مرۆڤی موسڵمان چۆن لە دنیا تێ بگات و چۆن ئارامبگرێ لەسەر ناڕەحەتى و تاقی کردنەوەکانى دنیا؟
بێگومان ژیانی دونیا جێگای کار کردنە و لەبەرانبەردا دواڕۆژ جێگای پاداشتە بۆ باوەڕداران و جێگای سزایە بۆ بێباوەڕان .
جا بەو پێیەی بەهەشت پاکە وکەسی پاک نەبێ ناچێتە ناوی ، وەهەروەها خودا‌ش پاکە و هەرشتێک پاک نەبێت وەری ناگرێت ، هەربۆیە سوننەتی خودا وایە بەندەکانی بە بەڵاو موسیبەت تاقی دەکاتەوە ، بەڵکو دەرکەوێت کێ ڕاستگۆیە و بەڕاستی باوەڕدارە وکێش درۆ دەکات وباوەڕێکی بەهێزی نی یە ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ( أَحَسِبَ النَّاسُ أَنْ يُتْرَكُوا أَنْ يَقُولُوا آمَنَّا وَهُمْ لَا يُفْتَنُونَ (2) وَلَقَدْ فَتَنَّا الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ فَلَيَعْلَمَنَّ اللَّهُ الَّذِينَ صَدَقُوا وَلَيَعْلَمَنَّ الْكَاذِبِينَ ) العنكبوت/2- 3 .
واتە: ئایا خه‌ڵكی وا گومان ئه‌به‌ن و وا حساب ئه‌كه‌ن كه وازیان لێ بهێنین ته‌نها به‌وه‌ی كه بڵێن ئیمانمان هێناوه‌و تاقی نه‌كرێنه‌وه، واته: ئه‌وه گومان بردنێكی هه‌ڵه‌یه‌و ئیلا تاقیتان ئه‌كه‌ینه‌وه (تاقیكردنه‌وه به گوێره‌ى دینه‌كه‌یه ئه‌وه‌ى زیاتر دیندارو خواپه‌رست بێت تاقیكردنه‌وه‌ى قورس‌تر ده‌بێت).
وه به‌دڵنیایی ئوممه‌تانی پێش ئێوه‌یشمان تاقیكردۆته‌وه، ئه‌وانه‌ی كه به زمانیان ئه‌ڵێن: ئێمه ئیمانمان هێناوه تا ده‌ربكه‌وێ و خوای گه‌وره ببینێت كه كێ راستگۆیه‌و كێ درۆزنه، تا عوزرو بیانوویان نه‌مێنێت بۆ قیامه‌ت، (خواى گه‌وره زانیارى هه‌یه به‌وه‌ى كه روویداوه‌و به‌وه‌ى كه روو ده‌دات و به‌وه‌ى كه رووینه‌داوه ئه‌گه‌ر رووبدات چۆن ده‌بێت، به‌ڵام تا له دونیادا ده‌ركه‌وێت و راستگۆ‌و درۆزن لێك جیاببنه‌وه).
وە سەرکەوتن وسەرفرازی بەدەست نایەت بەتاقی کردنەوە وبەڵاو موسیبەت نەبێت ، هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ( مَا كَانَ اللَّهُ لِيَذَرَ الْمُؤْمِنِينَ عَلَى مَا أَنْتُمْ عَلَيْهِ حَتَّى يَمِيزَ الْخَبِيثَ مِنَ الطَّيِّبِ وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُطْلِعَكُمْ عَلَى الْغَيْبِ ) آل عمران/197 .
