داوای بەهاناوە هاتن ویارمەتی و شيفا لە مردوو شیركی گەورەیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
داوای بەهاناوە هاتن ویارمەتی و شيفا لە مردوو شیركی گەورەیە؟
پرسیار:

هەندێك لەخەڵكی نەزان داوای یارموتی وبەهاناوە هاتن وشیفاو سەركەوتن لەمردوو ‏دەكەن، ئایا حوكمی چیە؟ چونكە لە زۆرێك لە وڵاتاندا ئەنجام دەدرێت.‏

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئەم كردارە شیركی گەورەیەو بریتیە لە شیركی هاوبەش بڕیاردەرەكانی كۆن لە قورەیش وجگە لەوانیش كە (لات وعوزاو مەنات)یان دەپەرست وداوای كۆمەكی وهاوكاریان لێیان دەكرد، وەكو ئەبوسوفیان لە ڕۆژی ئوحود دا وتی"لنا العزی ولا عزی لكم" واتە: عوززا (كەبتێك بوو) هی ئێمەیەو ئێوە عوززاتان نیە پێغەمبەریش() بەهاوەڵانی فەرموو: "قولوا له: الله مولانا ولامولى لكم"واتە:پێ ی بڵێن خوای گەورە پشت وپەنامانە وەئێوەش پشت وپەناتان نیە
فقال أبوسفيان" أُعلُ هُبَل" واتە:هوبەل(ئەو بتەی كە قورەیش لەمەككە دەیانپەرست) بەگەورە ڕاگرن، پێغەمبەریش() فەرمووی " وەڵامی بدەنەوە" ئەوانیش وتیان چی بڵێین ئەی پێغەمبەری خوا() ؟ ئەویش فەرمووی بڵێن"الله أَعلى وَأَجَل". واتە:خوا گەورەو بەرزە.وەكورتەی قسانیش لەم بارەیەوە ئەوەیە: پاڕانەوە لە مردووان یان دارودرەخت یان بت یان هەر دروستكراوێكی تر بەهەر هۆیەكەوە بێت بەمەبەستی داواكردنی یارمەتی یان بە هاناوەهاتن یان سەر بڕین ونەزركردن یان تەوافكردن، هەموو ئەمانە شیركی گەورەن؛ چونكە هەموو ئەمانە بابەتی پەرستنن وپەرستیش تەنها مافی خوای پەروەردگارە، بۆیە واجبە تۆبەوپەشیمانی لێبكرێت.
وە ئەركی خاوەن زانست وبانگەوازكارانە كە ئامۆژگاری وڕێنمایی خەڵك بكەن لەو بارەیەوە و ڕوونی بكەنەوە كەئەم جۆرە كردەوانە كاروكردەوەی هاوبەش بڕیاردەرانە كە خوای گەورە لەبارەیانەوە دەفەرموێت [ وَيعبُدونَ مِن دونِ اللهِ مَالايَضُرُّهُمْ وَلايَنْفَعُهُم وَيَقُولونَ هؤلاءِ شُفَعَاؤنَا عِنْدَالله] يونس: 18.
واتە:شتانێك دەپەرست جگەلەخوای گەورە كەنزیان وەنە سوودیان پێناگەیەنێت وەئەشڵێن ئەمانە تاكاكارمانن لای خوای گەورە.
[ إنَّ الله لايَغفِرُ أَنْ يُشرَكَ بِهِ ويَغفِرُ مَادونَ ذلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ] النساء 48.
واتە: خوای گەورە لەو خۆش نابێت كەهاوبەشی بۆ پەیدابكرێت وەلەخوارئەوەوە(هاوبەش بڕیاردان) بۆ هەركەسێ كەبیەوێ خۆش ئەبێ.
[ إنَّه مَنْ يُشْرِك بِاللهِ فقَدْ حَرَّمَ اللهُ عَلَيْهِ الجَنَّةَ وَمَأوَاهُ النَّارُ وَمَالِلظالِمِينَ مِنْ أنْصَارٍ] مائده: 72.
واتە:بەڕاستی هەركەسێك كەهاوەڵ بۆ خوا بڕیاربدات ئەوە خوای گەورە بەهەشتی لەسەر حەرام ئەكات وجێگەی ئاگرەو وستەمكاران هیچ سەرخەرێكیان بۆ نیە.
[ وَلَقَدْ أُوْحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِيْنَ مِنْ قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَـنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَـنَّ مِنَ الخَاسِرِيْنَ] زمر: 65.
وە پێغەمبەریش() دەفەرموێت" مَنْ مَاتَ وَهُوَ يَدْعُوا لِلهِ نِدَّاً دخل النَّار" رواه البخاري في صحيحه.
واتە: هەركەسێك بمرێت جگە لەخوا هاواربكاتە كەسێكی تر ئەوە ئەچێتە ناو ئاگرەوە.
وقال ()" حق الله على العباد: أن يعبدوه ولايشركوا به شيئاً" متفق على صحته.
واتە مافی خوا لەسەر بەندەكانی ئەوەیە كەبیپەرستن و هاوەڵی بۆ بڕیارنەدەن وقال () " من لقي الله لايشرك به شيئا دخل الجنة، ومن لقيه يشرك به شيئا دخل النار" رواه مسلم في صحيحه.
واتە:هەركەسێك بگاتە خوای گەورە وهاوەڵی بۆ بڕیارنەدابێت ئەچێتە بەهەشتەوە وەهەركەسێ بگاتە خواو هاوەڵی بۆ بڕیاردابێت ئەچیتە ئاگرەوە وەئایەت وفەرموودە لەم بارەیەوە زۆرە. وەداواكارین لە خوای باڵادەست كەیارمەتی هەموومان بدات بۆ تێگەیشتن لە دینەكەی وزانایانی موسڵمان سەركەوتوو بكات كە زیاتر بابەتە دینیەكان بۆخەڵك ڕوون بكەنەوە لەهەموو شوێنێكی دونیا. أمین.
[زانای پایەبەرز:عبدالعزیز بن عبد الله بن باز رِەحمەتی خوای لێ بێت]

سەردان: ٣,٩٨٢ بەش: شیرک و جۆرەکانى