بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندار‌و هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
مه‌رجه قوربانى دواى ئه‌نجامدانى نوێژى جه‌ژنى قوربان سه‌رببڕێت ، وه هه‌ر كه‌سێك پێش نوێژى جه‌ژن قوربانییه‌كه‌ى سه‌رببڕێت ئه‌وا به قوربانى بۆى ناژمێرێت به‌ڵكو ئه‌و ئاژه‌ڵه سه‌ر بڕاوه سه‌ربڕاوى گۆشته نه‌ك قوربانى .
عَنِ الْبَرَاءِ بْنِ عَازِبٍ (رضي الله عنه) قَالَ : سَمِعْتُ النَّبِيَّ (ﷺ) يَخْطُبُ فَقَالَ : ((إِنَّ أَوَّلَ مَا نَبْدَأُ مِنْ يَوْمِنَا هَذَا أَنْ نُصَلِّيَ ، ثُمَّ نَرْجِعَ فَنَنْحَرَ ، فَمَنْ فَعَلَ هَذَا فَقَدْ أَصَابَ سُنَّتَنَا ، وَمَنْ نَحَرَ قَبْلَ الصَّلاَةِ فَإِنَّمَا هُوَ لَحْمٌ يُقَدِّمُهُ لأَهْلِهِ ، لَيْسَ مِنَ النُّسُكِ فِي شَيْءٍ ...))(1).
واته : یه‌كه‌م شت كه ئه‌مڕۆ ده‌ستى پێبكه‌ین ئه‌وه‌یه نوێژى جه‌ژن ده‌كه‌ین ، پاشان ده‌گه‌ڕێینه‌وه ئه‌نجا قوربانى سه‌ر ده‌بڕین ، جا هه‌ر كه‌سىَ ئاواى كرد ئه‌وا له‌سه‌ر سوننه‌ت و ڕێبازى ئێمه‌یه ، وه هه‌ركه‌سێ پێش نوێژى جه‌ژن سه‌رى بڕیوه ئه‌وه ته‌نها گۆشتى پێشكه‌ش كه‌س و كارى كردووه و به قوربانى بۆى ناژمێرێت به هیچ شێوه‌یه‌ك.
بۆیه ده‌بێت موسڵمانان ئاگادار بن كه‌وا قوربانى دواى ئه‌نجامدانى نوێژى جه‌ژن سه‌ر ببڕن ، وه نابێت بڵێیت ئه‌ى ئه‌گه‌ر وابێت چۆن فریا بكه‌وین له گۆشته‌كه‌ى بكه‌ین به چێشت و لـێى ببه‌خشین به سه‌ر دراوسێ و كه‌م ده‌ست و هه‌ژاراندا ؟ چونكه له كوردستاندا داب و نه‌ریت وایه خه‌ڵك له ڕۆژانى جه‌ژندا چێشت زوو لێده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ى بۆ دواى نوێژى جه‌ژن ئاماده‌بێت !! ئه‌م بیانووه دروست نىیه به‌ڵكو ده‌بێت دواى نوێژى جه‌ژن قوربانى سه‌رببڕێت ئه‌گینا ده‌بێت ئاژه‌ڵێكى تر بكات به قوربانى .
وعَنِ الْبَرَاءِ بْنِ عَازِبٍ (رضي الله عنه) أَيْضَاً قَالَ : خَطَبَنَا رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ) فِي يَوْمِ نَحْرٍ فَقَالَ : ((لاَ يَذْبَحَنَّ أَحَدُكُمْ حَتَّى يُصَلِّيَ ، قَالَ : فَقَامَ خَالِي [أَبُو بُرْدَةَ] فَقَالَ : يَا رَسُولَ اللَّهِ [إِنَّ هَذَا يَوْمٌ يُشْتَهَى فِيهِ اللَّحْمُ](2) ، وَإِنِّي عَجَّلْتُ نُسُكِي لأُطْعِمَ أَهْلِي وَأَهْلَ دَارِي أَوْ جِيرَانِي ، قَالَ : فَأَعِدْ ذَبْحَاً آخَرَ))(3).
اته : هیچ كه‌سێكتان پێش ئه‌وه‌ى نوێژى جه‌ژن بكات با قوربانى سه‌ر نه‌بڕێت ، جا خاڵم (أبو بردة) هه‌ستاو وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا : (ئه‌مڕۆ ڕۆژێكه تێیدا حه‌ز له گۆشت ده‌كرێت) ، جا من په‌له‌م كرد پێش نوێژى جه‌ژن قوربانییه‌كه‌م سه‌ر بڕى بۆ ئه‌وه‌ى بكرێت به‌چێشت بۆ خێزانه‌كه‌م و كه‌س و كارى ناو ماڵه‌كه‌م و دراوسێكانم ، پێغه‌مبه‌ریش (ﷺ) فه‌رمووى : دووباره ئاژه‌ڵێكى تر سه‌ر ببڕه بۆ قوربانى.
وه دروسته سه‌ربڕینى قوربانى دوابخرێت بۆ ڕۆژانى یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌مى دواى ڕۆژى جه‌ژن كه پێیان ده‌وترێت: " أیام التشریق " چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا (ﷺ) ده‌فه‌رموێت :((كُلُّ أَيَّامِ التَّشْرِيقِ ذَبْحٌ))(4).
واته: هه‌موو ڕۆژانى ته‌شریق كاتى سه‌ر بڕینى قوربانىیه .
به‌ڵام سوننه‌ت وایه دوای ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژن هه‌ر یه‌كه‌م ڕۆژ قوربانىیه‌كه ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی بكرێت به چێشتی جه‌ژن و دوانه‌خرێت .
كه‌واته : سه‌ره‌تاى كاتی سه‌ربڕینى قوربانى له دواى ئه‌نجامدانى نوێژى جه‌ژنى قوربانــه‌وه ده‌ست پێـده‌كـات تا كۆتایى سێیـه‌م ڕۆژى دواى جه‌ژن واته: تا خۆر ئاوا بوونى ڕۆژى سێیه‌م .
[ لە كتێبی (چۆنێتى قوربانى كردن لەسەر دەمى پێغەمبەردا ﷺ) وەرگیراوە لە نوسينی مامۆستا محمد عبدالرحمن]
--------------------------------------
(1) صحيح البخاري رقم : (965) و (5560).
(2) هذا لفظ البخاري رقم : (5544).
(3) صحيح سنن الترمذي رقم : (1508).
(4) مسند الإمام أحمد رقم : (17207) ، وصحيح الـجامع الصغير رقم : (4537).