واتە: گه‌وره واز له باوه‌ڕداران ناهێنێ به‌م شێوازه‌ی كه ئێوه‌ی له‌سه‌رن هه‌روا بمێننه‌وه ، تا به‌هۆى تاقیكردنه‌وه‌وه پیسه‌كان واته: مونافیق و تاوانباران جیا نه‌كاته‌وه له پاكه‌كان، واته: باوه‌ڕدارانی پاك به‌وه‌ی كه هه‌ردووكتان له یه‌كتری جیا بكاته‌وه ، وه خوای گه‌وره به‌هۆی جه‌نگه‌وه مونافیق و باوه‌ڕدار له یه‌ك جیا ئه‌كاته‌وه كه غه‌یب نیشانی ئێوه نادات تا له ڕێی غه‌یبه‌وه پێتان بڵێ كێ مونافیقه.
وەیەکێک لەو بەڵایانەی کەخودا بەندەکانی پێ تاقی دەکاتەوە ئەم شتانە کەلەم ئایەتەدا ئاماژەی پێ داوە: (وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ بِشَيْءٍ مِنَ الْخَوْفِ وَالْجُوعِ وَنَقْصٍ مِنَ الْأَمْوَالِ وَالْأَنْفُسِ وَالثَّمَرَاتِ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ ، أُولَئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَوَاتٌ مِنْ رَبِّهِمْ وَرَحْمَةٌ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ ) البقرة/154-156 .
واتە: به دڵنیایی تاقیتان ده‌كه‌ینه‌وه به كه‌مێك له ترس كه دوژمن زاڵ بكه‌ین به‌سه‌رتانداو ترسی دوژمنتان هه‌بێ وه به برسێتی و نه‌بوونی ، وه به كه‌می له ماڵ و سه‌روه‌ت و سامان و نه‌فس و به‌رووبووم ، به‌ڵام مژده بده به‌و كه‌سانه‌ی كه له كاتی ئه‌و به‌ڵاو موسیبه‌تانه ئارامگرن.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تووشی به‌ڵاو موسیبه‌تێك ئه‌بن ئه‌ڵێن: ئێمه هه‌ر موڵكی خوای گه‌وره‌ین وه هه‌موومان بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕێینه‌وه.
هه‌ر كه‌سێك بڵێ: (إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ) صه‌برو ئارام بگرێ ئه‌وانه صه‌ڵاواتی خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ره واته: خوای گه‌وره لێیان خۆش ئه‌بێ وه مه‌دحیان ئه‌كات له‌لای فریشته‌كان وه خوای گه‌وره ڕه‌حمیان پێ ئه‌كات ، وه ئه‌وانه خوای گه‌وره هیدایه‌تیان ئه‌دات.
خوا بەندەکانی تاقی دەکاتەوە وکەسانی بەئارام و سەبرگری خۆش دەوێت وموژدەی پێ داون بەبەهەشت.
وەیەکێکی تر لەو شتانەی کەخودا بەندەکانی پێ تاقی دەکاتەوە فەرمان کردنە بەبەندەکانی بەجیهاد وتێکۆشان لەپێناوی خودادا ، هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( أَمْ حَسِبْتُمْ أَنْ تَدْخُلُوا الْجَنَّةَ وَلَمَّا يَعْلَمِ اللَّهُ الَّذِينَ جَاهَدُوا مِنْكُمْ وَيَعْلَمَ الصَّابِرِينَ ) آل عمران/142 .
واتە: ئایا وا حیساب ئه‌كه‌ن و وا گومان ئه‌به‌ن كه بچنه به‌هه‌شته‌وه هێشتا خوای گه‌وره نه‌زانێ كێ له ئێوه جیهاد ئه‌كات وه كێ ئارامگره، واته: تا تاقی نه‌كرێنه‌وه‌و جیهاد نه‌كه‌ن و ئارام نه‌گرن به‌رامبه‌ر دوژمن به ئاسانی ناچنه به‌هه‌شته‌وه .
