چات و قسەى سێکسی لە مانگى ڕەمەزان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چات و قسەى سێکسی لە مانگى ڕەمەزان
پرسیار:

حوکمی ئەنجام دانی چات و قسەى سێکسی لە ڕێگای مۆبایلەوە لەگەڵ ئافرەتانی نامەحرەم دا و لەڕۆژانی مانگی ڕەمەزان چیە؟وە ئایا واجبە لەسەری تەوبە بکات یاخود کەفارەت بدات ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

یەکەم :

حیکمەت و فەلسەفەی ڕۆژوو گرتن تەنها خۆ گرتنەوە نی یە لە خواردن و خواردنەوە و جیماع کردن ، بەڵکو ئامانج لێی گەشتە بەتەقوای خودا ، ئەوەش بەئەنجام دانی فەرمانەکانی خودا ، و پاراستنی ئەندامەکان جەستە لە حەرام کراوەکان ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی :  (( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمْ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ))  البقرة/183 .
واته: ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زانتان له‌سه‌ر فه‌رز كراوه‌ ، هه‌روه‌كو چۆن له‌سه‌ر ئوممه‌تانی پێش ئێوه‌ش فه‌رز كرابوو ، به‌ڵكو ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن.

وە پێغەمبەر فەرموویەتی :  ( مَنْ لَمْ يَدَعْ قَوْلَ الزُّورِ وَالْعَمَلَ بِهِ وَالْجَهْلَ ، فَلَيْسَ لِلَّهِ حَاجَةٌ أَنْ يَدَعَ طَعَامَهُ وَشَرَابَهُ)  رواه البخاري (6057) .
واتە: هەركەسێك واز نەهێنێت لە قسەو كردارى خراپ و درۆكردن ئەوە خوا هيچ پێويستيەكى بەوە نيە كە ئەو واز لەخواردن و خواردنەوە بێنێ. 

وەهەروەها پێغەمبەر فەرموویەتی :   ( رُبَّ صَائِمٍ لَيْسَ لَهُ مِنْ صِيَامِهِ إِلَّا الْجُوعُ ، وَرُبَّ قَائِمٍ لَيْسَ لَهُ مِنْ قِيَامِهِ إِلَّا السَّهَرُ)   رواه ابن ماجه (1690) وصححه الألباني في صحيح ابن ماجه .
واتە: هەندێ رۆژووەوان هەيە جگە لەبرسيەتى هيچى ترى بۆ نامێنێتەوە ، وهەندێ کەس هەیە شەو نوێژ دەکات جگە لەشەو نخونی هيچى ترى بۆ نامێنێتەوە.

وە پێشەوا عومەری کوڕی خەتاب وعەلی کوڕی ئەبو تالیب خوا لێیان ڕازی بێت فەرموویانە : "لَيْسَ الصِّيَامُ مِنْ الشَّرَابِ وَالطَّعَامِ وَحْدَهُ ; وَلَكِنَّهُ مِنْ الْكَذِبِ , وَالْبَاطِلِ وَاللَّغْوِ" . 
واتە: ڕۆژوو گرتن خۆ گرتنەوە نی یە لەخواردن وخواردنەوە ، بەڵکو خۆ گرتنەوەیە لەدرۆ ، وشتی بەتاڵ وقسەی بێ سوود.

بۆیە پوێیستە کەسی ڕۆژووەوان گرنگی بەم لایەنانەی تری ڕۆژوو بدات ، وڕۆژووەکەی بکاتە هۆکارێک بۆ پەروەردەکرنی نەفسی خۆی ، و زاڵ بوون بەسەر ئارەزووکانی دا ، و بگات بە تەقوای خودا .

دووەم :

زانایان باسیان لەوە کردووە گوناح و تاوان لە هەندێ جێگا و کاتی پیرۆزدا تاوانەکەی زیاترە .

بێگومان تاوان لەهەموو کاتێکدا ناشرین وخراپە بەڵام لەڕەمەزاندا زیاتر خراپ و ناشرینە.

