چۆن پەنا بگرین بە‌ خوای گه‌وره‌ له‌ قه‌رز و قه‌رزاری؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆن پەنا بگرین بە‌ خوای گه‌وره‌ له‌ قه‌رز و قه‌رزاری؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ (رضي الله عنه) أَنَّهُ قَالَ : سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ () كَثِيرَاً مَا يَدْعُو بِهَؤُلاَءِ الدَّعَوَاتِ :

((اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْهَمِّ وَالْحَزَنِ وَالْعَجْزِ وَالْكَسَلِ وَالْبُخْلِ وَالْجُبْنِ وَضَلَعِ الدَّيْنِ وَغَلَبَةِ الرِّجَالِ)) (1).

واته‌ : من زۆر جارێك ده‌مبیست پێغه‌مبه‌ری خوا ()  به‌م دوعایانه‌ ده‌پاڕایه‌وه‌ : خوایه‌ من په‌نات پێده‌گرم له‌ غه‌مباری و ناڕه‌حه‌تی و بێتوانایی و ته‌مبه‌ڵی و ڕه‌زیلی و ترسنۆكی و قورسی قه‌رز و زاڵ بوونی پیاوان .

وَعَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرِو بْنِ الْعَاصِ (رضي الله عنه) أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ () كَانَ يَدْعُو بِهَؤُلاَءِ الْكَلِمَاتِ :

((اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ غَلَبَةِ الدَّيْنِ ...))(2).
واته‌ : پێغه‌مبه‌ری خوا () به‌م ووشانه‌ ده‌پاڕایه‌وه‌ و دوعای ده‌كرد و ده‌یفه‌رموو : خوایه‌ من په‌نات پێده‌گرم له‌ زاڵ بوونی قه‌رز به‌ سه‌رمه‌وه‌ ...
هۆی ئه‌مه‌ش له‌م فه‌رمووده‌یه‌ی خواره‌وه‌دا باس كراوه‌ :
عَنْ عَائِشَةَ (رضي الله عنها) قَالَتْ : كَانَ رَسُولُ اللَّهِ () أَكْثَرَ مَا يَتَعَوَّذُ مِنَ الْمَغْرَمِ وَالْمَأْثَمِ ، قُلْتُ : يَا رَسُولَ اللَّهِ مَا أَكْثَرَ مَا تَتَعَوَّذُ مِنَ الْمَغْرَمِ ؟ قَالَ : ((إِنَّهُ مَنْ غَرِمَ حَدَّثَ فَكَذَبَ وَوَعَدَ فَأَخْلَفَ))(3).واته‌ : پێغه‌مبه‌ری خوا ()  زرۆ جارێك په‌نای ده‌گرت به‌ خوا له‌ قه‌رزاری و تاوانباری ، منیش ووتم : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌وه‌ له‌ به‌ر چی زرۆ جارێك په‌نای ده‌گرت به‌ خوا له‌ قه‌رزاری ؟ فه‌رمووی : چونكه‌ هه‌ر كه‌سێك قه‌رزار بوو ئه‌گه‌ر قسه‌ی كرد درۆ ده‌كات و ئه‌گه‌ر وه‌عد و په‌یمانیشی بدات ده‌یشكێنێت ..

لەلایەن مامۆستا (محمد عبدالرحمن) ەوە وەڵام دراوەتەوە

------------------------------

(1) صحيح البخاري رقم : (6369) ومسند الإمام أحمد رقم : (13650) واللفظ له .

(2) صحيح سنن النسائي رقم : (5488) وصحيح الـجامع الصغير رقم : (1296) .

(3) صحيح البخاري رقم : (2397) .

 

سەردان: ٢,٥٥٢ بەش: دوعا و پاڕانه‌وه‌