وەهەروەها یەکێکی تر لەو شتانەی کەخودا بەندەکانی پێ تاقی دەکاتەوە ماڵ ومنداڵە بەڵکو دەرکەوێت کێ سوپاس گوزارە وکێش بەپێچەوانەوە ، هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَاعْلَمُوا أَنَّمَا أَمْوَالُكُمْ وَأَوْلَادُكُمْ فِتْنَةٌ وَأَنَّ اللَّهَ عِنْدَهُ أَجْرٌ عَظِيمٌ ) الأنفال/28 .
واتە: وه بزانن كه ماڵ و منداڵتان تاقیكردنه‌وه‌یه به‌هۆی ئه‌مه‌وه خوای گه‌وره تاقیتان ئه‌كاته‌وه وه به‌هۆی ئه‌مانه‌وه ئه‌كه‌ونه ناو تاوانه‌وه ، به‌ڵام پاداشتی یه‌كجار گه‌وره‌و به‌هه‌شت لای خوای گه‌وره‌یه ئه‌و پاداشته بۆ ئێوه باشتره له ماڵ و منداڵ بۆیه پێشى بخه‌ن به‌سه‌ر ماڵ و منداڵ، وه ماڵ و منداڵ نه‌بێته ڕێگر له ده‌ستخستنی پاداشتی خوا یان كه‌وتنه ناو تاوانه‌وه.
وەهەندێ جار خودا بەبەڵا تاقیت دەکاتەوە وهەندێ جاری تریش بەنیعمەت ، بەڵکو دەرکەوێت کێ سوپاس گوزاری خودا دەکا وکێش بێفەرمانی دەکات پاشان لەدواڕۆژدا پاداشت یاخود سزایان دەداتەوە ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ( وَنَبْلُوكُمْ بِالشَّرِّ وَالْخَيْرِ فِتْنَةً وَإِلَيْنَا تُرْجَعُونَ ) الأنبياء/35 .
واته: وه ئێوه تاقیده‌كه‌ینه‌وه به دڵته‌نگى و دڵخۆشى، به نه‌خۆشی و له‌شساغی، به هه‌ژاری و ده‌وڵه‌مه‌ندی، به هه‌موو شتێك تاقیتان ئه‌كه‌ینه‌وه تا ده‌ربكه‌وێت كێ سوپاسگوزارى خواى گه‌وره ده‌كات . وه هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌یش ئه‌گه‌ڕێنه‌وه.
بەڵاش بەگوێرەی بەهێز ولاوازی باوەڕ دەبێت ، پێغەمبەران توشی قورسترین بەڵا دەبن ، پاشان ئەوانەی دوای ئەوان ، پاشان ئەوانەی دوای ئەوان ، پێغەمبەر عليه الصلاة والسلام فەرموویەتی: ( إنِّي أُوعَكُ كما يُوعَكُ رَجُلانِ منكم ) أخرجه البخاري/5648.
واتە: من توشی تا دەبن بەقەد دوو پیاو لەئێوە ، واتە: ئازارم بەقەد ئازاری دوو کەسە .
وەهەندێ جار خودا بەندەکانی توشی بەڵا وموسیبەت دەکات بەڵکو بەخۆیاندا بچنەوە وتەوبە بکەن ، هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَمَا أَصَابَكُمْ مِنْ مُصِيبَةٍ فَبِمَا كَسَبَتْ أَيْدِيكُمْ وَيَعْفُو عَنْ كَثِيرٍ ) الشورى/30 .
واتە: وه ئێوه تووشی هه‌ر به‌ڵاو موسیبه‌تێك ببن به‌هۆی تاوانی خۆتانه‌وه‌یه هێشتا خوای گه‌وره له زۆرێك له تاوانه‌كانتان ئه‌بوورێت و سزاتان نادات له‌سه‌ری، (وه له‌بیرچوونی قورئانیش هه‌ر به هۆی تاوانه‌وه‌یه، وه ئه‌وه‌یش به‌ڵاو موسیبه‌تێكی گه‌وره‌یه).
