شێوازی شۆردنی مردوو: ماڵپەڕی وەڵامەکان
شێوازی شۆردنی مردوو
پرسیار:

ئەو شێوازە صەحیحە كامەیە كەلە پێغەمبەرى خواوە هاتووە دەربارەى شۆردنى مردوو؟

ئەو شێوازە صەحیحە ئەوەیە كە مردوو شۆرەكە عەورەتى مردووەكە دەشۆرێت وپاشان دەست دەكات بە شۆردنى لاشەى، سەرەتا بە ئەندامەكانى دەستنوێژ دەست پێ دەكات و دەستنوێژى بۆ دەگرێت بەڵام ئاو ڕاناكاتە ناو دەم و لووتی، بەڵـكو بە مشتێك ئـاو دەم و لووتى پاك دەكاتەوە، پاشان ئەوەى دەمێنێتەوە لە لاشەى و بە ئاوى سیدر، كە دەكوترێت و ورد دەكرێت پاشان دەخرێتە ناو ئاوەوە بەدەست لێى دەدرێت هەتا كەف دەكات و كەفەكە دەبەیت سەر وریشی پێ دەشۆریت و لاشەیشی بەوەى دەمێنێتەوە لە ئاوەكە چونكە ئەوە زۆر پاكى دەكاتەوە، وە كافور(جۆرە بۆنێكى خۆشە) تێكەڵ بە كۆتا شۆردن دەكرێت كە زانایان دەڵێن لە سوودەكانى ئەوەیە كە جەستە بتەو وبەهێز دەكات و مێروى لێ دووردەخاتەوە.

وە ئەگەر مردووەكە زۆر پیس بوو، ئەوا شۆردنى زیاد دەكەیت لەبەر ئەوەى پێغەمبەرى خوا بەو ئافرەتانەى كە كچەكەیان دەشۆرد فەرمووى: ((أغسلنها ثلاثاً، أو خمساً، أو أكثر من ذلك إن رأيتن ذلك)) (١)، واتە: سێ جار یان زیاتر بیشۆرن ئەگەر پێتان باش بوو. ئیتر لە پاش ئەوە وشك دەكرێتەوە و دەخرێتە كفنەكەیەوە.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


) أخرجه البخاري، كتاب الجنائز، باب غسل الميت (1253).

سەردان: ٢,٧٢٦ بەش: شۆردن و کفن کردنى مردوو