ئایا پێشکەوتن و زانستى ئەمڕۆ دژى باوەڕ بون بە خوا نیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا پێشکەوتن و زانستى ئەمڕۆ دژى باوەڕ بون بە خوا نیە؟

إن الحمد لله نحمده ونستعينه ونستغفره ، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا ، ومن سيئات أعمالنا ، من يهده الله فلا مضل له ، ومن يضل فلا هادي له ، وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له ، وأشهد أن محمداً عبده ورسوله ... أما بعد : 
ڕێگەی زانست دژ بە باوەڕ نیە بەڵكو زانست بانگخوازە بۆ باوەڕبوون بە الله
چونکە ئەو پێشكەوتنەی زاستی ئەمڕۆ ، زۆر نیشانەی خوایی بۆ ڕونكردینەوە ، وئیمانمانی پتەوتر كرد والحمد لله تعالی ... بەڵگەكانی قسەكەشمان زۆرن ، بەڵام نمونەیەكی ئاشكرا دەهێنمەوە :
ئەگەر ئیسلام وئیمان بەخوا ، دژی زانست بوایە ، ئەوا ئەبوایە ئایەت وفەرمودە ڕاستەكان هەموی بكەوتایەتە درۆوە ، هەروەها ئەبوایە ئیسلام لە پاشەكشە وكەمبونەوە ببوایە ، بەڵام بە پێچەوانەوە سەرنج دەدەین ئیسلام لە هەر سەردەمێكی تر زیاتر ، لەم سەردەمی ئینتەرنێت وچونە سەر مانگ ! ونەوەوی وئەو هەمو پێشڕەفتەی بوارە جیاجیاكان دەبینی ئیسلام لە لیستی ئەو ئاینانەن زۆرترینن لە بڵاوبونەوە ، سەر لیستەكەی گرتوە وڕەقەم یەكە ! ئەو هەمو بیانیە لە مۆسیقار وگۆرانیبێژ وئەكتەر ووەرزشوان وسیاسی ـ تەنانەت تا ئاستە هەستیار وباڵاكانیش ـ وزاناكان وپرۆفیسۆر ومامۆستای زانكۆ وخەڵكی سادەكان كە موسڵمان دەبن لە سەرچاوە فەرمیەكانەوە دەبینرێن ، بەڵگەی زۆر بەهێز نیە كە ئیسلام لەسەردەمی زانستدا سەری زیاتر بەرزەوە كرد تا ئاستی هەورەكان ـ وەك لە دوێنێ ـ ، دەنگی زیاتر بەرزەوە كرد ـ لە چاو ئەوسا ـ ، تەحەدداكەی توندترەوەكرد ونەپسا .
بۆ ؟ چونكە دژی زانست نەبو تا بترسێ ، ترسی لە پێشكەوتن نەبو تا بحەپەسێ ، قەدی عەقڵی باریك نەبو تا بپەسێ ، باڵای تەحەددای نزم نەبوو تا بە ئەرزا بچەسپێ .
بەڵكو كە تەماشای زانستی ئەمڕۆیان كرد ، گەورەیی زانستی خوایان زیاتر بۆ ڕون بوویەوە ، ئەوان دەخوێننەوە كە خوا ـ عز و جل ـ ئەفەرموێ : وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الرُّوحِ قُلِ الرُّوحُ مِنْ أَمْرِ رَبِّي وَمَا أُوتِيتُمْ مِنَ الْعِلْمِ إِلَّا قَلِيلًا ( الإسرا‌ء : 85 ) ، « زانستێكی كەمتان پێبەخشراوە » ، ئەم پێشكەوتنە زۆرەش دەبینن ، ئەوسا دەزانن زانستی خوا چەند گەورەیە كە ئەمە هێشتا كەمە زۆر شتی زانست مرۆڤ پەی پێنەبردوە .
هەروەها گەورەیی دەسەڵات وسیفەتی وێنەگرتنی خوایان لا زیاتر ڕون بویەوە ، بینیان دوای ئەو پێشكەوتنە هێشتا زانستی ئەمڕۆ ناتوانێ دەنكە گەنمێك ، گرامێك گۆشت دروست بكات . وتیان : پاكی بۆ تۆ خوایەكان ئەو ملیارەها دەنكە گەنمە لە چەند سەعاتێكدا لەو خاكە وشكە دەڕوێنێت ودروست دەكەیت !!
هەروەها جوانی كارەكانی خوایان بۆ دەركەوت ، كە بینیان زانستی ئەمڕۆ مرۆڤی ئالی « ڕۆبۆت » دروست دەكات ، هەندێكیان پێكەنینێكی هێمانە گرتنی و وتیان : پاكی بۆ تۆ خوایە گیان ئێمە چۆن ڕێدەكەین وئەو چۆن ڕێدەكات ؟ ئێمە چۆن دەست دەوەشێنین وئەو چۆن دەیوەشێنێت وهتد ... ؟ گەرچی پێشماوانە ئەویش هەر لە ئاساری زانستی مەزنیتانە خوایە گیان , تۆ فێری مرۆڤت كردوە وبە ئیزنی تۆ بووە !!
