حوکمی ئیمساک و خۆگرتنە لە خواردن پێنج دەقە پێش بانگی بەیانى: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی ئیمساک و خۆگرتنە لە خواردن پێنج دەقە پێش بانگی بەیانى
پرسیار:

هەندێ لە رۆژمێرەكان دەبینین بۆ مانگى رەمەزان بەشێك یان لیستێكى بەجیا تێدایە بەناوى ( الإمساك) واتە دەست هەڵگرتن لە خواردن و خواردنەوە و پێش نوێژى فەجر بە نزیكەى دە خولەك یان چارەكێك، جا ئایا ئەمە هیچ بنچینەیەكى لە سوننەتدا هەیە یان بیدعەیە؟ 

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

ئەمە بیدعەیە، و هیچ بنچینەیەكى لە سوننەتدا نییە، بەڵكو سوننەت پێچەوانەى ئەمەیە، چونكە خواى گەورە فەرموویەتى: (وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ) (البقرة:187) . واتە: بخۆن و بخۆنەوە هەتا ڕووناكى بەیانى لە ڕەشایى شەو ڕوون دەبێتەوە ، بە دەركەوتنى سپێدە و گزنگى ڕاست ( فەجرى صادق ).

وە پێغەمبەرى خوا  ـ ـ
 فەرموویەتى: (( إن بلالاً يؤذن بليل، فكلوا واشربوا حتى تسمعوا آذان ابن أم مكتوم فإنه لا يؤذن حتى يطلع الفجر))(1) واتە: بیلال بەشەو بانگ دەدات، جا بخۆن و بخۆنەوە هەتا بانگى ابن مكتوم دەبیستن چونكە ئەو هەتا فەجر دەرنەچێت بانگ نادات. جا بۆیە ئەو ئیمساكەى كە هەندێ خەڵك دایان هێناوە زیادەیەكە لەوەى خوا فەرزى كردووە و بەتاڵە، و ئەوە لە زۆرلەخۆكردنە لە دینى خوادا و پێغەمبەرى خوایش  ـ ـ  فەرموویەتى: ((هلك المتنطعون، هلك المتنطعون، هلك المتنطعون))(2) واتە: تیاچوون ئەوانەى كە زیادەڕۆیی دەكەن لە خواپەرستیدا ولەسنورى شەرع دەریدەكەن و زۆر لەخۆیان دەكەن(ئەمەى سێ جار فەرموو).

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -

(1) أخرجه البخاري: كتاب الصوم/ باب قول النبي : " لا يمنعكم... " (1918). ومسلم كتاب الصيام/ باب بيان أن الدخول في الصوم يحصل بطلوع الفجر ... (1092).
(2) أخرجه مسلم: كتاب العمل/ باب هلك المتنطعون (2670).

سەردان: ٢,٨٢٨ بەش: پارشێو