەوەی كەیەكێكی خۆش ویست، خۆش ویستنەكەی بە شێوەیەكی وابێت كە زەلیلو مل كەچ و ژێر باریشی كردبێت و زۆریشی بەگەورە دابنێت.
ئەمەش خۆشویستنی بەندایەتییە كە بنچینەی كردەوە بەندایەتییەكانی ترە و پاڵنەری عەبدە بۆ نزیك بونەوە لە خۆش ویستراو بە ئەنجامدانی ئەو كارانەی كە لای خۆش ویستراو خۆشەویستن.
وەئەم جۆرە خۆش ویسـتنە عیبادەتە و الله فەرمانی كــردووە كە بە تەنها بۆ ئەو بێت وە ئەو خۆشویستنە بۆ كەس ئەنجام نەدرێت نە لەگەڵ ئەو بەهاوبەشی، وە نەبێ ئەو بە تەنهایی وسەربەخۆیی چونكە ئەم جۆرە خۆش ویستنە تەنها شایستەی پەروەردگاری گەورەو تەواوی خاوەن نیعمەت و بەهرەیە، نەك مرۆڤی بێ دەسەڵاتی نوقسانی بێ بەهرە.
وە لە ناو خەڵكیدا ئەم جۆرە شیركە هەیە وەك پەروەردگار دەفەرموێت :
[وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَتَّخِذُ مِنْ دُونِ اللَّهِ أَنْدَاداً يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ اللَّهِ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَشَدُّ حُبّاً لِلَّهِ] (البقرة: 165).
واتە: لەناو خەڵكیدا هەیە كە وێنەو هاوشێوەو شەریكی بۆ خوا داناوە لەوەدا كەخۆشی دەوێت وەك خۆش ویستنی خوا، واتە وەك ئەو خۆش ویستنەی بۆ خوا هەیە كە بەگەورە دانان و زەلیلی لەگەڵدایە. بەڵام بڕواداران خۆش ویستنەكەیان بۆ خوا زیاترە لە خۆش ویستنی موشریكان بۆ خۆشەویستەكانیان و ئیعتیقاد پێ بووەكانیان.
وە هەروەها خۆش ویستنی بڕواداران بۆ خوا پتەو ترە لە خۆش ویستنی موشریكەكان بۆی چونكە هی بڕواداران خالصەو تەنها بۆ خوایە بەڵام هی موشریكەكان تێكەڵەو تەنها بەشێكی بۆ خوایە.
ئیمام ابن القیم –رحمه الله- فەرمویەتی :
الشرك بالله في المحبة والتعظيم بأن يحب مخلوقا كما يحب الله، فهذا من الشرك الذي قال سبحانه فيه: (ومن الناس من يتخذ من دون الله أندادا …) وقال أصحاب هذا الشرك لآلهتهم، وقد جمعتهم الجحيم:
[تَاللَّهِ إِنْ كُنَّا لَفِي ضَلالٍ مُبِينٍ؛إِذْ نُسَوِّيكُمْ بِرَبِّ الْعَالَمِينَ] (الشعراء:98/97).
ومعلوم أنهم ماسوّوهم به سبحانه في الخلق والرزق، والإماتة والإحياء، والملك والقدرة، وإنما سووهم به في الحب والتألُّه والخضوع لهم والتذلل …)
واتە: موشریكەكان لەناو ئاگری دۆزەخدا گومڕایەتی خۆیانیان بۆ دەردەكەوێت و ڕوو دەكەنە پەرستراوە ناحەقەكانیان و دەڵێن: سوێندبە الله ئێمە لە گومڕایییەكی ئاشكرادا بوین كە ئێوەمان دەكردە یەكسانی الله.
وە بێگومان نەیانكردبونە یەكسانی الله، لەوەدا كە بڵێن ئەوانیش دروستكارمانن و، ڕزق و ڕۆزی دەرو، زیندوكەرو مرێنەرمانن!، بەڵكو لەخۆش ویستن و ملكەچ بون و زەلیلی بۆ نواندن و پەرستن بۆ كردندا كردبویاننە هاوەڵ و یەكسانی الله.
تێبینی :
1- كەواتە خۆش ویستنی غەیری خوا پێویستە لەبەر خۆشەویستی خوا (المحبة في الله) بێت، نەك لەگەڵ خۆش ویستنی ئەو (المحبّة مع الله)؛ چونكە یەكەمیان عیبادەتەو تەواوكەری خۆش ویستنی الله یە، بەڵام دووەمیان شیركەو كەمكەرەوەی خۆش ویستنی الله یە.
2- وە خۆش ویستنی غەیری خوا ئەگەر بەگەورە دانان و زەلیلیو مل كەچیو ژێرباری لەگەڵدا نەبوو ئەوە شیرك نییە. وەك خۆش ویستنی منداڵ و خزم و خێزان، كە خۆش ویستنێكی سروشتییە.(المحبة الطبيعيّة).
کەواتە : موسڵمانان دەبێ زۆر وریا بن کاتێک کەسێکیان خۆشویست نابێ ئەو خۆشەویستیە بگاتە ڕادەیەک کە سنورى شەرع ببەزێنێ ، چونکە هەرکات سنورى بەزاند ئەوکاتە توشی شیرک دەبێ کە گەورە ترین تاوانە و هەر کەسێک بەو حاڵەوە بمرێت و تەوبە نەکات هەرگیز لێخۆشبونى خواى گەورە شمولى ناکات وەکو خواى گەورە دەفەرموێ : [ إنَّ الله لايَغفِرُ أَنْ يُشرَكَ بِهِ ويَغفِرُ مَادونَ ذلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ] النساء 48.
واتە: خوای گەورە لەو خۆش نابێت كەهاوبەشی بۆ پەیدابكرێت وەلەخوارئەوەوە(هاوبەش بڕیاردان) بۆ هەركەسێ كەبیەوێ خۆش ئەبێ.
وە هەروەها خواى گەورە فەرموویەتى : [ إنَّه مَنْ يُشْرِك بِاللهِ فقَدْ حَرَّمَ اللهُ عَلَيْهِ الجَنَّةَ وَمَأوَاهُ النَّارُ وَمَالِلظالِمِينَ مِنْ أنْصَارٍ] مائده: 72.
واتە:بەڕاستی هەركەسێك كەهاوەڵ بۆ خوا بڕیاربدات ئەوە خوای گەورە بەهەشتی لەسەر حەرام ئەكات وجێگەی ئاگرەو وستەمكاران هیچ سەرخەرێكیان بۆ نیە.
جا ئەگەر لەگەڵ خودادا کەسێکی خۆش بوێ هاوشێوەی خودا دەبێتە شیرک و هاوەڵبڕیاردان ئەی دەبێ حوکمی ئەو کەسە چی بێت کەخودی مەحبووبەکەی بەخودا بزانێت ؟؟؟!!!
داواکارین لە خواى گەورە هیدایەتى هەموو لایەکمان بدات و حزبایەتى و سیاسەت و ماستاو کردن وامان لێ نەکات توشی شیرک و گومڕایی ببین .
وەڵامدانەوەى : ستافی وەڵامەکان بە سوود وەرگرتن لە کتێبی : خواپەرستى نەک شەخص پەرستى لە نوسینى : دکتۆر : عبداللطیف أحمد