هەڕەشە كردن لەو كەسانەی دەرهەق بە خێزانیان رەزیلن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
هەڕەشە كردن لەو كەسانەی دەرهەق بە خێزانیان رەزیلن
پرسیار:

چ دەڵێن بەو پیاوانەى کە ڕەزیلن و پێداویستى خێزانیان دابین ناکەن ؟ وە ئیسلام چۆن هانى پیاوان دەدات کە بژێوی و نەفەقەى خێزانیان دابین بکەن؟

خوای گەورە لە مەدح كردنی عەبدەكانیدا دەفەرموێ: {وَالَّذِينَ إِذَا أَنفَقُوا لَمْ يُسْرِفُوا وَلَمْ يَقْتُرُوا وَكَانَ بَيْنَ ذَلِكَ قَوَامًا} الفرقان:67
واتە: ئەوانەشن كە لەكاتى ماڵ بەخشینا، نە یەكجارى دەست بڵاون، نە تەواویش دەست قوچاون، هەر لەو ناوەندە ماون.
پێغەمبەر() فەرمویەتی: ((كفى بالمرء إثماً أن يضيع من يقوت!)). رواه مسلم
واتە: مرۆڤ ئەوەندە گوناهەى بەسە، كە قوتى ئەوانە نەدات، كە لەسەریەتى بیانژێنێ.
هەروەها دەفەرموێ: ((إن الله سائل كل راع عما استرعاه، أحفظ ذلك أم ضيع، حتى يسأل الرجل عن أهل بيته)). رواه ابن حبان في صحيحه
واتە: خوای گەورە لە هەمو لێپرسراوێك دەپرسێتەوە دەربارەی ئەو كەسانەی كە لە ژێر دەستی كار دەكەن، كە ئایا مافی ئەوانی پاراستوە، یان مافەكانی خواردوە و بە فیڕۆی داوە، تەنانەت پیاو دەربارەی خێزانەكەی لێی دەپرسرێتەوە، ئایا چۆنی پەروەردە كردوە و بەخێوی كردوە؟.

سەبارەت بە هاندان بۆ نەفەقەدانی ژن

پێغەمبەر() فەرمویەتی: ((دينار أنفقته في سبيل الله، ودينار أنفقته في رقبة، ودينار تصدقت به على مسكين، ودينار أنفقته على أهلك، أعظمها أجراً الذي أنفقته على أهلك!!)). رواه مسلم
واتە: دینارێك لە پێناو خوا ببەخشی، دینارێك ببەخشی بۆ رزگار كردنی بەندەیەك، دینارێك ببەخشی بە هەژارێك، دینارێك ببەخشی و سەرفی بكەی بۆ خێزانەكەت، ئەوەی لە هەمویان پاداشتەكەی گەورەترە ئەوەیە، كە بۆ خێزانەكەت دەبەخشی.
هەروەها دەفەرموێ: ((إذا أنفق الرجل على أهله نفقة، وهو يحتسبها كانت له صدقة)). رواه البخاري ومسلم والترمذي والنسائي.
واتە: گەر پیاو شتێك ببەخشێ و بۆ خێزانەكەی خەرج بكات و بزانێ لەسەری پاداشت وەردەگرێ، ئەوا بۆی بە خێر و چاكە و سەدەقە دەنوسرێ.
هەروا دەفەرموێ: ((ما أطعمت نفسك فهو لك صدقة، وما أطعمت ولدك فهو لك صدقة، وما أطعمت زوجتك فهو لك صدقة)). رواه أحمد في المسند حديث صحيح
واتە: هەر خواردنێك دەرخواردی خۆت بدەی، بۆت بە خێر و چاكە دەنوسرێ، هەرخواردنێك دەرخواردی منداڵەكەت بدەی، بۆت بە خێر و چاكە دەنوسرێ، هەر خواردنێك دەرخواردی خێزانەكەت دەدەی، بۆت بە خێر و چاكە دەنوسرێ. [لەم فەرمودانەدا بۆمان بەدەردەكەوێ كە پێغەمبەر() چەند بایەخ و گرنگی داوە بە چاك بە خێو كردنی ماڵ و منداڵ و خێزان كە بە هۆیانەوە پاداشتی خوای پێ وەردەگیرێ، نەك رژدی و رەزیلی بكرێ بۆ ماڵ و منداڵ و منەتیان لەسەر بكرێ]

بۆ ئەم وەڵامە سود وەرگیراوە لە کتێبی : ژن و مێردی ئیسلامى بەختەوەر

سەردان: ١,٦٥٥ بەش: مافەکانى ژن و مێرد