پێناسەى تەقوا و لە خواترسان چۆنە و بەرهەمەکانى تەقوا بریتین لە چی؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
پێناسەى تەقوا و لە خواترسان چۆنە و بەرهەمەکانى تەقوا بریتین لە چی؟

پێناسەی تەقوا
ئیمامی عەلی ڕەزای خوای لێ‌بێ‌، دەربارەی تەقوا فەرمویەتی: (التقوى: الخوف من الجليل، والعمل بالتنـزيل، والقناعة بالقليل،والاستعداد ليوم الرحيل)
واتە: تەقوا (ترسانە لەخوا، وەكاركردنە بەوەی نێردراوە لای خواوە، بەكەم ڕازی بوونە، وە خۆ ئامادەكردنە بۆ ڕۆژی كۆچ كردن، بۆ دیداری خوا).
ابن مسعودیش ووتویەتی : " تەقوا بریتیە لەوەی كە گوێڕایەڵی خوا بكرێت وسەرپێچی نەكرێت, خوات لەیادبێت ولەبیری نەكەی, سوپاسی بكەیت وسپڵە نەبیت".
شێخ عبدالرحمن بن ناصرالسعدی لەتەفسیرەكەیدا بەو شێوەیە پێناسەی تەقوای كردوە:
خۆپاراستن لە توڕەیی وسزای خوا، بەدوركەوتنەوە لەوشتانەی كە شەرع قەدەغەی كردون، لەگەڵ جێ‌ بەجێ‌ كردنی فەرمانەكانی و پابەند بوون پێ‌ یانەوە، بەوشێوەیەی كە پێویستی كردوە لەسەرمان .

لەبەرهەمەكانی تەقوا
:1- خوا لەگەڵ بوون: [إِنَّ اللهَ مَعَ الَّذِينَ اتَّقَوْا] [النحل: 128].
واتە: بەڕاستی خوا لەگەڵ ئەوانەدایە كە لێی دەترسێن وسنوورەكانی دەپارێزن.
2- بەدەستهێنانی خۆشەویستی خوا: [إِنَّ اللهَ يُحِبُّ الْمُتَّقِينَ] [التوبة: 4، 7]. بەڕاستی خوا ئەوانەی خۆشدەوێت كە لەخواترسن
3- پشتگیری خوا [وَاللهُ وَلِيُّ الْمُتَّقِينَ] [الجاثية: 19]. واتە: خوا دۆست وپشتگیری لە خواترسانە.
4- ئاسانكاری لە كاروباردا [وَمَنْ يَتَّقِ اللهَ يَجْعَلْ لَهُ مِنْ أَمْرِهِ يُسْرًا] [الطلاق: 4].
واتە: هەركەس لەخواترس بێ وخۆی بپارێزێ‌ لەبێ فەرمانی خوا ئەوا خوا كاری بۆ ئاسان دەكات.
5- سڕینەوەی تاوان [وَمَنْ يَتَّقِ اللهَ يُكَفِّرْ عَنْهُ سَيِّئَاتِهِ وَيُعْظِمْ لَهُ أَجْرًا] [الطلاق: 5].
واتە: هەركەسێك لەخوا بترسێت وسنوری شەرع بپارێزێ‌, ئەوا خواش لەتاوانەكانی پاكی دەكاتەوەو چاوپۆشی لێدەكات وپاداشتێكی فرەگەورەی پێدەبەخشێت.
7- وەرگرتن وقبوڵبوونی كردەوەی چاك [إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ اللهُ مِنَ الْمُتَّقِينَ] [المائدة: 27].
واتە:  بەڕاستی خوا تەنها لەپارێزكاران خێروقوربانی وەردەگرێت.
8- ڕزگاربوون لەئاگر [وَإِنْ مِنْكُمْ إِلَّا وَارِدُهَا كَانَ عَلَى رَبِّكَ حَتْمًا مَقْضِيًّا * ثُمَّ نُنَجِّي الَّذِينَ اتَّقَوْا وَنَذَرُ الظَّالِمِينَ فِيهَا جِثِيًّا] واتە: ئەی خەڵكینە! ئیلا دەبێ هەموو نزیكی ئاگری دۆزەخ ببنەوەو بەسەر پردی صیراتدا تێپەڕن ئەمەش بڕیارێكە لەلایەن پەروەردگارتەوە بۆئەوە دراوەو بڕاوەتەوە وشتێكی حەتمیە ، پاشان ئەوانەی وا پارێزگاروخواناس بوون لەئاگرەكە ڕزگایان دەكەین.
9- بردنەوەی بەهەشت [إِنَّ لِلْمُتَّقِينَ مَفَازًا * حَدَائِقَ وَأَعْنَابًا * وَكَوَاعِبَ أَتْرَابًا * وَكَأْسًا دِهَاقًا * لَا يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْوًا وَلَا كِذَّابًا] [النبأ: 31-35].
واتە: بەڕاستی بۆخواناسان وخۆپارێزان لەپاشەڕۆژدا سەرفرازی وڕزگاربوون لەسزای دۆزەخ هەیە, چەندین باخ وباخات وبێستان وترێ‌ ومیوەی جۆراوجۆری ڕازاوەو هەرچی نەفس حەزی لێبكات ، كچانی هاوتەمەن ومەمك خڕودیمەن جوان و تازە پێگەیشتوو ئامادەیە ، لەگەڵ جامی پڕ لەشەرابی پاك وخاوێندا كەلەوبەهەشتەدا هیچ قسەیەكی پڕپوچ ونابەجێ نابیسن.
10- پاشەڕۆژو چارەنووسی باش وبەختەوەر [وَالْعَاقِبَةُ لِلْمُتَّقِينَ] واتە: پاشەڕۆژی چاكیش هەربۆ پارێزگارانە .

وەڵامەکان

سەردان: ٧,٧٧٠ بەش: تەزکیەى نەفس