کەسێک كارێكى نێربازى کردووە پاشان تەوبە دەكات و دەیەوێت ژن بهێنێت چى بكات بۆ ئەوەى ئارەزووى لە ژن بێت؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
کەسێک كارێكى نێربازى کردووە پاشان تەوبە دەكات و دەیەوێت ژن بهێنێت چى بكات بۆ ئەوەى ئارەزووى لە ژن بێت؟
پرسیار:

ئایا تاوانى كەسێكى مسوڵمان چیە كە كەوتبێتە كارێكى نێربازى یەوە؟ وە كەسێك ئەو تاوانەى ئەنجامدابێت و پاشان تەوبە بكات و بیەوێت ژن بهێنێت چى بكات بۆ ئەوەى ئارەزووى لە ژن بێت؟ وە ئایا بەكارهێنانى ماددەكانى زەوق وەكو فیاكرا حوكمى چیە؟

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان 

تاوانى نێربازى جەریمەت وتاوانێكى گەورەیە دژى دروستكردن و فیترەت و ئاین و دونیایە بەڵكو دژى خودى ژیانە خواى گەورە تۆڵەى لەنەتەوەى لوط سەند بە توندترین شێوە كە بەردى بەسەردا باراندن لەسزاى ئەو كارە پیسەیان وە لە قورئاندا وەك پەندێك تۆمارى كردووە كە دەفەرموێ:
{وَلُوطًا إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ أَتَأْتُونَ الْفَاحِشَةَ مَا سَبَقَكُم بِهَا مِنْ أَحَدٍ مِّن الْعَالَمِينَ * إِنَّكُمْ لَتَأْتُونَ الرِّجَالَ شَهْوَةً مِّن دُونِ النِّسَاء بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ مُّسْرِفُونَ} (80-81) سورة الأعراف
عن ابن عباس رضي الله عنهما أن رسول الله () قال " من وجدتموه يعمل عمل قوم لوط فاقتلوا الفاعل والمفعول به" رواه أبوداود والنسائي وابن ماجه وصححه الشيخ الألباني في الإرواء 235 و المشكاة 3575.
ئیسلام كاتێ سزاى سەختى وا بۆ ئەو كردەوەیە دائەنێت چونكە شوێنەوار و زیانى ترسناكى لەسەر تاك و كۆمەڵگە هەیە لەوانە:
وازهێنان لە ژن، كارگەرى لە مێشك و دەمار، تێرنەبوونى ئارەزووى مرۆڤ، كاریگەرى لەسەر دەماخ، ستت بوونى دەمارەكان، پەیوەندى نێر بازى بەڕەوشتەوە، پەیوەندى بە تەندروستى یەوە، گرانەتا و دوشتاریا و نەخۆشیەكانى زینا.. بۆیە پێویستە موسڵمان خۆى بەدوور بگرێت لەو تاوانە و هۆكارەكانى وە ئەگەر یەكێك بەوە تووش بوو بوبێ پێویستە تەوبە بكات و هەوڵى ئەوە بدات ژنبهێنێت و پەنا بباتە بەر عیبادەت و خواپەرستى و قورئان خوێندن و وە بەكارهێنانى ماددەكانى زەوق ئەگەر مرۆڤ ناچار نەبێت دروست نییە بە مەرجێك پاك و بێ زیان بێت.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٤,٦٦٥ بەش: شوێنکەوتنى ئارەزووەکان