وەهەروەها فەرموویەتی: (وَلَقَدْ أَخَذْنَاهُمْ بِالْعَذَابِ فَمَا اسْتَكَانُوا لِرَبِّهِمْ وَمَا يَتَضَرَّعُونَ ) المؤمنون/76 .
واتە: ئێمه ئه‌وانمان تووشی سزا‌و وشكه‌ساڵی و نه‌بوونی كرد به‌ڵام ئه‌وان ملكه‌چ نه‌بوون بۆ په‌روه‌ردگاریان و ملكه‌چی و زه‌لیلی و خشوعیان بۆ خوای گه‌وره ده‌رنه‌بڕی و نه‌گه‌ڕانه‌وه له كوفر‌و تاوان، به‌ڵكو به‌رده‌وام بوون.
خوا بەڕەحمە بەرانبەر بەندەکانی وچەندان بەڵایان بۆ دەنێرێت ،بەڵکو بگەڕێنەوە و لەئەنجامدا لێیان خۆش بێت
، هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ( أَوَلَا يَرَوْنَ أَنَّهُمْ يُفْتَنُونَ فِي كُلِّ عَامٍ مَرَّةً أَوْ مَرَّتَيْنِ ثُمَّ لَا يَتُوبُونَ وَلَا هُمْ يَذَّكَّرُونَ) التوبة/126 .
واتە:ئایا ئەوان نابینن كە هەموو ساڵێك جارێك یان دوو جار خوای گەورە تاقیان ئەكاتەوەو تووشی برسێتی‌و نەخۆشی‌و جۆرەها شتیان ئەكات ، پاشان تەوبە ناكەن لە رابردوو، وە ئەوان بیر ناكەنەوە لە داهاتوویان، حاڵی مونافیق وابووە.
وەیەکێک لەڕەحمەکانی خودا ئەوەیە سزاکان زۆر جار پێش دەخات لەدونیادا بەڵکو بگەڕێنەوە وپێش مردن پاک ببنەوە لەتاوان ، هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ( وَلَنُذِيقَنَّهُمْ مِنَ الْعَذَابِ الْأَدْنَى دُونَ الْعَذَابِ الْأَكْبَرِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ ) السجدة/21 .
واتە: وه به دڵنیایی ئێمه سزا نزیكه كه‌مه‌كه‌ى دونیایان پێ ئه‌چێژین له ده‌ردو نه‌خۆشى و به‌ڵاو موسیبه‌ت و وشكه‌ساڵى و گرانى و كوشتن و جێبه‌جێ كردنى سنورى خوا‌و تێكشان له جه‌نگدا كه له دونیا تووشیان ئه‌بێ جگه له سزا گه‌وره‌كه كه سزای ڕۆژی قیامه‌ته ، واته: له دونیا كه تووشی به‌ڵاو موسیبه‌ت و ناخۆشی و سزایان ئه‌كه‌ین به‌ڵكو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره‌و ته‌وبه بكه‌ن و ئیمان بێنن.
وەهەندێ جار بەندەکانی تاقی دەکاتەوە وتوشی بەڵایان دەکات بەڵکو پلەیان بەرز بێتەوە ولەتاوانەکانیان خۆش بێت هەروەک پێغەمبەر عليه الصلاة والسلام فەرموویەتی: ( ما يصيب المسلم من نصب ولا وصب , ولا هم ولا حزن , ولا أذى ولا غم حتى الشوكة يشاكها إلا كفر الله بها من خطاياه ) متفق عليه ، أخرجه البخاري/5641 .
واتە: ئەوەی توشی موسوڵمان دەبێت لەناخۆشی وناڕەحەتی ، وهەم وغەم و‌دڵ تەنگی ، و هەر ئەزیەتیەک تەنانەت دڕکێک کەدەچێتە پێیدا ئیلا خودا بەو هۆیەوە تاوانەکانی هەڵدەوەرێنێت.
المصدر: من كتاب أصول الدين الإسلامي للشيخ محمد بن ابراهيم التويجري