هەر بە ئاسنەكەی خوا ڕۆبۆت دروست دەكات , مرۆڤ توانیویەتی چی لە نەبوون بهێنێتە بوون ؟
لە پلەی زانست كەم ناكەمەوە , بەڵكو باسی گەورەیی وگرنگی دروستكراوەكانی خوای بەرز ومەزن دەكەم , ئاخر وایە : كە خۆر هەڵدێت پرشی ڕۆشناییەكەی ، ڕوناكی ئەستێرەكان دەبات , كە خۆر هەڵدێت لە شەرما مانگ خۆی دەشارێتەوە .
بەڵێ ، زانستی مرۆڤ بە كوێی زانستی خوا ـ عز و جل ـ گەیشتوە ، ئەوەتانێ‌ ئەو گەردونە گەورە وبەر فراوانە ، زانایانی ناسا دەڵێن : سەرمان سوڕماوە ، ئەوەی ئاشكرامان كردوە لەم گەردونە ، وەك دڵۆپێك وایە لە بەحرێكدا .
بەم نیشانانەی باسمان كرد خوا ـ سبحانە ـ لە قورئاندا بانگمان دەكات وخۆیمان پێدەناسێنێ ، بۆ ئەوەی بیپەرەستین وئەفەرمێ : [ أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاءِ كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ أَفَلَا يُؤْمِنُونَ (30) وَجَعَلْنَا فِي الْأَرْضِ رَوَاسِيَ أَنْ تَمِيدَ بِهِمْ وَجَعَلْنَا فِيهَا فِجَاجًا سُبُلًا لَعَلَّهُمْ يَهْتَدُونَ (31) وَجَعَلْنَا السَّمَاءَ سَقْفًا مَحْفُوظًا وَهُمْ عَنْ آيَاتِهَا مُعْرِضُونَ (32) وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ كُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ (33) ]( الأنبیا‌ء :30 ـ 33 ) ، واتە : ئایا ئەو بێباوەڕانە نازانن كە ئاسمان وزەوی پێكەوە لكابوون وهیچ لە نێوانیان نەبو ، نە باران ونە ڕوەك هەبو ، ئەوەبو لە دەسەڵاتی خۆمان لێكمان جودا كردنەوە ، وبارانمان باراند وگیامان ڕواند ، بە ئاویش هەمو شتێكمان زیندو ڕاگرتوە ، ئایا دوای بینینی ئەو هەمو نیشانانە هەر باوەڕ ناهێنن ، ولە زەویشدا شاخمان داناوە تا زەوی بچەسپێنێت ، وڕێگا ودۆڵی فراوانیشمان لە نێوانیان داناوە بۆ كارئاسانی وشارەزایی خەڵك بۆ بژێویان ، وئاسمانمان كردوە بە سەقفێكی بێ كۆڵەكە ، وپارێزراوە وبەرنابێتەوە ، شەیتانەكانیش پێیدا تێپەڕ نابن ، بەڵام بێباوەڕان لە ئاست نیشانەكانی ئاسمان لە بێئاگاییدان ، وخوا هەر خۆی شەوی دروستكردوە بۆ حەوانەوەی خەڵك وڕۆژیشی دروستكردوە بۆ بژێوی خەڵك ، خۆریشی كردوە بە نیشانەی ڕۆژ ، ومانگیشی كردۆتە نیشانەی شەو ، وهەریەكەیان لە تەوەر وفەلەكی دیاریكراوی خۆیدا دەڕوا ولێی لانادات .
بەڕاستی ئەگەر كەسێك بیەوێت قوڵ ببێتەوە ونیشانەكانی خوا ـ سبحانه و تعالى ـ ببینێت لە گەردوندا ، لە ئاسماندا لە زەویدا ، لە شاخەكاندا ، لە دار ودەریاكاندا ، شتی سەیر وسەمەرە دەبینێت ، زۆر نیشانەی گەورە دەبینێت ، بەڵام باشترین ووتە ئەوەیە كەم بێت ومەبەست بپێكێت « خیر الكلام ما قل ودل » ، بۆیە ئەمە گوزەرێك بوو بە زەوی وئاسمانەكاندا ، بۆ ئەوەی هەندێك لە نیشانەكانی گەورەیی خودا ببینین .
بە كورتی : دەبێت موسڵمان بیروباوەڕی وابێت : هەر خوا خۆی دروستكار هەمو شتێكە لەم گەردونە ، هەر خۆشی بەڕێوبەری كاروباری ئەم گەردونەیە ، هەر خۆی خاوەنی هەموو ئەم گەردونە پان وبەرین وفراوانەیە ، ئەمانەش بەدی نایەت بەبێ بڕوا بوون بە بەبونی خوا ـ جل جلالە ـ .

مامۆستا عەلی محمد خان

سەردان: ٣,٤٢٧ بەش: باوەڕبون بە خوا