حوکمی قورئان خوێندن لەسەر مردوو یان لە تەعزیەو پرسەکاندا چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی قورئان خوێندن لەسەر مردوو یان لە تەعزیەو پرسەکاندا چیە؟
پرسیار:

ئایا حوکمی قورئان خوێندن لەسەر مردوو یان لە تەعزیەو پرسەکاندا،و لە کاتی سەردانکردنی گۆڕ یان تێپەڕ بین بە لایدا چیە؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
دروست نی یە قورئان بخوێنرێت لە کاتی سەردانکردنی گۆڕدا،بەڵکو سونەت ئەوەیە کە سڵاو لە گۆڕ بکرێت: (السلام علیکم دار القوم المؤمنین،و انا ان شاء اللە بکم لاحقون،نسال اللە لنا و لکم العافیە). بەم شێوازە پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە و سلم)، هاوەڵەکانی فێرکردووە ئەگەر هاتوو سەردانی گۆڕستانیان کرد بڵێن(السلام علیکم اهل الدیار من المؤمنین و المسلمین و انا انشا اللە بکم لاحقون،نسال اللە لنا و لکم العافیە)، وە لە ڕیوایەتێکی تردا هاتووە (یرحم اللە المتقدمین و المتاخرین). بەڵام لە کاتی تەعزیەدا یان لە پرسەدا، ئەبێ بیریان بخاتەوە هاوشێوەی ئەم ئایەتە پیرۆزە (الذین اذا اصابتهم مصیبة قالوا انا للە و انا الیە راجعون) 156 البقرة، ئەمە بۆ کەسێك کە توش بووە وە ئایەتی صبریان بیر خاتەوە، بیری خەڵکی بخاتەوە لە دەرگای ئامۆژگاریەوە ئەمە کارێکی چاکە، وە سەرەخۆشیان لێبکات وە دوعایان بۆ بکات وە هانیان بدات ئەم ئایات و فەرمودانەی هاندانی تێدایە. بۆ ئارام گرتن.


[الشيخ عبد العزيز بن باز رحمه الله ]

سەردان: ٥,١٧١ بەش: قورئانی پیرۆز