ئایا حوكمی ڕۆیشتنی ئافرەتان چیە بۆ دوكانی صالۆن ‏وجوانكاریەكان ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا حوكمی ڕۆیشتنی ئافرەتان چیە بۆ دوكانی صالۆن ‏وجوانكاریەكان ؟

بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

ئامۆژگاریم ئەوەیە كە سەردانی ئەو جۆرە شوێنانە نەكەن، و ‏بەڵكو دابخرێنیش، چونكە مەترسی ئاشوب وشەڕی لێ‌ دەكرێـت، و ‏جۆرە كاروكردەوەیەكی تێدا دەكرێت كە پێویست نین، سوپاس بۆ ‏خوا ئافرەتان دەتوانن لە ماڵەكانی خۆیاندا خۆیان ڕێك بكەن وئەوەی ‏پێویست وشەرعیە ئەنجامی بدەن لەگەڵ دایك یان خوشك یان ‏هاوڕێكانیدا. وە زۆر لە خۆكۆدن دروست نیە، بۆیە ئەو شوێنانە ‏پێویست نین كە خەڵكی دای هێناون، پێویستە وازی لێ بهێنرێت. ‏
[الشیخ عبدالعزیز بن باز – فتاوی نور علی الدرب]

سەردان: ٢,٦٢١ بەش: ئافرەتان