و کاتێ کە مرۆڤ لەڕۆژانی ڕەمەزاندا خۆی دەگرێتەوە لەئارەزووە حەڵاڵەکان ، بەوە ڕۆژووەکەی بۆ خودایە ، لەفەرموودەدا هاتووە کە خواى گەورە فەرمویەتى : ( يَتْرُكُ طَعَامَهُ وَشَرَابَهُ وَشَهْوَتَهُ مِنْ أَجْلِي الصِّيَامُ لِي، وَأَنَا أَجْزِي بِهِ وَالحَسَنَةُ بِعَشْرِ أَمْثَالِهَا )  – متفق عليه، واللفظ للبخاري (1894) - .

واتە: لە پێناو مندا واز لەخواردن و خواردنەوە و ‌ئاره‌زوو دێنێت ، ڕۆژوو بۆ منە ، و من پاداشتی دەدەمەوە و خێر و چاکە دە قات و ده هێندەیە.

دەی کەواتە چۆن دەبێ خۆى نەپارێزێت لەئارەزووی حەرام وئەنجامدانی کاری خراپ لەگەڵ ئافرەتانی نامەحرەمدا ؟!

کەواتە ؛ واجبە لەسەر ئەو کەسەی کە ئەو کارەی ئەنجام داوە کە لەپرسیارەکەدا هاتووە بەپەلە تەوبە بکات و بگەڕێتەوە بۆ لای خودا ، و واز لەو کارە بێنێت ، وهەموو ئەو ڕێگایانە دابخات کەدەیبات بەرەو ئەو کارە وهاوشێوەیەکانی .

بەمە تەوبەکەی دروست دەبێت ، و ئومێد وایە خودا لێ وەرگرێت ، و لێی خۆشبێت .

سێیەم :

بەنیسەت کاریگەری بوون لەسەر ڕۆژوو :
گەر بووبێتە هۆکاری دابەزینی مەنی ، ئەوا ڕۆژووەکەی بەتاڵ بۆتەوە بەلاى زۆربەى زانایانەوە، و واجبە قەزای بکاتەوە ، بەڵام کەفارەتی لەسەر نی یە ؛ چونکە بۆ چوونی ڕاست و ڕاجحی زانایان ئەوەیه کەفارەت تەنها لەجیماع دا واجبە.

خۆ ئەگەر نەبوبێتە  هۆکاری دابەزینی مەنی ، ئەوا ڕۆژووەکە دروستە ، و تەنها ئەوەندە بەسە تەوبە بکات و بگەڕێتەوە بۆ لای خودا .

وە کاتێک دەڵێین ڕۆژووەکە دروستە ،واتە: قەزا کردنەوەی ئەو ڕۆژە لەسەر نی یە ، بەڵام ڕۆژووەکەی لە دۆڵێکە و ئەو کارەی لە دۆڵێکی ترە و زۆر دوورن لەیەکەوە .

ئەبو هورەیرە لە پێغەمبەرەوە  گێڕاویەتیەوە کەفەرموویەتی :   (مَنْ لَمْ يَدَعْ قَوْلَ الزُّورِ وَالْعَمَلَ بِهِ فَلَيْسَ لِلَّهِ حَاجَةٌ فِي أَنْ يَدَعَ طَعَامَهُ وَشَرَابَهُ )  رواه البخاري ( 1804 ).
واتە: هەر کەسێک واز نەهێنێت لە قسەى درۆ، وە کردەوەى خراپ و نەفامی ، ئەوا خوا هیچ پێویستى بەوە نی یە واز لەخواردن وخواردنەوە بهێنێت.

وەهەروەها هەر ئەبو هورەیرە لەپێغەمبەرەوە  گێڕاویتیتەوە کەفەرموویەتی :  ( رُبَّ صَائِمٍ حَظُّهُ مِنْ صِيَامِهِ الْجُوعُ وَالْعَطَشُ ، وَرُبَّ قَائِمٍ حَظُّهُ مِنْ قِيَامِهِ السَّهَرُ )  رواه أحمد (8693) وصححه ابن حبان ( 8 / 257 ) والألباني في " صحيح الترغيب " ( 1 / 262
واتە:هەندێ رۆژووەوان هەيە جگە لەبرسيەتى هيچى ترى بۆ نامێنێتەوە ، و هەندێ کەس هەیە شەو نوێژ دەکات جگە لەشەو نخونى هيچى ترى بۆنامێنێتەوە.