پارشێو کردن تەنها بە ئاو: ماڵپەڕی وەڵامەکان
پارشێو کردن تەنها بە ئاو
پرسیار:

ئەگەر لە پارشێودا تەنها ئاو بخورێتەوە  ئایا ئەوە پێی دەڵێن پارشێو ؟ 

ئاشکرایە کە پێی دەڵێن پارشێو گەر خواردنی دەس نەکەوت ، لە بەر فەرموودەی پێغەمبەر  : ( إذا إفطر أحدكم فلیفطر علی رطب ، فإن لم یجد فعلی تمر ، فإن لم یجد حسا حسوات من ماء) 

واتە : ئەگەر یەکێک لە ئێوە بەربانگی کردەوە و ڕۆژووی شکاند ئەوە با بە خورماى ڕوتاب بەر بانگ بکاتەوە ، ئەگەر نەبوو بە خورمای ووشک ، ئەگەر نەبوو ئەوە چەند قومێک ئاو دەخواتەوە .
جا ئەگەر خواردنی نەبوو یانی هیچ شتێک نییە کە بیخوات ، یان ئەگەر خواردنی  هەبوو بەڵام  ئارەزووی خواردنی نەبوو ، و تەنها ئاوی خواردەوە ئەوە تکاخوازم کە سوننەتی بەجێ هێنابێت.

فضيلة الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله .
"فتاوى نور على الدرب"

سەردان: ١,٥٩١ بەش: پارشێو